سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی لۆگۆ ماڵپه‌ڕی سكریتێری گشتیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران به‌ڕێز مسته‌فا هیجری

25i-gelawej.jpg
  • حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، تاكه‌ حیزبی‌ كوردستانی‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌رده‌می‌ ره‌وینه‌وه‌ی‌ سێبه‌ری‌ سته‌م‌و چه‌وسانه‌وه‌ به‌ سه‌ر به‌شێ‌ له‌ خاكی‌ ولاَته‌كه‌ماندا دامه‌زرا


  • پێویسته‌ هه‌موو هێزه‌ دێموكرات‌و پێشكه‌وتنخوازه‌كانی‌ ئێران‌و كوردستان، هه‌ست به‌ به‌رپرسایه‌تی‌ مێژوویی‌‌و مرۆیی‌ خۆیان بكه‌ن‌و هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به‌ پلاتفۆرمێكی‌ هاوبه‌ش كه‌ تێیدا هه‌م دێموكراسی‌‌و مافه‌ شارۆمه‌ندی‌یه‌كان به‌ فه‌رمی‌ بناسرێن‌و هه‌م سه‌رنج بدرێته‌ دابه‌شكردنی‌ ده‌سه‌لاَت له‌ فۆرمی‌ به‌رٍِێوه‌به‌رایه‌تی‌ فیدرالیستی‌دا، تا هه‌موو گه‌لانی‌ بنده‌ستی‌ ئێران مافه‌كانیان دابین بكرێ
  • knc22.jpg
    سه‌رله‌به‌یانی‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 21/5/1387، شاندێكی‌ KNC به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ به‌ڕێز "د. كرمانج گوندی‌"و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس، سه‌ردانی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانی كردو له‌ لایه‌ن به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبه‌وه‌، پێشوازیی لێ‌ كرا.
    d-mahmood-usman.JPG
    سیاسه‌تمه‌دار‌و كه‌سایه‌تیی‌ ناسراوی‌ كورد، دوكتور مه‌حموود عوسمان سه‌رله‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ 19ی‌ گه‌لاوێژی‌ 1387، سه‌ردانی‌ بنكه‌ی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانی‌ كرد.
    salah-darwesh.JPG
    وه‌ڤدێكی پارتی پێشكه‌وتنخوازی كوردی سووریه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز دوكتور سه‌لاح ده‌رویش، ئه‌ندانی ده‌فته‌ری سیاسی‌ ئه‌م پارته‌ رۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌، 15ی‌ گه‌ڵاوێژی‌ 1387، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی‌ كرد. شاندی‌ ناوبراو له‌ لایه‌ن به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی PDKIيه‌وه به‌ گه‌رمی پێشوازییان لێ‌ كرا.
    jeneva-call.JPG
    رۆژی دووشه‌ممه‌، 14ی گه‌لاوێژ، وه‌ڤدێكی رێكخراوی جیهانیی دژه‌مین، به‌ ناوی "ژێنێواكاڵ‌"، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد.
    pak.JPG
    شاندێكی‌ پایه‌به‌رزی "پارتی ئازادیی كوردستان" به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز"عه‌لی قازی"، رۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 31ی‌ پووشپه‌ڕی 1387، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی‌ كرد‌و له‌ لایه‌ن ڕێزدار كاك مسته‌فا هیجریه‌وه‌ پێشوازیی‌ لێكرا.
    parti-wemokrati-kurdi-soorya.JPG
    شاندێكی‌ پایه‌به‌رزی‌ حیزبی‌ ویفاقی‌ دێموكراتیكی‌ كورد له‌ سوریه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز فه‌وزی‌ شه‌نگاڵ سكرتێری‌ ئه‌م رێكخراوه‌، رۆژی‌ شه‌ممه‌ 29ی‌ پووشپه‌ڕ سه‌ردانی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانیان كرد‌و له‌ لایه‌ن به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبه‌وه‌ به‌ گه‌رمی‌ پێشوازیی‌ لێ‌كرا.
    Eleftheri Tipia: موسته‌فا هیجری مرۆڤێکی به‌وره‌و دلێره‌. ناوبراو پاش didarakan.jpg
    تیرۆکردنی سکرتێره‌کانی حیزبی دێموکڕات، پۆستی سکرتێری گشتیی ئه‌و حیزبه‌ی به‌ئه‌ستۆ گرتوه‌. هیجری لایه‌نگری ئه‌وه‌یه‌ کێشه‌کان‌ به‌رێگای دێموکراسیانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن. تێکۆشانی ئاشکرای ئه‌و حیزبه‌ی ناوبراو سکرتێریه‌تی، له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه‌ یاساغ کراوه‌.
    mhicri.jpg
    سکرتێری گشتی حیزب له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ سکرتێری گشتی ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی‌ ئه‌ندامه‌تیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ 23هه‌مین كۆنگره‌ی‌ ئه‌نتێرناسیۆناڵ‌ سوسیالیستدا، به‌ هانده‌رێک زانی بۆ درێژه‌دانی خه‌باتی حیزب له‌ چوارچێوه‌ی پره‌نسیبه‌کانی ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیستدا.
    به‌ڕێز مسته‌فا هیجری‌
    سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران
    هاوڕێی‌ به‌ڕێز
    له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ په‌سند ده‌كرێ‌ كه‌ ستاتۆی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ ئینتێرناسیۆنال سوسیالیستدا، به‌پێی‌ په‌سندكراوی‌ 23یه‌مین كۆنگره‌ی‌ ئینتێرناسیۆنال سوسیالیست كه‌ له‌ رێكه‌وتی‌ 30ی‌ ژووئه‌ن تا دووی‌ ژووئیه‌ی‌ 2008 له‌ ئاتێن، پێته‌ختی‌ یووناندا به‌ڕێوه‌ چووه‌ به‌ تێكڕای‌ ده‌نگه‌كان له‌ ئه‌ندامی‌ چاودێره‌وه‌ بۆ ئه‌ندامی‌ راوێژكار به‌رز كراوه‌ته‌وه‌.

    1 2 3 4 >

    هێما وته‌ی مانگ
    14.jpg

  • هه‌موومان ئه‌و پرنسیپه‌ نیشتمانی‌یه‌ په‌سند بكه‌ین كه‌ له‌مه‌و به‌دوا هه‌ر گرووپێك كه‌ له‌ حیزبێك جیا ده‌بێته‌وه‌ له‌ ژێر هه‌ر به‌هانه‌یه‌كدا بێ، مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێ‌ له‌ ناو‌و هێماكانی حیزبه‌ ئه‌سڵی‌یه‌كه‌ كه‌ڵك وه‌ربگرێ، به‌ڵكوو ده‌بێ له‌ ژێر ناوێكدا تێكۆشانی خۆی درێژه‌ بدا كه‌ جیاوازی ته‌واوی له‌ گه‌ڵ‌ ناونیشانی حیزبه‌ ئه‌سڵی‌یه‌كه‌ ببێ.


  • حیزبه‌ كوردی‌یه‌كان هه‌موویان له‌ روانگه‌ی‌ حكوومه‌ته‌كانه‌وه‌، حیزبی‌ نایاسایین بۆیه‌ هیچ مه‌حكه‌مه‌یه‌كی‌ عادیلانه‌ی‌ بێ‌لایه‌ن نیه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ پێویستدا هانای‌ بۆ به‌رین و دادمان بدا. مادام وایه‌ ده‌بێ‌ ڕووبكه‌ینه‌وه‌ خۆمان‌و، هزرو ئه‌ندێشه‌ی‌ خۆمان، به‌ڵكوو له‌م ڕێگایه‌وه‌ بتوانین خه‌ساره‌كانی‌ نێو ڕێكخراوه‌ سیاسی‌یه‌كان به‌ لانیكه‌م بگه‌یه‌نین‌و هیواو ئومێدێكی‌ نوێش بده‌ین به‌ خه‌ڵكه‌كه‌مان، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی‌ كه‌ خه‌باتمان بۆ ڕزگاری‌و به‌خته‌وه‌ری‌ ئه‌وانه‌و، ئێمه‌ به‌ جیابوونه‌وه‌كان‌و ئاسه‌واره‌ نه‌خوازراوه‌كانی‌، دڵمان بریندار كردوون‌و زۆرجار بێ‌ هیوامان كردوون
  • سه‌ره‌تا   په‌یوه‌ندی   كێیه‌   دوایین چالاكی‌یه‌كان   وتار و سوخه‌نڕانی   هه‌ڤپه‌یڤین   دیدار   وێنه‌كان   ئه‌رشیفی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری