هاوڕێیانی به‌ڕێز!
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست!
ئێمه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌تایبه‌تی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و دوای هه‌ڵبژاردندا رووبه‌ڕوو بووین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رووداوی گرینگ‌و هه‌ستیار. به‌هۆی هه‌ستیاریی ئه‌و بابه‌تانه‌وه به پێویستمان زانی ئێستا كه هێندێك له ته‌پوتۆزه‌كانی جه‌ریانی هه‌ڵبژاردن‌و پێش هه‌ڵبژاردن نیشتۆته‌وه‌و مه‌سه‌له‌كان روونتر بوونه‌ته‌وه، بێجگه له‌وه كۆمه‌ڵێكی دیكه ئاڵوگۆڕی سیاسی له ئارادا هه‌یه، به پێویستمان زانی جارێكی دیكه به رووداوه‌كاندا بچینه‌وه‌و قامك دابنینه سه‌ر خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كان‌و هه‌روه‌ها نه‌زه‌ری حیزبی دێموكرات وه‌كوو رابردوو به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف‌و روون پێشكه‌ش به خه‌ڵكی تێكوشه‌ری كوردستان‌و ئێران بكه‌ین.
ئه‌و باسه بێگومان سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پرۆسه‌ی پێش هه‌ڵبژاردن، هه‌موو خه‌ڵكی ئێران‌و كوردستان ئاگادارن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌مێژه متمانه‌ی له نێو خه‌ڵكدا نه‌ماوه‌و خه‌ڵك ئێعتمادی پێ ناكا هه‌ڵبژادنه‌كان ته‌ئسیریان نه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك ناتوانێ كاندیدی خۆی هه‌ڵ‌بژێرێ‌و خه‌ڵك ناتوانێ چاوه‌ڕ,انیی هه‌بێ له‌و كاندیدانه كه گۆیا هه‌ڵ‌ده‌بژێردرێن ویست‌و داخوازه‌كانی خه‌ڵك به‌جێ بگه‌یه‌نن یان به كورتی بڵێین كه نوێنه‌ری خه‌ڵك بن، بۆیه خه‌ڵك گوێ ناداته هه‌ڵبژاردن‌و لێی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌میشه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌دا، كاندیدی خۆی پێشتر دیاری كردوه، بۆ ئه‌وه‌یكه مه‌شرووعییه‌ت‌و ره‌وایی زیاتر بدا به حكوومه‌ته‌كه‌ی‌و نیشان بدا كه خه‌ڵك پشتیوانی له‌و حكوومه‌ته ده‌كه‌ن‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و حكوومه‌ته‌ن‌و به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیوندا كه ئێستا به خۆشییه‌وه زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی ئێرانی گرتۆته‌وه‌و، له‌وانیش گرینگتر له به‌رانبه‌ر رای عامی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا نیشان بدا كه حكوومه‌ت دوای سی ساڵ هه‌روا مه‌شرووعییه‌تی هه‌یه‌و له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پشتیوانیی لـێ ده‌كرێ ته‌رفه‌ندی جۆراوجۆر، هه‌ر جارێ به شێوه‌یه‌ك‌و له‌هه‌ر شوێنێك به جۆرێك داده‌ڕێژێ بۆ ئه‌وه‌یكه سه‌رنجی خه‌ڵك بۆسه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان رابكێشێ. رێژیم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یهه‌وێ خه‌ڵك بێنێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان كه وه‌كوو عه‌رزم كردن له لایه‌كه‌وه نیشانی بدا به خه‌ڵكی دونیا نیشانی دا ئه‌وه خه‌ڵك پشتیوانیی لـێ ده‌كه‌ن، به‌شداریی ده‌كه‌ن له كاری حكوومه‌تدا، له پارله‌ماندا، كه‌وابوو ئه‌و رێژیمه مه‌شرووعییه‌تی هه‌یه‌و له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پشتیوانیی لـێ ده‌كرێ. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به ئۆپۆزیسیۆنی نێوخۆی ئێران بڵـێ كه ئه‌گه‌ر مه‌جمووعه‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئێران به دژی كۆماری ئیسلامین‌و مه‌عمووله‌ن ئه‌و ئیتیهامی ده‌ست تێدابوونی بێگانه‌كان‌و ئه‌وبه‌ر سنووریان پێ ده‌دا، ببینن كه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌موو پێشوازی ده‌كه‌ن له به‌ناو هه‌ڵبژاردندا. هه‌موو جارێك چ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مان چ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌روك كۆماری ئه‌و پیلان‌و ته‌رفه‌ندانه به‌كار هاتوون، لێره‌دا فورسه‌تی ئه‌وه نیه ده‌نا نموونه‌ی زۆرمان له‌به‌ر ده‌ست دایه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌شدا ئه‌و كاره‌یان كردوه. ئه‌من لێره زۆرتر ده‌مهه‌وێ ته‌مه‌ركۆز بكه‌م له‌سه‌ر، به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له ده‌وری ده‌یه‌می سه‌روك كۆماری‌دا. پیلانه‌كانی رێژیم له‌و ده‌وره‌یه‌دا زۆر نوێ بوون، ته‌رفه‌ندی تازه بوون كه به‌داخه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی سه‌ری گرتوو‌و سه‌ركه‌وتنێكی نیسبیی به‌ده‌ست هێنا، یه‌كێك له‌و ته‌رفه‌ندانه كه به‌كاری هێنا مۆنازره‌كانی چوار كاندیدای سه‌ركۆماری بوون كه هه‌ر چواریان دیاریكراوی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه بوون وله نیو ئه‌وانیشدا هه‌روه‌كوو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پێش ئینتیخابات نه‌زه‌ری دا كه سه‌ركۆمار دیاری كراوه‌و ده‌نگی خه‌ڵك ته‌ئسیری نیه، به‌ڵام له نێو ئه‌وانه‌دا مۆنازره‌یه‌كی تلویزیۆنی پێك هات كه بو یه‌كه‌مجار له رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا دیتمان. باسه‌كانی مۆنازره سه‌ره‌نجڕاكێش بوون، له‌و باره‌وه كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئێران پێشتر به یه‌ك یه‌ك‌و دوو به‌دوو‌و به‌دزی‌و جارجار دزه‌ی ده‌كرده نێو هێندێك له رۆژنامه‌كانیش باسی گه‌نده‌ڵییان ده‌كرد له نێو حكوومه‌تدا، باسی ئیختیلاف‌و دوو به‌ره‌كییان ده‌كرد، باسی قانوون شكێنی‌یان ده‌ركرد، باسی له ژێر پێ‌نانی مافی مرۆڤیان ده‌ركرد، باسی ئه‌و جینایه‌تانه‌یان ده‌ركرد كه له زیندانه‌كاندا به‌سه‌ر زیندانییه سیاسییه‌كانیدا دێنن، ئه‌وجار به‌شێك له‌و نابه‌سامانی‌و ناته‌باییانه‌ی نێو حكوومه‌ت له‌سه‌ر بڵیندگۆكانی تلویزیۆنه‌كانی حكوومه‌تی له لایه‌ن كاندیداكانی رێژیمه‌وه هاتنه به‌رباس، هه‌ر ئه‌و قسانه، هه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌و له‌وانیش كه‌متر له ماوه‌ی 10 ـ 15 ساڵی رابردوودا به سه‌دان كه‌سیان گرتووه به تاوانی كردنی ئه‌و قسانه، له زیندانیان كردوون‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان داون. به‌ڵام ئه‌وجار له لایه‌ن چوار كاندیدای رێژیمه‌وه هاتنه به‌رباس. ئه‌وه بۆخۆی سه‌ره‌نجڕاكێش بوو، خه‌ڵك ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی نوێ ده‌دیت‌و به‌ڕاستی به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكه‌كه پێیان وابوو كه ره‌نگه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجار شتێكی نوێ بێ‌و خه‌ڵك بتوانن نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵ‌بژێرن‌و نوێنه‌ره‌كانیش كه وا به شه‌هامه‌ته‌وه دێن له‌سه‌ر شاشه‌ی تلویزیۆن باس له كه‌موكوڕییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، ره‌نگه توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێ كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵ‌بژێردران، ویست‌و داخوازی خه‌ڵكه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌وه به‌شێكی بوو، به‌ڵام به‌شێكی دیكه بریتی بوو له هێندێك بابه‌ت‌و مه‌سه‌له كه یه‌كێك له كاندیداكانی سه‌ركۆماری ئاغای "كه‌ڕووبی" له به‌یانییه‌ی ئینتخاباتیی خۆی‌دا ئێعلامی كرد. له‌وێدا چووبووه سه‌ر هێندێك باسی تاڕاده‌یه‌ك گرینگ به نیسبه‌تی كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه سه‌باره‌ت به مافه‌كانی ئه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه له ئێران‌دا تاكوو ئێستا جێبه‌جێ كراون، ئه‌و ئیشاره‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵ‌بژێردرێ به سه‌روك كۆمار، ئه‌و سته‌مانه، ئه‌و جیاوازیدانانه لاده‌با. به‌داخه‌وه ئه‌و پیلانه نه ته‌نها توانیی هێندێك له خه‌ڵكی ئێران، هێندێك له كه‌سایه‌تی‌و خه‌ڵكانێكی غه‌یره سیاسی بكێشێ به‌لای خۆی‌دا، به‌ڵكوو هێندێك له رێكخراوه سیاسییه‌كانیش كه رابردووی ته‌حریمی ئینتخاباتیان هه‌بوو، كه‌وتنه داوی ئه‌و پیلانه‌و له واقیعدا كه‌وتنه ته‌بلیغ كردن‌و رێنوێنی‌كردنی خه‌ڵك بۆ به‌شداری له ئینتخاباتدا، ئه‌و لایه‌نانه ته‌نانه‌ت به‌وه‌ش رانه‌وه‌ستان، به‌ڵكوو مه‌سه‌له‌كه‌یان ئێئۆریزه كرد وه‌كوو شتێكی نوێ خوڵقابێ كه ده‌بێ خه‌ڵك لێی ئاگادار بێ كه نه‌عمه‌تێكی گه‌وره‌یه هه‌ڵ‌كه‌وتووه بۆ خه‌ڵكی ئێران‌و كوردستان‌و ده‌بێ ئیستفاده‌ی لـێ بكه‌ن‌و به په‌له‌و هه‌ڵپه بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی خێراتر واریدی ئه‌و پروسه‌یه بن بۆ ئه‌وه‌یكه به قه‌ولی خۆیان به ئه‌ندازه‌ی به‌شدارییان به‌شیان بدرێتێ. ئه‌وه له قسه‌ی مه‌سئوولینی سه‌تحی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌دا باس ده‌كرا به گومانی ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك بكێشنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ماهه‌نگ‌و هه‌مسوو بوون له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ فریودانی خه‌ڵك. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا‌و ئێئۆریزه‌كردنی ئه‌و شته تازه‌یه وه‌كوو ئێبتكاری نوێ وه‌كوو ئه‌وه‌ی شتێكی تازه‌یان كه‌شف كردبێ كه له‌مێژه چاوه‌ڕوانن‌و خه‌ڵكی پێ نه‌جات ده‌ده‌ن، باسه‌كانیان به شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌سپێكرد كه من لێره به كورتی له رووی به‌یانییه‌كه‌ی خۆیان ئیشاره به هێندێك مه‌تڵه‌ب ده‌كه‌م. له به‌شێك له‌و به‌یانییه‌دا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "به‌ڵام ساحه‌ی سیاسیی پاسیڤی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چ له نێوخۆی وڵات‌و چ له ده‌ره‌وه كاتێك بووه مه‌یدانی شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌و باس‌و خواستی جیاواز، (ئه‌و حیزبه كه به‌یانییه‌كه‌ی داوه) بۆ یه‌كه‌مجار به شێوه‌یه‌كی جیاواز هاته مه‌یدانی هه‌ڵبژاردن". وه‌كوو ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مه‌یدانێكی پاسیڤه هیچ به‌ربه‌ره‌كانێیه‌ك، خه‌باتێك‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌بووه‌و نیه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌و حاڵه‌ته بینه ده‌رێ، ئه‌و لایه‌نه ئیبتكارێكی نوێی هێناوه‌ته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌یكه مه‌یدانی خه‌بات ئاوه‌ڵا بكا‌و رێگا به خه‌ڵك نیشان بدا. دیاره پێویست به گوتن ناكا‌و خه‌ڵكی كوردستان بۆ خۆیان باشتر له هه‌موو كه‌س ده‌زانن كه له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران هاتووه‌ته سه‌ركار، ساحه‌ی كوردستان مه‌یدانی گه‌وره‌ترین خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی‌و قوربانیدان بووه به دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران. ئه‌و مه‌یدانه نه‌ك ته‌نها بووه‌ته مه‌یدانی به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌دا، به‌ڵكوو ساڵه‌های ساڵ وه‌كوو سه‌نگه‌ری خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ئێران له نێو ئێرانییه‌كاندا باسی كراوه‌و ئێستاش كوردستان هه‌ر به‌و شێوه‌یه. له‌و ماوه‌یه‌دا به هه‌زاران تێكۆشه‌ری كورد له هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، كه‌سایه‌تییه نیشتمانپه‌روه‌كان، له‌وانه‌ی كه پارێزه‌ری مافی مرۆڤن، كه‌وتوونه‌ته زیندانه‌كان به تاوانی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ رێژیم، ئه‌شكه‌نجه دراون بێ حۆرمه‌تییان پێ‌كراوه‌و كوژراون. هه‌ر ئێستاش زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كوردستان‌و له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا پڕن له زیندانییه سیاسییه‌كانی كورد، ئه‌گه‌ر واقیعه‌ن كوردستان سیاسه‌تێكی پاسیڤی له‌به‌ر بووه، ئه‌دی ئه‌و خه‌ڵكه له‌به‌رچی گیراون، بۆچی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێستاش له كه‌مترین جووڵانه‌وه‌ی كوردستان دڵی تۆقیوه؟ به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و حیزبه بۆخۆی پاسیڤ بووبێ، بۆیه پێی وابووه كه به‌ڕاستی كوردستان ئیدی خه‌باتی تێدا نه‌ماوه. له به‌شێكی دیكه‌دا، ئه‌وجار رێنوینی ده‌دا به حیزبه‌كانی دیكه كه ئه‌وان ده‌بێ چی بكه‌ن‌و، ده‌ڵێ: "ته‌نیا رێگایه‌ك كه ئێستا له به‌رده‌م پارت‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی‌دا ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه به جۆرێك له جۆره‌كان هێز‌و پوتانسیه‌لی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ‌و له كاناڵی جۆراوجۆره‌وه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بكرێ، سه‌نگه‌ری خه‌باتیان بگوێزنه‌وه بۆ نێوخۆی وڵات‌و به پشت به‌ستن به فاكته‌ری نێوخۆ‌و وازهێنان له سیاسه‌تی مێتافیزیكی، چاوه‌ڕوانی‌و فاكته‌ری ده‌ره‌كی له هه‌موو شێوه‌كانی خه‌بات كه‌ڵك وه‌ربگرن‌و له خانه‌ی "قیاسی مه‌عه‌لفارق"دا بتوانین باڵی لێگاڵی بزووتنه‌وه له نێوخۆی وڵات هاوچه‌شنی باكوور له رۆژهه‌ڵاتی وڵات‌دا دابمه‌رزێنین." یانی شتێكی سه‌یره به‌یانییه‌ی كه‌ڕووبی‌و ته‌رفه‌ندێكی مه‌لاكان بتوانێ هێزێكی سیاسی، ئاوا به په‌له پڕووزه بخاته مه‌یدانی هه‌ڵه‌وه كه ئینسان داخی دێ له‌و شێوه بیركرنه‌وه‌و فكر كردنه‌وه‌یه، ته‌نیا رێگاش به‌وه ده‌زانن‌و هیچ رێگایه‌كی دیكه نه‌ماوه بۆ موبارزه، ده‌بێ رێگای هه‌ڵبژاردن ئینتیخاب بكه‌ن‌و بچن به‌شدار بن له هه‌ڵبژاردندا تا به‌و شێوه‌یه دیقه‌ت بكه‌ن، ده‌ڵێ: "بتوانن باڵی لێگاڵی بزووتنه‌وه له نێوخۆی وڵات‌و هاوچه‌شنی باكوور له رۆژهه‌ڵاتدا دابمه‌رزێنن"، یانی هه‌ر ئه‌وه كه له ئینتیخاباتدا به‌شدارییان كرد‌و له‌سه‌ر وه‌عده‌كانی "كه‌ڕووبی" ئیدی كوردستانی ئێران ده‌توانێ باڵێكی قانوونی وه‌كوو حیزبی كۆمه‌ڵگای دێموكراتیك له توركیه‌دا دایبمه‌زرێنن. دیقه‌ت بكه‌ن، بناخه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته غه‌ڵه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه دامه‌زراوه كه، ئه‌وه حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئاڵۆگۆڕی ته‌واوی به‌سه‌ردا هاتووه، خه‌ڵك ده‌توانن كاندیداكان دیاری بكه‌ن، ئه‌و كاندیدایه‌ی كه دیاریی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بوو به سه‌ركۆمار، ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، وه‌عده‌و وه‌عیه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكا، كه‌وابوو با به‌جێ نه‌مێنین، با مل پێوه‌نین. هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته له‌سه‌ر (توهم) پێك هاتووه‌و هێندێك له گرووپه‌كانی كوردی نێوخۆی ئێرانیش به داخه‌وه هه‌ر ته‌قریبه‌ن به‌و شێوه بیریان ده‌كرده‌وه‌و له سه‌تحێكی زۆر بچو‌وكدا مه‌سه‌له‌كانیان مه‌تره‌ح ده‌كرد‌و دڵیان خۆش كردبوو به‌و ئاڵوگۆڕه! یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵانه كه به‌یانییه‌كه‌ی له به‌رده‌ست مندایه ده‌ڵێ: "پێویسته ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ كاندیداكانی سه‌روك كۆماری ئێران‌دا كۆ ببێته‌وه‌و باس له مه‌رجی خۆمان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له حكوومه‌تی داهاتوودا وه‌زیری كورد‌و به‌رپرسی باڵای كورد هه‌بن." هه‌ر بۆ خۆی به دوای وی‌دا ده‌ڵێ: "له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا به‌ڵینیی زۆر به كوردان درا، به‌ڵام هیچ كام له‌و مه‌رجانه به‌دی نه‌هات". دیاره ئه‌له‌حق، من هیچ نه‌مبیستووه له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری پێشوودا هیچ وه‌عده‌یه‌ك به كورد درابێ، به‌ڵام ئه‌وه بۆخۆی ئیشاره ده‌كا كه وه‌عده زۆر درا، وادیاره وه‌عده‌یان به‌وان داوه‌و جێبه‌جێ نه‌بووه. به‌ڵام ده‌ڵێ: "ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ره‌وشی كوردان له ئێران زۆر باشتره له 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر"، دیقه‌ت بكه‌ن هاوڕێیان، كه‌سێك ره‌نگه رۆژێك بۆخۆی ئیشتبا بكا، هه‌ڵسه‌نگاندنی غه‌ڵه‌تی هه‌بێ، ئیتلاعاتێكی غه‌ڵه‌تی پێ بده‌ن، ره‌نگه ئه‌وه زۆر موهیم نه‌بێ، به‌ڵام وه‌ختێك حیزبێكی سیاسی، كۆمه‌ڵێكی سیاسی كه ئیددیعای رێبه‌ری له جووڵانه‌وه‌دا ده‌كا، ئیددیعای به‌شداری له جووڵانه‌وه‌دا ده‌كا، خه‌ته‌رێكی زۆر گه‌وره‌یه كه به فیكرێكی ئاوا ئینحرافی بیهه‌وه‌ێ رێگا له خه‌ڵك ون كا. هه‌موو ئه‌و وه‌عده‌و وه‌عیدانه كه باسی ده‌كه‌ن، وه‌كوو عه‌رزم كردن، له رووی ته‌وه‌هومه، له رووی زێهنیاتێكه كه بۆیان دروست كراوه. باس ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: "جارێك كابرایه‌كی پیاڵه‌یه‌ك ماستی پێ بوو‌و له قه‌راخ ده‌ریا دانیشتبوو به كه‌وچك ده‌ریده‌هێنا‌و ماسته‌كه‌ی له ئاوی ده‌ریا ده‌كرد‌و لێكی ده‌دا. یه‌كێك به وێدا تێپه‌ڕی، لێی پرسی ئه‌رێ كاكه ئه‌وه چی ده‌كه‌ی؟ وتی وه‌ڵڵا ماستاو دروست ده‌كه‌م. وتی چۆن ماستاو وا ده‌بێ؟ وتی چۆن وا نابێ؟ ئه‌وه ماست ده‌ردێنم‌و له ئاوه‌كه‌ی ده‌كه‌م‌و لێكی ده‌ده‌م‌و ده‌بێته ماستاو، ماستاو وا دروست ده‌كرێ ئیدی، وتی یانی تۆ به‌و پیاڵه ماسته ده‌تهه‌وێ ده‌ریایه‌ك ماستاو دروست بكه‌ی؟ وتی وه‌ڵڵا بۆ خۆشم ده‌زانم نابێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێ عه‌جه‌ب ماستاوێك ده‌بێ." به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئه‌وانش هه‌موو ته‌وه‌هوماته‌كانیان بهاتبایه دی، ره‌نگ بوو عه‌جه‌ب ماستاوێك بوایه. به‌ڵێ ماستاوه‌كه سه‌ری نه‌گرت، به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی بڵیندگۆكانی خۆی‌و بڵیندگۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌و ئه‌وانه‌ی نێوی خۆیان ناوه حیزبی سیاسی، توانیی سه‌ركه‌وتنێكی نیسبی به ده‌ست بێنێ‌و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه نیسبی‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سكه‌وتێكی یه‌كجار زوَر گه‌وره بوو، ره‌نگه كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خۆشی پێشبینیی نه‌كردبێ كه ده‌توانێ به‌و پیلانانه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست بێنێ. من باسی ئه‌وه ناكه‌م كه ئه‌وان بۆخۆیان ئیعلام ده‌كه‌ن 85% خه‌ڵكی "واجد شرایگ" هاتوون له هه‌ڵبژاردندا به‌شدارییان كردوه، چوونكه ئاماره‌كانی رێژیم هه‌میشه درۆیه. به‌ڵام ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك به نیسبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو زۆرتر به‌شدارییان كرد له‌وه‌دا شك‌و گۆمانێك نیه. چ شتێك بووه باعیس ئه‌وه كه خه‌ڵك زیاتر بێته سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان؟ ته‌بلیغاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و ئه‌و گرووپانه‌ی كه كه‌تبوونه هه‌ڵپه‌ی وه‌رگرتنی به‌شی زیاتر. ئه‌وجار كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بۆ رێژیم هاته كایه‌وه، كه‌وتنه خوێندن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كه ئه‌وه خه‌ڵك به‌شداره، خه‌ڵك رووی كردۆته سندووقه‌كانی ده‌نگدان، خه‌ڵك شیركه‌ت ده‌كا له‌گه‌ڵ حكوومه‌دا بۆ ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌وه بوو به نوقته قوه‌تێكی گه‌وره بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران. لێره‌دا من ئیشاره به چه‌ند قسه‌یه‌كی خامنه‌یی ده‌كه‌م وه‌كوو نموونه كه بزانن سه‌رانی حكوومه‌ت چه‌ند دڵیان خۆش بووه به‌و سه‌ركه‌وتنه. خامنه‌یی له چاوپێكه‌وتنێكی‌دا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و نوێنه‌رانی مه‌جلیسی خیبره‌گان كه له‌و رۆژانه‌دا بووی، ده‌ڵێ: "ئاماده‌بوونی 85%ی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری‌دا‌و راگه‌یاندنی پابه‌ندبوون‌و عه‌لاقه‌مه‌ندیی خه‌ڵك به نیزامی كۆماری ئیسلامی پاش تێپه‌ڕینی سی ساڵ، خاڵێكی زۆر گرینگی به‌هێز ده‌ژمێردرێ." له یه‌كێك له خوتبه‌كانی پێش ئاخر جومعه‌ی ره‌مه‌زاندا خامنه‌یی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌ڵێ: "ئه‌وانه ده‌ڵێن كه خه‌ڵك متمانه‌ی خۆی به نیسبه‌ت حكوومه‌ت له ده‌ست داوه، هیچ متمانه‌یه‌ك له به‌ینی حكوومه‌ت‌و به‌ینی خه‌ڵكدا نه‌ماوه، ئه‌دی متمانه له‌وه زیاتر كه 85%ی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌كا؟" ته‌نانه‌ت به‌وه‌شه‌وه راناوستێ‌و ده‌ڵێ: "بۆ هه‌ڵبژاردنی دیكه خه‌ڵك له‌وه زیاتر به‌شداری ده‌كا". یانی ئێستا رێژیم سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی خۆی به رووی خه‌ڵك‌و نه‌یاره‌كانی‌و به رووی خه‌ڵكی دونیای‌دا ده‌داته‌وه. ره‌نگه خامنه‌یی ناحه‌قی نه‌بێ كه ده‌ڵێ خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌دا زیاتر به‌شداری ده‌كه‌ن، چوونكه خه‌ڵكێك كه كۆماری ئیسلامیی ناسیوه، هاواری له ده‌ستی دێ، (دیاره نه‌ك هه‌موو خه‌ڵك، به‌شێك له خه‌ڵك)، زۆر راحه‌ت به پیلانێك فریویان بدا‌و بیانهێنیته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، یانی بۆ ئه‌و خه‌ڵكه موقامه‌تێك وجوودی نیه، دێن ده‌نگ ده‌ده‌ن، له حاڵێكدا تا ئه‌وده‌می نۆ ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌روك كۆماری له ئێران‌دا كراوه كه هه‌مووی به فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه بووه، هه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وری نۆهه‌مدا هه‌موو خه‌ڵكی ئێران له بیریانه ره‌فسه‌نجانی كه كاندید بوو، به ئیعتراز له راگه‌یاندنی نه‌تیجه‌ی ئینتخایاتدا وتی من شكایه‌تی خۆم ده‌به‌م بۆ باره‌گای خودا. خه‌ڵكی دیكه بۆ خۆیان باش ده‌زانن كه كاندیداكانی ئه‌وان سه‌رناكه‌ون، ئه‌وجار له نێو چوار كاندیدا كه هه‌ر چواریان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ‌و ناڕاسته‌خۆ له جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی كه تا ئێستا كردویه‌تی به‌شدارن، به‌ڵام فێڵێك ده‌بینێته‌وه‌و خه‌ڵك دێ به‌شداری ده‌كا، یانی لێره‌دا كۆماری ئیسلامی له ده‌نگی خه‌ڵك ناترسێ، ده‌زانێ خه‌ڵك دێن ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن، هێزی سیاسیی وا هه‌یه كه له كاتی خۆێدا ده‌كه‌وێته ته‌بلیغات بۆی‌و ده‌زگای پان‌و به‌رینی ته‌بلیغاتیی كۆماری ئیسلامیش له‌و باره‌وه ته‌جره‌به‌ی زۆری به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌وانه وه‌كوو بڵێین كه‌سێك كه له‌گه‌ڵ ئیعلامییه‌كه‌ی كه‌ڕووبی له ئاسمانێ‌ڕا كه‌وتبێته خوارێ، هیچ رابیته‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سی ساڵی رابردووی كۆماری ئیسلامی نه‌بووبێ، ئیعلامییه‌یه‌ك ده‌بینێ كه به‌ڵێ ئه‌وه‌ی ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی ده‌كه‌م، دێن ده‌نگی ده‌ده‌نێ، له حاڵێكدا كه ئێمه نۆ ده‌وره‌ی دیكه له‌گه‌ڵ ئه‌و درۆیانه به‌ره‌وڕوو بووین، ئه‌وه داخێكی گرانه بۆ ئه‌و به‌شه خه‌ڵكی ئێران، له باتیی ئه‌وه‌ی كه موقاومه‌ت بكه‌ن له موقابیلی پروپاگه‌نده‌كانی رێژیمدا‌و نه‌هێڵن پیلانه‌كانی رێژیم سه‌ربكه‌وێ، دێن یارمه‌تیی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێژیم پیلانه‌كانی به ته‌واوی جێبه‌جێ ببن، بۆیه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كاری ئینتخابات تا ئه‌و نوقته‌یه ته‌واو ببا وه‌كوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، سه‌ركۆمارێك هه‌ڵ‌بژێردرابایه‌و ته‌واو ببا، جا فه‌رقی نه‌ده‌كرد ئه‌و سه‌ر كۆماره كه هه‌ڵ‌بژێرابوو، ته‌بلیغاته‌كه پێشتر بۆ مووسه‌وی یا بۆ كه‌ڕووبی یا هه‌ر كامێكتر كرابا یا بۆ ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد، له ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه هیچ شتێكی نه‌ده‌گۆڕی، رێژیمی جمهوریی ئیسلامی سه‌ركه‌وتبوو. دیتمان كه له جه‌ریانی ئینتخاباتدا كاتێك به گه‌رموگوڕی به‌شێكی زۆر له خه‌ڵك روویان كرده سندووقه‌كانی ده‌نگدان، وڵاتانی رۆژئاوایی‌و ئه‌مریكاش ته‌واو دڵیان پێی خۆش بوو كه وادیاره ئه‌و ئینتخاباته ئازاده، مونازره هه‌یه، ئینتقاد هه‌یه له نێو داموده‌زگای حكوومه‌تدا حه‌تمه‌ن كه‌سێك كه دێته سه‌ركار ئه‌وانیش دڵیان به‌وه خۆش بوو، له‌وانه‌یه قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان بپارێزێ‌و له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌ن له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی پیتاندنی ئۆرانیومدا مێقدارێك پاشه‌كشه بكا. به‌ڵام دیتمان كه ماجراكه لێره ته‌واو نه‌بوو، كێشایه ته‌زاهوراتی میلیونیی ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕینی خه‌ڵك به دژی راگه‌یاندنی نه‌تیجه‌ی ئینتخابات‌و ئه‌و ته‌زاهورات‌و به‌ربه‌ره‌كانێیه كه خه‌ڵكی بێزار له كۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێكرد، شتێك بوو كه چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو، هه‌م بۆ خه‌ڵك هه‌م بۆ رێژیمش، ره‌نگه رێژیمی كۆماری ئیسلامیش ئه‌گه‌ر زانیبای كه به‌و قیمه‌ته گرانه بۆی ته‌واو ده‌بێ، ئه‌وه‌نده ئیسراری نه‌كردبا كه ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد حه‌تمه‌ن ببێته سه‌رۆك كۆمار، چوونكه له ئه‌سڵدا هیچ ته‌فاوه‌تێك به‌ینی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد‌و باقیی كاندیداكان نیه (كه من له به‌شه‌كانی دیكه‌ی باسه‌كه‌مدا عه‌رزتان ده‌كه‌م).
رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژادن بوون به‌هۆی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی كه ئیشاره‌م پێكرد‌و هه‌مووتان له جه‌ریانی‌دا هه‌ن‌و پێویست به ته‌وزیحی زیاتر ناكا، كه ئێستا نزیك به چوار مانگه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه به‌رده‌وامن‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به ده‌یان نه‌فه‌ر له خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر له خیابانه‌كاندا كوژراون، به هه‌زاران كه‌س له زیندانه‌كاندان‌و گه‌وره‌ترین بێ حۆرمه‌تی‌و ئه‌شكه‌نجه نیسبه‌ت به‌و خه‌ڵكه كه ئێستا له زیندانه‌كاندان ره‌وا بینراوه، به‌ڵام مه‌قاومه‌ته‌كه هه‌روا به‌رده‌وامه، كاتێك كه نه‌تیجه‌ی ئینتخابات مه‌علووم بوو، ئه‌و ته‌زاهوراته كرا. شتێك كه به نه‌زه‌ری من زۆر سه‌ره‌نجڕاكێش بوو، ئه‌وه بوو كه خودی كاندیداكان لانیكه‌م كه‌ڕووبی بۆخۆی به نه‌وعێك، ئیزهاری په‌شیمانی ده‌كا له‌و وه‌زعییه‌ته‌ی كه بوو، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌ی كه خۆی به سیاسی ده‌زانێ، ئێستا هه‌ر ئیدامه ده‌دا‌و پێی وایه كه كارێكی باشه‌و ده‌بێ به دوای دا بچێ، ره‌نگه بۆ هه‌موومان بێته پێش كه ئینسانێك كه‌سایه‌تییه‌ك، حێزبێك، ده‌وڵه‌تێك ئیشتبا بكا، ته‌بیعه‌ته‌ن ئه‌و بۆخۆی زایه‌عات‌و خه‌ساره‌تی به‌دوادا هه‌یه، به‌ڵام زایه‌عات‌و خه‌ساره‌تی گه‌وره‌تر له‌وه‌دا ئه‌وه‌یه كه دوای ئه‌وه كه ئیشتباكه كرا، دووباره ئیشتباكه ئیدامه بدا. ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی موهیمه بۆیه لێره‌دا كه‌ڕووبی بۆخۆی باس له‌وه ده‌كا‌و ده‌ڵێ: "پێش له هه‌مووتان ئه‌من ئێعتراف ده‌كه‌م كه زۆر له ئێوه، پێشتر‌و ده‌قیقتر ده‌تانزانی كه چ روو ده‌دا‌و موته‌وه‌جیه ببوون هه‌ر ئه‌و ده‌می كه له منتان ده‌پرسی چ ته‌زمینێك بۆ ده‌نگه‌كانی ئێمه هه‌یه؟ یان ئه‌و كاته‌ی ده‌تانگوت ئاكامی هه‌ڵبژاردن مه‌علوومه‌و ئه‌تۆ ئاوله ئاوه‌نگدا ده‌كوتی ئه‌وه‌ی فارس ده‌ڵێ "ێ‌ب در هاون كوبیدن" یانی هه‌وڵی تۆ بۆ هه‌ڵبژاردن بێ فایده‌یه، كاندید دیاری كراوه، تۆ له خۆڕا چ ده‌ڵیت، ئه‌و بۆخۆی موته‌وه‌جێهی ئه‌وه بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانی دیكه هێشتا ماویانه موته‌وه‌جێه بن.
ئه‌وه‌ی زۆر گرینگه له ته‌زاهوراتدا پێم خۆشه دیقه‌تی تێدا بكرێ‌و بۆچوونی خۆم له‌و پێوه‌ندییه‌دا عه‌رزتان ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وه‌ی كه هاتنه سه‌ر خیابانه‌كان‌و ته‌زاهوراتیان كرد، ئه‌وانه‌ی كه زۆربه‌ی زۆریان ناڵێین هه‌موویان، ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له زیندانه‌كاندان، ئه‌وانه‌ی كه شه‌هید بوون‌و ئه‌وانه‌ی كه له‌وه‌به‌دوا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، (چوونكه هه‌موو رۆژێك گرووپێك له خه‌ڵكی رووناكبیر‌و تێكۆشه‌ر‌و ئه‌وانه‌ی كه موبارێزی سیاسین، ده‌یانگرن‌و له زیندانه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن.) ئه‌وانه به‌سه‌ر‌و ماڵه‌وه تێوه‌چوون، بێزارن له كۆماری ئیسلامی‌و مه‌به‌ستیان رووخانی كۆماری ئیسلامی‌و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی دێموكراتیكه كه له‌سه‌ر ده‌نگ‌و نه‌زه‌ری ئه‌وان بێ. بۆ ئه‌وه‌ی رزگاریان بێ له رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ڵام ئه‌و كاندیدایانه، ئه‌وان هه‌ده‌فه‌كه‌یان‌و مه‌به‌سته‌كه‌یان شتێكی دیكه بوو، ئه‌وان له چوارچێوه‌ی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا حه‌ره‌كه‌تیان ده‌كرد. هه‌ر چواریان حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی‌یان هه‌ر به‌و جۆره‌و "شدید"تریش قه‌بووڵه، به‌ڵام ده‌یانهه‌وێ له چوارچێوه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته‌دا ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر بێ‌و به‌شیان زیاتر بێ، كێشه‌ی وان له‌سه‌ر ئازادی، دێموكراسی، مافی مرۆڤ‌و ئه‌و زۆڵم‌و سته‌مه نیه كه له‌و سی ساڵه‌دا له خه‌ڵكه‌كه كراوه له ژێر ئاڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، به‌ڵكوو ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ به‌شی زیاتریان هه‌بێ. ده‌لیلی من بۆ ئه‌و قسانه ئه‌وه‌یه كه، كه‌ڕووبی كه توندوتیژترینیانه له ئیعترازێكدا كه به حكوومه‌تی كردوه باس له‌وه ده‌كا كه زیندانییانی سیاسی، ته‌جاوز كراوه به‌و كوڕ‌و كچانه‌ی زیندانی كرابوون، ئه‌و راست ده‌كا، به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، هاونیشتمانانی به‌ڕێز! ئایا به‌ڕاستی ته‌جاوزیان به زیندانییانی سیاسی هه‌ر له‌و رۆژه‌ڕا ده‌ستی پێكراوه كه كه‌ڕووبی ئیعترازی كردوه، ئه‌دی ئه‌و زیندانییانه‌ی كه له ساڵی 67دا به هه‌زاران نه‌فه‌ریان كوژران‌و له‌وێدا به ئاشكرا وه‌كوو وه‌زیفه‌یه‌كی ئیسلامی! ته‌جاوزیان به كچه‌كان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی پێیان وابوو ئه‌گه‌ر كچه‌كان به به‌كاره‌ته‌وه بكوژرێن‌و بڕۆن بۆ دنیای دیكه ده‌چنه به‌هه‌شت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چنه به‌هه‌شت ته‌جاوزیان پێ ده‌كردن. كه‌ڕووبی له‌وه غافڵ بووه؟ كه‌وابوو ئه‌وه‌یكه كه‌ڕووبی ده‌یڵێ شتێكی تازه نیه كه ئه‌و هێنابێتی، بۆ كۆماری ئیسلامیش شتێكی تازه نیه، ئه‌دی كه‌ڕووبی بۆچی بۆ ماوه‌ی ئه‌و سی ساڵه بێده‌نگ بووه به نیسبه‌تی ئه‌و جینایه‌ته؟ ئایا ئه‌گه‌ر كه‌ڕووبی ببا به سه‌روك كۆمار‌و له سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان له جیاتی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد هاتباته ده‌رێ، دیسان له‌سه‌ر ئه‌و جینایه‌تانه ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد؟ بێگۆمان نه‌یده‌كرد، هه‌ر وه‌كوو له ماوه‌ی سی ساڵ رابردوودا نه‌یكردوه. كه‌وابوو لێره‌دا شه‌ڕ، شه‌ڕی ئازادی‌و دێموكراسی نیه، شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی مافی زیاتر‌و ده‌سه‌ڵاتی زیاتره. خاته‌می كه ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه‌یه، له قسه‌كانیدا ئه‌ویش هه‌ر باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كا، باسی ئه‌وه ده‌كا كه خه‌ڵك زۆڵمیان لـێ‌كراوه، خه‌ڵك زیندانی كراون، مافیان پێشێل كراوه‌و ده‌بێ هه‌یئه‌ت پێك بێ، لێكۆڵینه‌وه بكرێ‌و، ئه‌و قسانه‌ی كه هه‌مووتان بیستووتانه‌و هه‌مووتان ئاگادارن. لێره‌شدا قسه‌ی ئێمه دیسان ئه‌وه‌یه كه ئه‌وده‌می كه خاته‌می سه‌ركۆمار بوو، ئه‌و جینایه‌تانه نه‌ده‌قه‌ومان؟ بۆ ئه‌وده‌می قه‌د ده‌نگی لێوه نه‌هات، بۆ ئه‌وده‌می گرووپێكی پێك نه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌یكه له‌و زۆڵم‌و ئیحجافاتانه بپرسنه‌وه كه له زیندانه‌كاندا له خه‌ڵك ده‌كرێ؟ ئه‌وانه‌ی كه تێرۆر ده‌كران، ئه‌وانه‌ی‌كه پیلانی تێرۆری ده‌سته جه‌معییان بۆ ده‌كرا، وه‌كوو رووناكبیران‌و رۆژنامه‌نووسه‌كان، بۆ ئێستا هه‌موو ئه‌وانه سه‌رهه‌ڵ‌ده‌ده‌ن؟ مووسه‌وی، سه‌رده‌مێك كه سه‌روك وه‌زیران بوو له زه‌مانی خۆمه‌ینی‌دا، ئه‌وده‌می ساڵه‌كانی 67 به هه‌زاران نه‌فه‌ر له زیندانییانی سیاسی ئیعدام كران، مووسه‌وی ئه‌وده‌می سه‌روك وه‌زیر بوو، به‌ڵام هیچ كه‌س لێی نه‌بیست ئیعترازێك بكا به نیسبه‌تی ئه‌و هه‌موو كوشتاره. تازه دوای ئه‌و ماوه دوور ودرێژه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئیددیعانه‌ی كه هه‌یه‌تی، مووسه‌وی له رۆژی 7ی مانگی پووشپه‌ر له مزگه‌وتی دانیشگای مازه‌ندران كاتێك له نێو خوێندكاران‌دا ئاماده ده‌بێ، یه‌كێك له خوێندكاره‌كان لێی ده‌پرسێ ده‌ڵێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كوشتاری چوار هه‌زار زیندانیی سیاسی كه تۆ ئه‌وده‌می سه‌رۆك وه‌زیر بووی قسه‌ت چیه؟ جوابت چیه؟ بۆ ئه‌وده‌می ده‌نگت لێوه نه‌هات؟ به‌ڵام مووسه‌وی له جیاتی ئه‌وه‌ی جوابی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، ساڵونی به‌جێ هێشت، یانی مووسه‌وی دوای سی ساڵ هاوڕێیان، هاونیشتمانان! حازر نیه جواب بداته‌وه. له زه‌مانی سه‌روك وه‌زیرانی وی‌دا ئه‌و هه‌موو زیندانییه سیاسییه كوژراون، ئێستا حازر نیه جوابیش بداته‌وه، به‌ڵام ئێستا خۆی كردۆته رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له ئێران‌دا. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كه ئیشاره‌م پێكرد له باتی جوابی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه ده‌ڵێ: "ئه‌من به‌سه‌راحه‌ت ده‌ڵێم كه ئه‌من موخالیفی ئیسلاحی قانوونی ئه‌ساسیم". خه‌ڵك پرسیارێكی دیكه‌ی لـێ ده‌كا‌و ئه‌و شتێكی دیكه ده‌ڵێ‌و دوایی جه‌له‌سه‌كه به‌جێ دێڵێ. ئه‌وانه وه‌ك نموونه هێنامنه‌وه. له‌و باره‌وه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌دا به‌سه‌دان قسه‌ی ئه‌وا هه‌یه كه نیشان ده‌دا كه ئه‌و به‌ڕێزانه كه ئیددیعای ئازادی ده‌كه‌ن‌و ره‌خنه له رێژیم ده‌گرن، هیچ ئیختلاف‌و دژایه‌تییه‌كیان له‌گه‌ڵ رێژیم نیه، بێجگه له به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر. ئێستا له‌و مه‌رحه‌له‌یه‌دا به‌ڕاستی ده‌توانم بڵێم كه خه‌ڵكی ئێران، شانسێكی زۆری به‌ده‌ست هێنا كه وه‌زعییه‌ته‌كه جۆرێك ئاڵۆگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌هات كه دوای ئیعترازاتێك كه خه‌ڵك كردیان به ئیعلامی نه‌تیجه‌ی ئینتخابات‌و دژی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد، مووسه‌وی جێگای نه‌گرته‌وه، چوونكه ئه‌وده‌می خه‌ته‌ره‌كه یه‌كجار زۆر گه‌وره‌تر ده‌بوو له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران، خه‌ته‌ره‌كه ئه‌وه بوو كه مووسه‌وی ئیعلامی ده‌كرد كه خه‌ڵك پشتیوانیه‌تی، وه‌كوو عه‌رزم كردن وڵاتانی رۆژئاوایی پشتیوانیی لـێ ده‌كه‌ن، له حاڵێكدا ئه‌و هیچ دژایه‌تییه‌كی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیه‌و عه‌ینی كۆماری ئیسلامییه، ئه‌وجار ده‌بوو ساڵانێكی دیكه ئه‌و خه‌ڵكه قوربانی بدا‌و زه‌جر بكێشێ، عه‌زاب بكێشێ تا جارێكی دیكه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه چووبوون ده‌نگیان دابوو به ئاغای مووسه‌وی‌و خه‌ڵكی دنیا له ده‌ره‌وه حاڵی بن كه ئه‌وه كۆماری ئیسلامییه‌و هیچ فه‌رقێكی نه‌كردوه‌و وه‌كوو ئه‌وه‌ی پێشوویه.
دێمه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه‌ی كه ئه‌و كاندیدایانه كه خۆیان به رێبه‌ری جووڵانه‌وه داده‌نێن‌و خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن، هیچ فه‌رق‌و جیاوازییه‌كیان له گه‌ڵ كۆماری ئێسلامی نیه بێجگه له به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌ده‌فیانه گه‌یشتبان، جمهوری ئیسلامیش له‌وه زیاتر جینایه‌تی كردبا، هیچكام ده‌نگیان لێوه نه‌ده‌هات. بۆچی ده‌ڵێم ئه‌وانه عه‌ینی كۆماری ئیسلامین‌و له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، نه‌ك ئۆپۆزسیۆن نین، به‌ڵكوو هیچ فه‌رق‌و جیاوازییه‌كیان نیه‌و دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ رێژیم نیه؟ دیقه‌ت بكه‌ن له به‌یانییه‌ی ژماره یازده‌ی مووسه‌وی‌دا ده‌ڵێ: ئێمه حیفزی كۆماری ئیسلامیمان ده‌وێ"، ده‌ڵێ: ((مه‌زڵوومتر له ئینقلابی ئیسلامی، جمهوری ئیسلامی‌و قانوون ئه‌ساسی‌و خودی ئیسلامه كه مه‌زڵووم واقیع بووه، ئێمه خواستمان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئیسلامی نابی موحه‌ممه‌دی))، ئیسلامی نابی موحه‌ممه‌دیش یانی گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ورانی خومه‌ینی . له به‌یانیه‌یه‌كی دیكه‌دا كه ئاخرین به‌یانیه‌یه‌تی تا ئه‌و ده‌می كه‌من ئه‌و یاداشتانه‌م هه‌ڵ‌گرتووه، موسه‌وی ده‌ڵێ: "جمهوریی ئیسلامی نیزامێكه كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بناخه‌ی په‌یمانی سه‌ره‌تا (په‌یمانی سه‌ره‌تا مه‌به‌ستی ده‌ورانی خومه‌ینی‌یه) له‌سه‌ر نوسخه‌ی ئه‌سڵیه‌كه‌ی ئیجرا بكرێ، ته‌واوی ویست‌و داخوازییه‌كانی ئێمه له‌خۆ ده‌گرێ." ده‌ڵێ: "مه‌بادا كه‌سێك فریوی دروشمه ساختارشكێنه‌كان بخوات"، (ساختار شكێنه‌كان یانی دژی كۆماری ئیسلامی شوعار بدا) ده‌ڵێ: "ئه‌من به توندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌سوه‌سه‌یه موخالیفم". وه‌سوه‌سه‌ی گۆڕینی كۆماری ئیسلامیی ئێران، باشه ئه‌وه دژایه‌تیی چیه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی؟ له جێگایه‌كی دیكه دا مووسه‌وی كاتێ كه ته‌بلیغات ده‌كات له دانشگای فرده‌وسیی مه‌شه‌هه‌د، ده‌ڵێ: "ئه‌من به باوه‌ڕ به ویلایه‌تی فه‌قیه واریدی ئه‌و مه‌یدانه بووم (واریدی مه‌یدانی ته‌بلیغات بۆ هه‌ڵبژاردن) ویلایه‌تی فه‌قیه گه‌وره‌ترین نه‌قشی له به سه‌مه‌رگه‌یاندی ئینقلاب‌دا هه‌بووه، ئێمه له ماوه‌ی ئه‌و سی ساڵه‌دا به‌بێ ئه‌و ئه‌سڵه یانی ئه‌سڵی ویلایه‌تی فه‌قیه هه‌موو له‌حزه‌یه‌ك ره‌نگ بوو بگه‌ڕیینه‌وه بۆ فه‌زای پێش ئینقلاب، ویلایه‌تی فه‌قیه ئێمه‌ی له موقابلی كوودیتادا‌و له موقابڵی خودموختارییه‌كاندا پاراستووه." ئه‌وه بیر‌و باوه‌ڕی مووسه‌ویه. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێ: "مه‌قامی موعه‌زه‌می ره‌هبه‌ری میحوه‌ری یه‌گكرتوویی خه‌ڵكه، ئه‌وان كه‌سێكن كه پاسداری ئه‌رزشه ئه‌سیڵییه‌كانی ئینفلابی ئێمه‌ن‌و وه‌زیفه‌یه‌كی زۆر قورسیان له رێگای به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و نیزامه‌دا وه‌ئه‌ستو گرتووه"، ده‌ڵێ "كه‌سێك به نیزام عه‌لاقه‌ی بێت‌و بیهه‌وێ بۆ ئه‌و وڵاته‌و ئه‌و نیزامه كار بكا، ناتوانێ خوی له‌و واقیعیه‌تانه ببوێری". ئه‌وه قسه‌كانی مووسه‌وین، به‌ڵام خاته‌می ده‌ڵێ: "ئه‌وه كه ئه‌مڕۆكه ئێمه‌ی نیگه‌ران كردوه، خه‌ته‌رێكه كه له‌سه‌ر جمهوریی ئیسلامییه، یانی هه‌م جمهورییه‌ت‌و هه‌م ئیسلامییه‌ت ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه". ده‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی كه ئێمه ته‌ئكیدمان كردوه‌و دووباره ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌یه به ئوسوولی قانوونی ئه‌ساسی‌و ئارمانه‌كانی ئیمام‌و ئینقلاب." له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڵێ: هه‌ر هه‌زینه‌یه‌ك لازم بێت ئێمه په‌رداختی ده‌كه‌ین تا ئینقلاب به كه‌مترین هه‌زینه بگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر مه‌سیری ئه‌سڵیی خۆی، مه‌سیری ئه‌سڵیی خۆی یانی زه‌مانی خومه‌ینی، باشه خه‌ڵكینه ئه‌وانه ئیختلافیان له گه‌ڵ رێژیم چیه؟ كێ ده‌توانێ بڵێ فه‌رقی به‌ینی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه چیه؟ ئه‌وانه هه‌موو شتێكی ئه‌و رێژیمه‌یان قه‌بووڵه، به‌ڵام یه‌ك مه‌سه‌له هه‌یه كه لێره‌دا خاته‌می ده‌یڵێ، راست ده‌كات، قسه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێ: "رێژیم له‌رزۆك بووه، خه‌ڵك متمانه‌ی پێ نه‌ماوه، ئێمه ده‌بێ بۆ ئێستحكامی ئه‌و حكوومه‌ته هه‌موو هه‌زینه‌یه‌ك بده‌ین بۆ ئه‌وه‌یكه بێگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ده‌ورانی سه‌ره‌تای ئینقلاب"، یانی زه‌مانی خومه‌ینی. هه‌موو ئیبتكاره‌كه له‌وه‌دا خولاسه ده‌بێته‌وه، له حاڵێكدا به شاهیدیی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئێران ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان ئیجازه ده‌دات ده‌زانن كه نوتفه‌ی ئه‌و جه‌نایه‌تانه ئه‌و زوڵم‌و سته‌مانه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكن، ئه‌و پێشێلكردنه‌ی مافی مرۆڤ‌و بێ حورمه‌تی به كه‌رامه‌تی ئینسان له ئێران‌دا له زه‌مانی خومه‌ینی‌دا سه‌رچاوه‌ی گرتووه، تازه ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێ ده‌یگێڕینیه‌وه ده‌ورانی خومه‌ینی، ئه‌گه‌ر بتوانێ ئه‌و كاره بكات تازه سی ساڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ دوایه، یانی ئێران ده‌بێ سی ساڵ بگه‌ڕێته‌وه بۆ دوایه. به‌ڵام دوای سی ساڵ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌ودوا چی ده‌كات؟ خه‌ڵك ئازاد ده‌كات؟ ئازادی پێك دێنێ؟ كه‌سێك كه باوه‌ڕی به قانوونی ئه‌ساسی، جمهوری ئیسلامی‌و وه‌لی فه‌قیه هه‌یه‌و ئه‌وانه سێ كوڵه‌كه‌ی ئه‌ساسیی كۆماری ئیسلامین، دیهه‌وێ ئه‌وانه قایم كات كه له‌رزۆك بوون. راست ده‌كات، ئه‌وه خه‌ته‌رناكه. ئه‌وانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نین، ئێستا خه‌ڵكی ئێران ئه‌وانه‌ی له زیندانه‌كاندان، ئه‌وانه‌ی كه له‌مه‌وبه‌دوا توند‌وتیژتر ده‌كه‌ونه ژێر سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامیی ئێران له راستی‌دا سه‌رگه‌ردانییه‌كی گه‌وره به‌سه‌ریاندا حاكمه، سه‌رگه‌ردانییه‌كه له‌و باره‌وه‌یه كه چه‌ند كه‌سێك كه له ئه‌فرادی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامین، رێبه‌رایه‌تیی جه‌معێكیان به ده‌سته‌وه گرتووه كه به دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌بات ده‌كه‌ن‌و ده‌یانهه‌وێ خۆیان به یه‌كجاری له چه‌نگاڵی پڕخوێنی كۆماری ئیسلامی بێننه ده‌رێ، به‌ڵام ئایا به‌ڕاستی ده‌كرێ به ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه خه‌ڵك رزگاری بێت؟ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه هه‌موو شتێكی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان قه‌بووڵه، من پێموابێ خه‌ڵكی ئێران زۆر باش له‌وه ئاگادارن كه رێفۆرم، نازانم ئیسلاحات، كرانه‌وه له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا شتێكی مه‌حاڵه ئه‌گه‌ر له رابردووش‌دا هێندێ ئه‌و ته‌وه‌هوماته هه‌بوو‌و كه‌سانێك یا گرووپگه‌لێك به ته‌مای پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ به ناوی ئیسلاح ته‌له‌ب‌و شتی دیكه له‌و باره‌وه كاریان ده‌كرد، ئیدی وه‌زعیه‌ته‌كه زۆر روونتره له‌وه‌ی كه كه‌س بتوانێ كڵاو له‌سه‌ری خه‌ڵك بنێ‌و بیهه‌وێ خۆڵ له چاوی خه‌ڵكی ئێران بكات‌و واقیعیه‌ته‌كانی لـێ بشارێته‌وه. بۆیه ده‌ورانێكی حه‌ساسه، ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستان ئه‌رزش‌و بایه‌خ داده‌نین بۆ مقاومه‌تی خه‌ڵكی ئێران له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانێیه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌یكه‌ن، به‌ڵام لێره‌دا ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر نه‌توانن خوَیان له ژێر رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و گرووپه رزگار بكه‌ن، له نێو خۆیاندا رێبه‌ری دێموكرات‌و پێشكه‌وتنخواز دیاری بكه‌ن، ئاكامی كاره‌كانیان ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنیشی پێوه بێت، سه‌ركه‌وتنی بۆ خه‌ڵكی ئێران‌و ئه‌و خه‌ڵكه مه‌زڵوومه نیه. جاری وایه گله‌یی ده‌كرێ‌و لێره‌و له‌وێ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران یان له نێو باقیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا به‌و جوره كه لازمه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌شدارییان له ته‌زاهوراتدا نه‌كردوه، من پێموابێ خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌بلیغاته‌ی كه هێندێك له گرووپه سیاسییه‌كان‌و كه‌سایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ك پێشتر ئیشاره‌م پێ كرد، ویستیان له‌و رابیته‌دا رێگا له خه‌ڵك بگۆڕن، به‌ڵام خه‌ڵك له‌وه وشیارترن كه بێن قوربانیی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێك رێبه‌رایه‌تیان به‌ده‌سته‌وه بگرن كه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ فه‌رقیان نیه، مووسه‌وییه‌ك كه ده‌ڵێ: وه‌لیی فه‌قیه ئێمه‌ی له خودموختاری ته‌له‌بان‌و له كوودیتاچیان پاراستووه، یانی خودموختاری ته‌له‌بی بۆ ئه‌و وه‌كوو كوودیتایه‌كه به دژی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام من له‌وه‌دا گومانم نیه كه ئه‌گه‌ر رێبه‌رایه‌تیی ناڕازیه‌كانی ئێرانی بكه‌وێته ده‌ست كه‌سانێكی نیشتمانپه‌روه‌ر، ئازادیخواز‌و دێموكرات، هه‌ر له نێو خودی ئه‌و كه‌سانه‌ی موقاومه‌ت‌و به‌ربه‌ره‌كانێ ده‌كه‌ن‌و له جیاتیی ئه‌وه‌ی كه به قه‌ولی ئه‌و كاندیدایانه رێژیمی جمهوریی ئیسلامی كه له‌رزۆك بووه‌و بیانهه‌وێ ئیستحكامی پێ ببه‌خشن، به‌ڵكوو هه‌نگاو بنن بۆ رووخانه‌كه‌ی، گه‌لی كورد‌و باقیی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌و به تایبه‌ت حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك رابردوو ئاڵاهه‌ڵگری به‌ره‌به‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه ده‌بێ‌و شانبه‌شانیان به دژی كۆماری ئیسلامی‌و بیناكردنی حكوومه‌تێكی دێموكراتیك له‌سه‌ر ویست‌و ئیراده‌ی خه‌ڵك هه‌وڵ ده‌دا، ناكرێ سی ساڵ موباره‌زه‌كردن بۆ رووخانی رێژیمێك كه ئه‌و هه‌موو جه‌ورو سته‌مه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا سه‌پاندوه، تازه بێن دووباره له بازنه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا بخولینه‌وه، مۆره‌كان ئاڵوگۆڕ بكه‌ین، ئه‌م مۆره نا ئه‌وی دیكه، له حاڵێكدا هه‌موو خه‌ڵكی ئێران باش ده‌زانن كه ئه‌و مۆرانه مۆره‌ی كایه‌ن، بێ ئیراده‌ن، ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد نه‌بێ، خاته‌می بێ، ئه‌وه‌ی دیكه بێ، ئیشكال له مۆره‌دا نیه، ئیشكال له سیستم دایه، تا كاتێ ئه‌و سیستمه حاكمیه‌تی ئێرانی به چه‌نگه‌وه‌یه، هه‌ر كه‌سێك له نیشتمانپه‌روه‌رترین‌و ئازادیخوازترین خه‌ڵك ببێته سه‌ركۆمار، ببێته ئه‌ندامی پارلمان، هیچ نه‌قشێكی نابێت، به‌ڵكوو ته‌نها ده‌بێ مۆره‌یه‌كی موتیع‌و زه‌لیل بێت له پێناو به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌وامری وه‌لیی فه‌قیهدا. هێندێ كه‌س كه ته‌ماس ده‌گرن (له گه‌ڵ خۆم له ئێرانه‌وه ته‌ماسیان گرتووه) ده‌ڵێن ئاخر مه‌گه‌ر ده‌كرێ ئێستا ئینسان له ئێران‌دا بێ‌و به دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران شیعار بدات؟ ئه‌وده‌می موته‌هه‌می ده‌كه‌ن به رووخاندنی رژیم. جوابی من ئه‌وه‌یه كه هاووڵایتانی به‌رێز‌و خوشه‌ویست! ئه‌وانه‌ی كه ئێستا له زیندانه‌كاندا موحاكمه‌یان ده‌كه‌ن به ئیتهامی ئینقلابی مه‌خمه‌لی، بۆ روخاندنی رژیم محاكمه‌یان ده‌كه‌ن، یانی ئه‌و ئیتهامانه، ئه‌و جنایه‌تانه، ئه‌و حوكمانه‌ی كه دراون به‌سه‌ر ئه‌و زیندانییانه‌دا حوكمی كه‌سانێكه دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و بۆ رووخاندنه‌كه‌ی كار ده‌كه‌ن‌و موتمه‌ئینم كه كۆماری ئیسلامیی ئێران لانیكه‌م له ماوه‌ی ئه‌و سێ چوار مانگه‌دا‌و دوای هه‌ڵبژاردن، هیچ جنایه‌تێك نه‌ماوه كه به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه نه‌یهێنێ كه له زیندانه‌كاندا بوون. بۆیه ده‌بێ ئه‌گه‌ر هه‌زینه ده‌درێ، هه‌زینه بۆ رزگاری بێت، هه‌زینه بۆ ئه‌وه نه‌بێ كه ئه‌و مۆره‌ی كۆماری ئیسلامی لابچێ‌و ئه‌وی دیكه بێت. ئه‌وه كه‌م نرخ كردنه‌وه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌یه، كه‌م نرخ كردنه‌وه‌ی به‌سه‌دان هه‌زار ئینسانه كه له زیندانه‌كاندا، له ماڵه‌كانیاندا، له ئیداره‌كانیاندا، له‌شوێنی كاریاندا گه‌وره‌ترین بێ حورمه‌تی به كه‌رامه‌تیان كراوه. رزگاری به بوونی كۆماری ئیسلامی ئیمكانی نیه، ئێمه جارێكی دیكه تیكراری ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌و رێگایه‌دا ئامادین هه‌روه‌ك له رابردوودا ئاماده بووین خوێن بده‌ین، ئێستاش ئاماده‌ین له سه‌فی پێشووی ئه‌و موبارزه‌یه ئاڵاهه‌ڵگر بین.
هیوادارم هه‌موومان پێكه‌وه بتوانین به یه‌كگرتوویی‌و به بوونی رێبه‌رانی دێموكرات‌و ئازادیخواز‌و فیداكار كه خولیای ئازادی‌و رزگاریی خه‌ڵكه‌كه‌ن نه‌ك خولیای مه‌قام‌و قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی، بتوانین ئه‌و نیزامه لابه‌رین‌و بۆ هه‌میشه خه‌ڵكی ئێران‌و خه‌ڵكی دنیا له ده‌ستی ئه‌و شه‌رمه‌ی كه تووشی بوون، رزگار بكه‌ین. له‌و رێگایه‌دا ئاواتم سه‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتنی هه‌موو لایه‌كه.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.