جوولاَنه‌وه‌ی دژی دیكتاتوری رێژیمی كۆماری ئیسلامی كه هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رێژیمه له دایك بوو، به درێژایی 30 ساڵی رابردوو هه‌وراز‌و نشیو‌و كه‌ند‌و كۆسپی زۆری بڕیوه‌و به خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی ئازادیخوازی ئێرانی له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئه‌م وڵاته ئاودێر كراوه، به دوای شانۆی هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری له 22ی جۆزه‌رداندا كه‌وته سه‌ر ره‌وتێكی نوێ. راگه‌یاندنی ئاكامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بوو به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تووڕه‌یی خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتوو له ده‌ست كۆماری ئیسلامی‌و بۆ یه‌كه‌مین جار له ته‌مه‌نی ئه‌م رێژیمه‌دا شه‌قامه‌كانی تاران شاهیدی رێپێوان‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی میلیۆنی خه‌ڵك له‌و رێژیمه بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی‌یانه به قیمه‌تی كوژرانی ده‌یان كه‌س‌و بریندار‌و زیندانی كردنی هه‌زارانی دیكه ته‌واو بوو، دروشمه‌كان له چوارچێوه‌ی هێندێك خواستی سه‌رتایی وه‌كو داواكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی دابوویان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاكامی هه‌ڵبژاردن‌و دیاری كردنی مووسه‌وی له جیاتی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌خولانه‌وه. رێبه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ـ كه‌رووبی‌و مووسه‌وی ـ كۆسپی سه‌ره‌كی بوون له به‌رانبه‌ر دروشمی رادیكاڵی خه‌ڵك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕی رێژیم‌دا.
ئه‌وان له راستای به‌هێز كردن‌و رێكخستنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا تێده‌كوشان بۆیه هێنانه ژێر پرسیاری بنه‌ما سه‌ره‌كی‌یه‌كانی ئه‌م رێژیمه وه‌ك یاسای بنه‌ره‌تی، ولایه‌تی فه‌قیه‌و كۆماری ئیسلامی به هێڵی سوور ده‌ژمێردران‌و نه‌ده‌با كه‌س لێ‌یان تێپه‌ر بكا.
له‌و كاته‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان‌و زیندانی‌یه‌كانی ئه‌و رووداوه‌و، مه‌حكووم كردنی رێژیم سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌كانی له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی ناڕازیدا رایگه‌یاند كه به‌و دروشمانه‌و به رێبه‌رایه‌تی ئه‌و كه‌سایه‌تی‌یانه چین‌و‌و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی په‌یوه‌ست نابن به رێپیوانه‌كان‌و به‌م شێوه‌یه رزگاری له چنگ كۆماری ئیسلامی وه‌دی نایه.
به‌خۆشی‌یه‌وه له رۆژه مێژوویی‌یه‌كانی دوایی وه‌ك ئاخر هه‌ینی مانگی ره‌مه‌زان "رۆژی قودس"و سێزده‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ساڵڕۆژی داگیر كردنی باڵویزخانه‌ی ئه‌مریكا له لایه‌ن به ناو خویندكارانی "پیرو خگ امام" ره‌وتی دروشمه‌كان له ناوه‌رۆكدا ئاڵ‌وگۆڕیان به سه‌ردا هات، به تایبه‌تی سێزده‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر كه مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه زۆرتر تیشك خستنه سه‌ریه‌تی.
له‌و رۆژه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم به ته‌واوی هێز‌و كه‌ره‌سه‌وه به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ رێپیوانی ناره‌زایه‌تی‌یه‌كان هاتبوونه شه‌قامه‌كان به تایبه‌تی دوو شه‌قامی "كه‌ریم خانی زه‌ند"و "حه‌وتی تیر" كه له نێزیك باڵویزخانه‌ی پێشووی ئا‌مریكا هه‌ڵكه‌وتوون‌و رێپیوانی لایه‌نگرانی رێژیم له‌و شوێنه‌دا به‌ڕێوه ده‌چوو، رێپیوانی ناره‌زایی‌یه‌كان كه به گوێره‌ی خه‌به‌ركان ده‌یان هه‌زار كه‌س بوون له ژێر هێرشی درندانه‌ی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان به‌ڕێوه چوو، دروشمه‌كانیان له جیاتی ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی به دژی ئامریكا‌و ئیسرائیل كه مه‌به‌ستی رێژیمه، هه‌ڵگه‌ڕاوه به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ رێژیم‌و، پشتیوانه ده‌ره‌كی‌یه‌كانی وه‌ك رووسیه‌و چین. خاڵی وه‌چه‌رخانی دروشمه‌كانی ئه‌و رۆژه له لایه‌ن ناڕه‌زای‌یه‌كان به پێچه‌وانه‌ی رۆژانی دوای راگه‌یاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه بوو كه نه‌مانی رێژیمیان له ته‌واوه‌تی خۆیدا كردبوو به ئامانج: "خامنه‌یی قاتڵه ولایه‌ته‌كه‌ی باتڵه"، "مردن بۆ ئه‌سڵی ولایه‌تی فه‌قیه" ئه‌م دروشمانه له ماوه‌ی سی ساڵی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی یه‌كه‌مین جاره كه به ئاشكرا له لایه‌ن ده‌یان هه‌زار له خه‌ڵكی ناڕازی ده‌گوترایه‌وه. ته‌نانه‌ت وێنه‌ی خامنه‌یی كه له سه‌ر پارچه‌یه‌كی زۆر گه‌وره به دیواری سه‌ر شه‌قامه‌وه هه‌ڵواسرا بوو دایان گرت‌و خستیانه ژێر پێ‌یان. رێژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ خۆی‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه ئه‌م رێژیمه ده‌ناسن ده‌زانن كه ئه‌سلی وه‌لایه‌تی فه‌قیه كوڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م رێژیمه‌یه‌و خۆپیشانده‌ره ناڕازی‌یه‌كان به شاره‌زا بوون به سه‌ر ئه‌م راستی‌یه ویستیان له جیاتی دروشمه بێ كه‌ڵكه‌كانی رۆژانی سه‌ره‌تا به خه‌ڵكی هه‌موو جیهان‌و رێژیم‌و لایه‌نگره‌كانی له نێوخۆ نیشان بده‌ن كه ئه‌وان له رێفورم له‌و رێژیمه‌دا بێ‌هیوا بوون‌و ئێستا بۆ رزگاریی كوتایی، نه‌مانی رێژیم تێده‌كۆشن. بێجگه له‌و دروشمانه به دژی ولایه‌تی فه‌قیه دروشمی دیكه‌ش له‌و راستایه‌دا ده‌بیسران وه‌ك: "گه‌لی ئێمه یه‌ك ده‌نگه، دین له حكوومه‌ت جیایه"، دروشمێك كه به ته‌واوی ترسی له دڵی رێژیم‌دا چاندوه.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ كۆبه‌ندییه‌كی كورت له سه‌ر روووداوه‌كانی رۆژی سێزده‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بكه‌ین ده‌كرێ بڵێین:
1ـ رووداوه‌كانی ئه‌و رۆژه‌و دروشم‌و كرده‌وه‌كانی ناڕازی‌یه‌كان خاڵی كوتایی له سه‌ر هیوا به‌ستن به چاكسازی له رێژیم‌دا هێنا، رێگای روونی به‌ره‌و رزگاری یه‌كجاره‌كی نیشاندا ئه‌ویش بریتی‌یه له تێكه‌وه‌پێچانی تۆماری كۆماری ئیسلامی‌و جیا كردنه‌وی دین له حكوومه‌ت.
2ـ وێڕای ئه‌وه‌ی كه هێندێك دروشم به لایه‌نگری مووسه‌وی‌و كه‌رووبی دران، به‌ڵام ده‌وری ئه‌و دوو كه‌سایه‌تی‌یانه له به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپیشاندانه‌كاندا زۆر لاوازتر له جارانی پێشوو بوو. مووسه‌وی هه‌ر به‌شداری نه‌كرد‌و كه‌ڕووبیش كه هاته نێو رێپیوانه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر به دژی كۆماری ئیسلامی دروشم بده‌ن، ئه‌و رێپیوانه‌كه به جێ دێلێ، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه به گوێیان نه‌كرد. ئه‌و چالاكی‌یانه نیشانده‌ری ئه‌و راستی‌یه‌ن كه هه‌نگاو به هه‌نگاو رێپیوانه‌كان به‌رنامه‌و رێبه‌رایه‌تی گونجاوی خۆیان به‌ده‌ست دێنن‌و به‌ره‌وه ئه‌وه ده‌چن له رێبه‌رایه‌تی موووسه‌وی‌و كه‌روبی به یه‌كجاری وه‌لا بنێن.
3ـ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دروشمه‌كانی ئه‌م جاره له‌دژی ته‌واوه‌تی رێژیم‌دا بوون به‌ڵام به‌خۆشی‌یه‌وه هیچ خه‌به‌رێك له كوژراو نه‌بوو و، ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانیش زۆر كه‌متر له جارانی پێشتر بوو، ئه‌وه‌ش نه له به‌ر ئه‌وه بوو كه رێژیم میهره‌بانتر بووه، به‌ڵكوو راست له به‌ر ئه‌وه بوو كه رێژیم ترسی لێ نیشتوه‌و باش ده‌زانێ كه كوشتن‌و زیندانی كردن دادی نادا. به‌ره‌و پێشتر چوونی ئه‌م ره‌وته ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه رێژیم به تێ‌بینی زیاتره‌وه خه‌ڵك ده‌ستگیر بكا. بۆیه ده‌ڵێین 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هه‌نگاوێكی مه‌زن به‌ره‌و پێش بوو و، مژده به‌خشی هه‌نگاوه شوێندانه‌ره‌كانی داهاتوو