|
|
|
 مسته‌فا هیجرى: "چۆن ده‌توانین ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌وه‌ی كه له رابردوودا هه‌مانبوو، گه‌نجه‌كان بێنینه ریزی رێبه‌رایه‌تی، ژنان به‌شدار كه‌ین له ریزی رێبه‌رایه‌تی‌و له مه‌سئوولییه‌تدا؟ ئه‌وانه هه‌موویان ئه‌و مه‌سئوولییه‌تانه‌ن كه له‌به‌رده‌ستدان‌و بۆ كۆنگره ده‌بێ موتالیعه بكرێن‌و باشترین رێگای مومكین ببیندرێته‌وه بۆ خۆشكردنی ئه‌و رێگایانه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه بتوانین له كۆنگره‌ی چارده‌دا چه‌ندین هه‌نگاوی دیكه به‌ره‌وپێش بچین‌و نیزیك بینه‌وه له‌و هه‌ده‌فانه‌ی كه حیزبی دێموكرات‌و كۆنگره‌ی سێزده له‌سه‌ر شانمانی داناوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی كه خه‌ڵكی كورد هه‌یه‌تی."
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی ره‌وشی كوردستان‌و عێراق، میوانداری به‌رێز عه‌بدولره‌حمان كورده ئه‌ندام پارمانی عێراقی كرد.
كاتژمێر 11:30ی به‌یانیی رۆژی پێنجشه‌ممه 19ی بانه‌مه‌ڕی 87ی هه‌تاوی، شاندێكی پایه‌به‌رزی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، سكرتێری ئه‌م رێكخراوه، سه‌ردانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد‌و له لایه‌ن به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشوازی‌یان لێ‌كرا.
به‌ڕێز دوكتور سامان شاڵی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد (KNC) له باكووری ئا‌مریكا! به‌ڕێزان نوێنه‌رانی به‌شدار له بیسته‌مین كۆنفرانسی سالاَنه‌ی كۆنگره! وێڕای سلاَوێكی برایانه؛ له لایه‌ن خۆم‌و رێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌كه‌مان، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی پێكهێنانی كۆنفرانسی سالاَنه‌تان، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین‌و، ئاواته‌خوازین كاروباری كۆنفرانس به سه‌ركه‌وتنه‌وه كۆتایی بێ‌و هه‌موو ئامانجه‌كانی خۆی به‌ده‌ست بێنێ كه له ده‌ستووری كاری كۆنفرانسدا پێشبینی كراوه.
شاندێكی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان كه له به‌ڕێزان د. سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، د.خدر مه‌عسووم، سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه، شێخ عه‌لی، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 14ی كۆیه، شێخ سه‌لاح شێخ شه‌ره‌ف، كه‌سایه‌تیی ناسراوی كۆیه‌و سه‌ردار هه‌ركی، ئه‌ندامی پارلمانی كوردستان پێك هاتبوو رۆژی سێ‌شه‌ممه، 27ی خاكه‌لێوه‌ی 1387، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی PDKIی كرد‌و له لایه‌ن به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزب‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه پێشوازیی لـێ‌كرا.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 22ی خاكه‌لێوه‌ی 1387، به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری سه‌ردانی ناوه‌ندی 3ی كوردستانی كرد‌و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كومیته‌كانی حیزب له شاره‌كانی هه‌ولێر، سۆران، كه‌مپی كاوه‌و جێژنیكان كۆبۆوه.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز! سلاَوتان لێ‌بێ! پێشه‌كی پیرۆزبایی ساڵی نوێی هه‌تاوی‌و نه‌ورۆزی كورده‌واریتان لێ‌ده‌كه‌م. هیوادارم كه ساڵێكی پڕده‌سكه‌وت‌و سه‌ركه‌وتن بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و بۆ به‌ره‌وپێشچوونی دۆزی ره‌وای كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان‌و گه‌شه‌كردنی ئازادی‌و دێموكراسی له ناوچه‌و سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بێ.
 سکرتێری گشتی: كۆماری ئیسلامی به هێچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیموكراسیدا نایه‌ته‌وه‌و ناتوانێت به‌ره‌و دیموكراسی بچێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دیموكراسی له كۆمه‌ڵگه یان له ده‌زگایه‌كی ده‌سه‌ڵاتداری دیموكراتیك‌دا به‌ره‌وپێش ده‌چێت، حكومه‌تێك كه خۆی به نوێنه‌ری خودا ده‌زانێت‌و پێیوایه كاروباره‌كانی، كاروباری ئیلاهییه‌و بۆ ده‌ستكاری‌و گۆڕانكاریی نابێت، له‌وێدا ره‌وتی دیموكراسی خۆی له خۆیدا شتێك نییه كه بیری لێ بكرێته‌وه.
لەو کۆبوونەوەیەدا رێزدار مەلا بەختیار، ئەندامى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى یەکیەتیى نیشتمانیى کوردستان، رەوشى کوردستانى عێراق، عێراق و پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى بەغداى هێنا بەرباس و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانى سەبارت بە ماددەى 140 و رەوشى کەرکووکى بە ئاگادارى سکرتێرى گشتى حیزبى دێموکرات گەیاند.
لەو کۆبوونەوەیەدا دەفتەرى سیاسى حیزبى دێموکرات بە پێشکەشکردنى خەڵات، رێزى لە خەباتى ماندوونەناسانەى پێشمەرگە دێرینەکان لە پێناو ئازادى و رزگارى نەتەوەى کورددا گرت.
1 2 > |
|

وته‌ی مانگ
ئێمه به چاوی رێزه‌وه ده‌روانینه به‌ربه‌ركانیی خه‌ڵك له گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ به ده‌ستهێنانی هه‌موو مافه زه‌وتكراوه‌كانیان وه‌ك ئازادی ڕاده‌ربرین، بوونی كار، ژیانی باشتر‌و .... ئێمه پشتیوانی له خه‌باتی مامۆستایان، خوێندكاران، ژنان‌و كرێكارانی وشیار‌و ماف ویستی ئێران ده‌كه‌ین له پێناو گه‌یشتن به ئازادی‌و رزگاری له ده‌ست رێژیمی پاشكه‌وتووی كۆماری ئیسلامیی ئێران. له هه‌مانكاتدا به‌شداريی خه‌ڵك له شانۆی هه‌ڵبژاردندا ـ هه‌رچه‌ند كه‌میش بێ ـ و دوای ئه‌وه‌ش رێپێوان‌و داواكردنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌سه بچێته مه‌جلیس یان ئه‌وه‌ی دیكه‌و، كوژرانی خه‌ڵك له‌م رێگایه‌دا به خه‌سارێكی گه‌وره ده‌زانین.
|