![]() |
|||||
|
|
پێش ئه‌وه‌ی كاری بژاردنی ده‌نگه‌كان به‌ته‌واوی كۆتایی بێ مه‌ك كه‌ین كاتێك هه‌ستی كرد كه ره‌قیبه‌كه‌ی ده‌یباته‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران له لایه‌نگرانی خۆی‌و رووبه‌رووی هه‌موو دنیا شكانی خۆی له هه‌ڵبژاردن قبووڵ كرد‌و وتی "ئۆباما سه‌رۆك كۆماری ئێمه‌یه‌و له سبه‌ینێ‌وه هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ تێ‌بكۆشین تا ئه‌و بتوانێ هه‌موو به‌رنامه‌كانی خۆی به كرده‌وه ده‌ربێنێ." ئه‌و وتی، "ئاكامی هه‌ڵبژاردن ئاكامی ده‌نگی زوڵاڵی خه‌ڵكی ئه‌مریكا بوو." ئه‌و هه‌روه‌ها باسی هه‌ڵبژاردنێكی مێژوویی كرد‌و رایگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتنی باراك ئۆباما ده‌سپێكی سه‌رده‌مێكی نوێ بۆ ملیۆنان له ئه‌مریكایی‌یه‌كانی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقایی‌یه. به‌م شێوه‌یه كێ‌به‌ركێی هه‌ژده مانگه‌ی پاڵێوراوانی حیزبی‌و سه‌ركۆماری كۆتایی هات‌و "هیچ كێشه‌یه‌كیش نه‌خوڵقا"! كاتێك ئه‌و قسانه‌ی مه‌ك كه‌ینم بیست كوت‌وپڕ هاوكات دوو بیر به مێشكمدا هات: یه‌كه‌م: گه‌وره‌یی مرۆڤێك كه به‌دوای ئه‌و هه‌موو ماندوو بوون‌و هه‌وڵدانه چۆن له به‌رانبه‌ر ده‌نگی گشتی خه‌ڵكی ولاته‌كه‌ی مل راده‌كێشێ‌و ئه‌وه‌ی بیری لێ‌ده‌كاته‌وه سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی‌و دێموكراسی‌یه. دووهه‌م: كڵۆڵی خۆمان كه كاتێك رای گشتی به قازانجمان نه‌بێ چ ده‌كه‌ین‌و چۆن ئاماده‌ین وڵات‌و گه‌ل به ئاگری قین له‌دڵی‌و تۆڵه‌كردنه‌وه بسووتێنین‌و له قسه‌كردنیشدا ده‌رسی دێموكراسی‌و عه‌قڵی گشتی به ئه‌فلاتوون ده‌ڵێین. |
|||
| سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی كێیه دوایین چالاكی‌یه‌كان وتار و سوخه‌نڕانی هه‌ڤپه‌یڤین دیدار وێنه‌كان ئه‌رشیفی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری | |||||