رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 01/08/1388ی هه‌تاوی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هاوڕێی به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی "حدكا" ئاماده بوو‌و سه‌باره‌ت به بار‌ودۆخی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی لاوان به‌گشتیی‌و به‌تایبه‌ت لاوانی كوردستان له ژێر چه‌پۆكی سیستمی داخراو‌و دواكه‌وتووی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بۆ به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه دوا. ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌ستاندایه ده‌قی وته‌كانی كاك مسته‌فایه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا.
وه‌ختێك باس له‌سه‌ر وه‌زعی ئێران به گشتی‌و كوردستانی ئێران به تایبه‌تی ده‌كه‌ین، بێ‌گومان ئه‌وه‌یكه زیاتر له هه‌موو شتێك سه‌رنج راده‌كێشێت دیسان لاوه‌كانن. چونكه لاوه‌كان بزوێنه‌ری خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێرانن. لاوه‌كانن كه ناتوانن له ژێر سته‌م‌و جه‌وری كۆماری ئیسلامی ئێران دا سه‌ردانه‌وێنن. بۆیه "موقاومه‌ت" ده‌كه‌ن‌و، موقاومه‌ت كردن له موقابیلی رێژیمێكی دواكه‌وتووی وه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا كه به هه‌موو نرخێك به حكوومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی دواكه‌وتووی خۆیه‌وه چه‌سپاوه‌و ده‌یهه‌وێ درێژه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته هه‌روا به‌رده‌وام بێت، لاوه‌كان ـ یانی ئه‌و به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا كه موقاومه‌تی زیاتر ده‌كات‌و سه‌ری ته‌سلیم دانانه‌وێنێ ـ زیاتر له هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران له ژێر زه‌برو له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و له ژێر بێحورمهتی پێكردن دایه. دیاره ئێمه هه‌م له زه‌مانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و هه‌م له سیستمی پاشایه‌تیدا دیتمان كه سه‌ركوتی لاوه‌كان‌و خه‌ڵكی موقاوم‌و ئه‌وانه‌یكه به‌ربه‌ره‌كانێ ده‌كه‌ن له موقابیلی سته‌مدا به سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ كۆتایی نایه. كۆماری ئیسلامی ئێران به زه‌بروزه‌نگ ناتوانێ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له موقابیلیدا راوه‌ستاوه به تایبه‌تی لاوه‌كان به چۆكدا بێنێ. هه‌روه‌كوو ئێستا ده‌بینین دوای 30 ساڵ حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران دوای كوشتن‌و زیندانی‌و ئه‌شكه‌نجه‌كردن‌و ماوه‌یه‌ك داخستنی دانیشگاكان و ته‌سفییه‌ی دانشگاكان له خوێندكاران و لاوانی تێكۆشه‌ر‌و شۆڕشگێڕ ئێستاش لاوه‌كان له ئێران‌دا ئاڵاهه‌ڵگری خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانین‌و له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات له دژی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌روا فیداكاری ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه به هه‌زارانیان له زیندانه‌كاندان ژماره‌یه‌كی زۆریان هه‌ر له سێ چوار مانگی رابردوودا به دوای به ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌دا له ته‌زاهووراتی خیابانیدا كوژروان‌و هه‌روه‌كوو ئاگادارن گه‌وره‌ترین بێحورمهتی به كه‌رامه‌تی لاوه‌كان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا كراوه. به‌ڵام ئێستا ئێمه هه‌موومان شاهیدین وه‌حشه‌ت و ترسێكی یه‌كجار زۆری كۆماری ئیسلامی ئێرانه له حه‌ره‌كه‌تی لاوه‌كان بۆ پێكهێنانی ئاڵوگۆڕێكی پێشكه‌وتنخوازانه‌و بۆ رووخاندنی كۆماری ئیسلامی ئێران. ئه‌وه‌یكه له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به نیسبه‌تی لاوه‌كانه‌وه ده‌كرێت، پێموابێ هه‌مووتان شاره‌زان‌و هه‌مووتان ئاگادارن‌و بێ‌گومان له ره‌نج‌و مه‌ینه‌تیی لاوه‌كان له ئێران‌دا به دوور نین‌و موتالعه‌ی ده‌كه‌ن به‌ڵام لێره من وه‌كوو نموونه چه‌ند ئیشاره‌ی ده‌كه‌م به چه‌ند مه‌وزوعێك كه نموونه‌ی چووكه‌ن له مه‌جمووعه‌ی ئه‌و سته‌م‌و زوڵم‌و زۆرانه‌ی كه له‌سه‌ر توێژی لاو له ئێران‌دا هه‌یه. ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د هه‌زاركه‌س له لاوه‌كان به‌گشتیی‌و له خه‌ڵك موعتادن، موعتادی حیرفه‌یین‌و حدوودی 800 هه‌زار كه‌سیش له ئاستانه‌ی موعتادبوون دان. یانی حدوودی 2 میلیۆن كه‌س له خه‌ڵكی ئێران كه له‌وانه زیاتر له 30 ده‌رسه‌دیان لاوه‌كانن. ته‌مه‌نی ئێعتیاد له نێو لاوه‌كاندا ساڵ به ساڵ له دابه‌زین دایه‌و به شێوه‌یه‌ك كه ئێستا ته‌مه‌نی ئێعتیاد گه‌یشتۆته به‌ینی 10 ـ 15 ساڵ. یانی ئه‌گه‌ر پێشتر ته‌مه‌نی لاوه‌كانی موعتاد به‌ینی 18 ـ 25 ساڵ بوو، ئێستا گه‌یشتۆته به‌ینی 10 ـ 15 ساڵ. یانی رۆژ به رۆژ ته‌مه‌نی ئێعتیاد داده‌به‌زێ‌و ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ی زیاتری لاوه‌كان موعتاد ده‌بن‌و له حه‌ره‌كه‌ت‌و ژیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه. كه باسی ئێعتیادیش ده‌كه‌ین هه‌ر ئه‌وه نیه كه له بنه‌ماڵه‌یه‌كدا كه‌سێك موعتاد ده‌بێت، وه‌ختێك كه‌سێك موعتاد ده‌بێت، ته‌واوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه پێوه‌ی مه‌شغوڵن، سه‌روه‌ت‌و سامانی ئه‌و بنه‌ماڵایه له رێگای عیلاجی ئه‌و كه‌سه موعتاده‌دا سه‌رف ده‌كرێ. ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه زۆرن ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه سه‌ره‌وت‌و سامانێكی زۆریان هه‌بووه به‌ڵام ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌یكه یه‌كێك له منداڵه‌كانیان كه‌وتۆته داوی ئێعتیاده‌وه هه‌موو سه‌روه‌ت‌و سامانی خۆیان له رێگای عیلاجی ئه‌و خۆشه‌ویسته‌یاندا سه‌رف كردووه‌و گه‌یشتوونه‌ته وه‌زعییه‌تێكی زۆر ناله‌بار له باری ئابوورییه‌وه. ئامارێكی دیكه ده‌ڵی كه 21 میلیۆن له لاوه‌كانی ئێران له ته‌مه‌نی به‌ینی 15 تا 29 ساڵیدا دوچاری نیگه‌رانی‌و دڵهوره‌و ئێسترێسن‌و دایم نیگه‌ران‌و موزته‌ریبن، ئه‌و نیگه‌رانی‌و ئێسترێسه وه‌ختێك كه به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌بێته هۆی پێكهێنانی نه‌خۆشی رۆحی و ده‌روونی یه‌كجار زۆر بۆ لاوه‌كان. ئه‌و ئێسترێس‌و نیگه‌رانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و بێحورمه‌تییه‌ی كه رۆژانه له شه‌قامه‌كان، له دانیشگاكان، له مه‌دره‌سه‌كاندا و له شوێنی كاریان رووبه‌ڕوو به‌ڕووی ده‌بنه‌وه كه له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه. نیگه‌رانی له‌وه‌یكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ته‌حه‌موولی زه‌حمه‌تێكی زۆر‌و هه‌زینه‌یه‌كی زۆری بنه‌ماڵه ده‌خوێنن‌و خوێندنیان ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای خوێندن كارێك نیه بیكه‌ن‌و بۆ خۆیان ده‌بینن رۆژانه به هه‌زاران له‌و كه‌سانه‌ی كه خوێندنیان ته‌واو كردووه له شاره‌كه‌ی ئه‌واندا بێكارن‌و كارێكیان ده‌ست ناكه‌وێت. نیگه‌رانن له‌وه‌یكه دوای ته‌مه‌نێكی زۆر سه‌رباری بنه‌ماڵه‌كه‌یانن‌و ناتوانن كارێك په‌یدا بكه‌ن كه لانیكه‌می ژیانی خۆیان دابین بكه‌ن‌و، بارێكی كه‌میش بێت له‌سه‌ر شانی قورسی بنه‌ماڵه‌كه‌یان، هه‌ڵگرن كه هه‌موویان گیروگرفت‌و موشكیلاتی ئابووری یه‌كجار زۆریان هه‌یه، ئه‌نواعی ئه‌و ئێسترێس‌و نیگه‌رانیانه ژیانی لاوه‌كانی تاریك كردووه، به شێوه‌یه‌ك كه به‌داخه‌وه ده‌بینین ئاماری خۆكوشتنی لاوه‌كان به هۆی ئه‌و ئێسترێس‌و نیگه‌رانییانه دووچار بوون به نه‌خۆشی خه‌مۆكی رۆژ به رۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ. مه‌سه‌له‌ی بێكاری یه‌كێكی دیكه له‌و دیارده ناخۆشانه‌یه كه له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا به تایبه‌تی له كوردستاندا، به‌رچاوه. بێكاری بۆ خه‌ڵك به‌گشتی ـ به تایبه‌تی بۆ توێژی لاو ـ. هه‌رچه‌ند كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خۆیان ئیدیعا ده‌كه‌ن كه ده‌رسه‌دی بێكاری له ئێران‌دا ئێستا بڕێك دابه‌زیوه‌و گه‌یشتۆته ده‌وری 12 تا 13 ده‌رسه‌د، به‌ڵام ئه‌و دامه‌زراوه تایبه‌تییانه‌ی كه له ئێران‌دا كاری ئامارگیری ده‌كه‌ن موخالیفی ئه‌و ئه‌رقامانه‌ن‌و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه راده‌ی بێكاری له ئێران‌دا به گشتی له ده‌ورووبه‌ری 25 له‌سه‌د دایه. یانی له هه‌ر چوار نه‌فه‌ر یه‌كیان بێكاره. دیاره وه‌ختێك ده‌ڵێن 3یان كاریان هه‌یه ئه‌و كارانه‌ش كارێك نین كه بتوانێ ئه‌و گه‌نجه به دڵی خۆی هه‌ڵیبژاردبێ. یا ئه‌گه‌ر ته‌حسیلاتی هه‌بێت له ریشته‌ی ته‌حسیلی خۆیدا كاری پێ ئه‌سپاردبێت. له‌به‌ر ئیجبار‌و په‌یداكردنی بژێوی ژیانی رۆژانه‌یان مه‌جبوورن روو له هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت له ئامارێكدا كه هه‌یئه‌تی عیلمی دانشگای ئه‌میركه‌بیر بڵاوی كردۆته‌وه ده‌ڵێ له ئێستادا حدوودی 75 له‌سه‌د له‌و خوێندكارانه‌ی كه له به‌خشی مه‌عده‌ندا خوێندنه‌كه‌یان ته‌واو كردووه بێكارن‌و كاریان نیه. له‌وانه‌ی كه دانشگا ده‌وڵه‌تییه‌كانیان ته‌واو كردوه، 40 له‌سه‌د بێكارن. یانی ده‌بینین كه راده‌ی بێكاریی له نێو توێژی خوێنده‌واردا ئه‌و توێژه‌ی كه ده‌توانێ فیكر‌و ئیده‌و به‌رنامه بدات به وڵاته‌كه‌ی، زۆر زیاتر له توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران دایه. ئه‌و راده‌ی بێكارییه له كوردستاندا زۆر زیاتره له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران به ده‌لیلی ئه‌وه‌یكه ئه‌گه‌ر له شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا كارگه‌یه‌ك، كارخانه‌یه‌ك، یان مه‌ركه‌زێكی كار ـ ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنان ـ هه‌یه، له كوردستاندا زۆر كه‌مترن له باقی شوێنه‌كانی دیكه. بۆیه "گرفته‌كان" كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بێكاری له كوردستاندا به شێوه‌یه‌كی دیكه خۆی ده‌نوێنێ كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا كه‌متر ده‌بینین. رۆژانه له سنووره‌كانی ئێران‌دا ژماره‌یه‌ك له‌و لاوانه‌ی كه به خاتری په‌یدا كردنی كه‌مترین بژێوی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان سه‌ختترین‌و خه‌ته‌رناكترین كاره‌كان ده‌كه‌ن‌و كاسبكاری ده‌كه‌ن، ده‌كه‌ونه به‌ر ره‌گباری هێزه‌كانی سه‌ركوتكه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران‌و ده‌كوژرێن یان بریندار ده‌كرێن. به‌داخه‌وه رۆژانه شاهیدی ئه‌و رووداوه تاڵ‌و ناخۆشانه‌ین بۆ لاوه‌كانمان. ئه‌و موشكڵانه‌ی كه باسمان كرد‌و وه‌كوو نموونه‌یه‌كن ئه‌وانه بێجگه له مه‌سه‌له‌ی بێحورمهتی كردن به خه‌ڵك له به‌رچاوی خه‌ڵكدا گاڵته‌پێكردن به جه‌وانان‌و مه‌حرووم كردنی وان ته‌نانه‌ت له لیباس له‌به‌ركردن‌و نه‌بوونی كه‌مترین فه‌زای ته‌فریحی سالم مه‌سائیلێكی دیكه‌ن كه سه‌رباری ئه‌و بارانه‌ن كه له‌سه‌رشانی لاوه‌كان هه‌ن. به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه هه‌ر لێره‌دا كۆتایی پێ نایه‌ت، هاوڕێیان پێم خۆشه بزانن كه ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌و ئه‌وه‌ی ده‌چێت كه گیروگرفت‌و موشكیلاتێكی كه له‌سه‌ر رێگای لاوان هه‌یه‌و زۆر به كورتی ئیشاره‌م پێ كردن، خه‌ریكه زۆر زیاتر په‌ره پێ بدا.
به‌رنامه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كه موتالعه ده‌كه‌ین، لانیكه‌م ئه‌وانه‌ی كه بۆ خۆیان ئێعلامی ده‌كه‌ن‌و ئاشكرا ده‌بێت پێمان ده‌ڵێ كه زوڵم‌و سته‌م له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌و له‌سه‌ر توێژی لاو به تایبه‌تی هه‌ر به‌وه‌نده‌ی كه ئێستا هه‌یه كۆتایی نایه‌و به و ره‌شتر له چاوه‌ڕوانی لاوه‌كانی ئێمه‌دایه له ئێران‌دا كه ئه‌من ئیشاره یه‌ك دوو به‌رنامه ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه راگه‌یه‌نه‌كانی خودی كۆماری ئیسلامی چاو لێ بكه‌ن سایته‌كانی ئێنتێرنێت ببینن به تێعدادێكی زۆر له‌و به‌رنامانه كه له خه‌به‌ری ناخۆشمان پێ ده‌دات له بۆ داهاتووی لاوه‌كانی ئێران پێمان نیشان ده‌ده‌ن. یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی كه له‌سه‌ر رێگادا هه‌یه مه‌سه‌له‌ی خوێندنی كچانه. ره‌نگه ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ وڵاتێكی پێشكه‌وتوو باس بكه‌ین ره‌نگه ته‌نیا پێی پێكه‌نن، به‌ڵام له ئێران‌دا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆته گرفتێكی گه‌وره. ئه‌ویش به‌كورتی ئه‌وه‌یكه كچه‌كان به‌خێرایی روو له خوێندن ده‌كه‌ن‌و راده‌ی ئه‌وانه‌یكه خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن زیاتره له كوڕه‌كان‌و ئه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆته موشكیلێكی گه‌روه كه لێی ده‌ترسێ. "ده‌بیری شوورای عالی خواهران موسلمان" یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ژنانه كه كۆماری ئیسلامی ئێران پێكی هێناوه به قه‌ولی خۆی بۆ ئیرشاد‌و رێنوێنیی ژنان، ده‌بیری شورای عالی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌ڵێ: ئاماده‌بوونی زۆربه‌ی كچان له دانیشگاكاندا ئاكامه‌كه‌ی ده‌بێ به‌وه‌یكه ئه‌وان به‌شی هه‌ره زۆری فه‌زای كار له ئێران‌دا ئه‌شغال بكه‌ن‌و حه‌وزه‌ی مودیریه‌تییه‌كان به چه‌نگه‌وه بگرن، ئه‌وه ده‌توانێ ببێته گرفتێكی گه‌وره بۆ كۆمه‌ڵگای ئێران. یانی ئه‌گه‌ر كچ فه‌زای كار به ده‌سته‌وه بگرێت، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی خوێنده‌واره‌كانیان زیاتر بێت، بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێته گرفتێكی گه‌وره.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه هێشتا دوكتورینی فاتمی، یان دوكترین‌و فه‌لسه‌فه‌ی فاتمه‌ی زه‌هرا‌و دوكتورینی ئیسلامی له زه‌ینی ئه‌وانه‌دا شكڵی نه‌گرتووه. یه‌كێكی دیكه له ئه‌ندامانی ئه‌و شوورایه ده‌ڵێ ئه‌وڕۆ ره‌وتی هه‌ڵكشانی قه‌بووڵ بوونی كچان له دانیشگاكاندا یه‌كێك له گرفته‌كانی هه‌ره گه‌وره‌ی وڵاتی ئێمه‌یه. ده‌ڵێ له كۆتایی ساڵی 56دا كچان 37 له‌سه‌دی خوێندكارانی دانیشگاكانیان پێك ده‌هێنا. له ساڵی 57دا بۆته 42 له سه‌د، دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند ساڵ له ساڵی 1386دا یانی 2ساڵ له‌وه پێش ئاماره‌كه گه‌یشتۆته 63 له سه‌ده، گرفته‌كه له‌وێ را بۆ داهاتوو ده‌ست پێده‌كات كه ده‌ڵێت زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و خوێندكاره كچانه له رشته‌ی زانسته مرۆییه‌كاندا ده‌رس ده‌خوێنن ئوه رشته‌یه‌ش ئه‌گه‌ر له بیرتان بێت حودودی مانگێك له‌وه پێش وه‌لی فه‌قێ له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باسی كرد كه ئه‌و خوێندكارانه‌ی له رشته‌ی زانسته مرۆییه‌كاندا ده‌رس ده‌خوێنن خوێندنه‌كه‌یان ده‌بێته هۆكاری په‌روه‌رده‌كردنی مێشكی غه‌یره ئیسلامیی‌و ده‌بێت به‌رگری بكرێت. له‌وه‌تی خامنه‌یی ئه‌و قسه‌یه‌ی كردوه باس له‌وه ده‌كرێت كه به‌وه‌یكه ئه‌و مامۆستای زانكۆیانه‌دا كه له رشته‌ی زانسته مرۆییه‌كاندا ده‌رس ده‌ڵێن له نێو زانكۆكاندا پاكسازیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌یكه ئه‌و مامۆستای وابێنن كه به قه‌ولی خۆیان بتوانێ له باتی فه‌لسه‌فه، له‌باتی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌وڕۆیی ئه‌و بابه‌تانه له زانكۆكاندا بڵێنه‌وه كه‌مه‌به‌ستی كۆماری ئیسلامیه‌و به‌عه‌قڵیه‌تی وان بریتیه له په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكاره‌كان به فكر‌و هزری ئیسلامیی‌و وه‌كوو ئه‌و خانمه ده‌یڵێت په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن به دوكتورینی فاتمی‌بۆ عیلاجی ئه‌م گرفتانه ده‌یانهه‌وێ بێجگه له مامۆستاكان له داهاتوودا ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له‌و ریشته‌دا ده‌رس ده‌خوێنن پاكسازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌یكه خوێندكارانێك كه موته‌عه‌هید به‌ئیسلامی كۆماری ئیسلامیی ئێرانن له‌وێدا په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن، ده‌قی كتێبه‌كانی زانكۆكان‌و ده‌بیرستانه‌كان كه مه‌ربووت به زانسته مرۆییه‌كانه ئه‌وانه پاكسازی بكه‌ن ـ وفشارێكی زیاتر له‌و په‌یوه‌ندیه دا ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و ژماره له خوێندكارانه‌ی كه له‌و ریشتانه‌دا ده‌رس ده‌خوێنن ـ مه‌حدوودیه‌ت‌و فشاریان له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه ئه‌و ده‌رسانه ده‌ڵێنه‌وه زیاتر ده‌بێت ئه‌وه به‌رنامه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوویه‌تی‌و هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستی كردوه به پیاده كردنی نیگه‌رانی هه‌ر ئه‌و خانمه‌ی كه كه ئیشاره‌م پێكرد قسه‌یه‌كی سرنج راكێش ده‌كات به‌راستی بۆوه‌ی ده‌بێت كه له هه‌موو دونیادا بڵاوبێته‌وه‌ـ ده‌ڵێ فكری ژنێك كه كرم تێی داوه، ژنێك كه فكرێكی ئۆمانیستی‌و ئینسان مێحوه‌ری هه‌بێت حه‌تمه‌ن كۆمه‌ڵگا ده‌كێشێته ئینحراف یانی له نه‌زه‌ر ئه‌و خانمه‌وه یان له نه‌زه‌ر عه‌قڵیه‌تی دواكه‌وتووی كۆماری ئیسلامیه‌وه فكری ئۆمانیستی‌و ئینسان مێحوه‌ری گۆمه‌ڵگا ده‌كێشێته ئینحراف، ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ وه‌كوو ئینسان بیر بكه‌یته‌وه له ئینسان بیر بكه‌یته‌وه ئه‌وه ئه‌و فكره كۆمه‌ڵگا ده‌كێشێته ئینحراف ئه‌م شێوه به‌رنامانه هه‌موو جێگای لێ ورد بوونه‌وه‌ن. كه تۆ بیریان لی َده‌كه‌یه‌وه ده‌زانی خه‌ریكه كۆماری ئیسلامیی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و كوێ ده‌كێشێ!.
مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه له گرفته‌كان زیاتر ده‌كا له‌كۆمه‌ڵگادا به‌رنامه‌یه‌كه كه ئه‌ویش كۆماری ئیسلامیی ئێران به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رایگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم له ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا سوبسیت یا ئه‌وه‌یكه بۆ خۆیان پێی ده‌ڵێن یارانه قه‌تع ده‌بێت. له ئێران‌دا به هۆی بێكارێكی یه‌كجار زۆر‌و نه‌بوونی داهات رێژیم راده‌یه‌ك پووڵی دیاری كردوه بۆ هێندێك پێداویستی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه كه په‌رداختی ده‌كات بۆ ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه رۆژانه بۆ خه‌ڵك پێویستین وه‌كوو برنج، رۆن، ئارد به‌تایبه‌تی ده‌رمان‌و سوخت مه‌بڵه‌غێك په‌رداخت ده‌كرێت تا بایی ئه‌و شت‌و مكانه زۆرتر له‌وه‌ی نه‌جێته سه‌رێ. ئێستا كۆماری ئیسلامیی ئیعلامی كردوه كه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساله‌ی داهاتوودا ئه‌و سوبسیتانه هه‌ڵده‌گرێت له نه‌تیجه‌دا هه‌ر پێداویستییه‌ك به‌و نرخه‌ی كه ته‌واو ده‌بێت ده‌درێته خه‌ڵك له ئاكامدا.
نرخه‌كان به شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌چنه سه‌رێ، به‌ڵام بێكاری له‌وه زیاتر ده‌بێت‌و بۆ بێكاری زیاتر ده‌بێت؟ چوونكه حه‌شیمه‌تی ئێران روو له زیادبوون دایه، به‌ڵام كار بۆ خه‌ڵك نیه، له ئه‌نجامدا ژیان سه‌ختتر ده‌بێت، كه ژیان سه‌ختتر ده‌بێت، خه‌ڵك زیاتر مقاومه‌ت ده‌كات‌و فشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی زیاتر ده‌بێت.
بێجگه له‌وانه سوپای پاسداران كه هێزی ئه‌ساسی‌و جێگای ئیعتمادی كۆماری ئیسلامییه، وه‌كوو هێزێكی سه‌ركوتكه‌ر كه وه‌فادار به ویلایه‌تی فه‌قیهه، ئێستا وه‌كوو ئۆختاپووسێك چنگی داكوتاوه‌تر سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی وه‌ك ده‌رمانی‌و ئابووری‌و موخابرات. چوونكه هیچ كه‌سێك ناتوانێ له به‌رامبه‌ر سوپای پاسداران له مه‌یدانی ئابووریدا ره‌قابه‌ت بكات، ئه‌وان به كه‌یفی خۆیان شت گران ده‌كه‌ن، فشار زیاد ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت كۆنتڕۆلی خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌هۆی ئه‌ویه‌كه ئێستا به پێی خه‌به‌رێك كه 10 تا 15 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڵاو بۆوه، زیاتر له 50 له سه‌دی سه‌همه‌كانی شیركه‌تی موخابراتی ئێران كه‌وته ده‌ست سوپای پاسداران كه گۆیا سوپای پاسداران كڕیویه‌تی.
من ئاوای لێك ده‌ده‌مه‌وه ـ هه‌رچه‌ند كه ئێستاش وایه‌ـ ، دوای چه‌ند ساڵێكی دیكه زیاتر له ئێستا نان له ده‌ستی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌بێ‌و ته‌نیا ده‌یدا به‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ری بۆ داده‌نوێنن، وه‌كوو مۆره‌یه‌ك له خزمه‌تی دان بێ ئه‌وه‌ی كه مقاومه‌تێك بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی كه كه‌مترین ره‌خنه بگرن‌و كه‌مترین ئیعتراز له‌و سیستمه سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بگرن. ئه‌وانه به‌داخه‌وه زه‌نگی خه‌ته‌ری زۆر ناخۆشه كه ئێمه ده‌یبیسین‌و، فشاری هه‌ره زۆری ئه‌و داهاتووه ناخۆشه له‌سه‌ر شانی توێژی لاوه. من لێره‌دا بۆیه باسی ئه‌و گرفتانه ناكه‌م كه نائومێدی دامان بگرێت، كه لاوه‌كانمان نا‌ئومێد بن، به‌ڵكوو دوای باس كردنی ئه‌و چه‌ند نموونه‌یه‌ك ویستم باس خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی‌و لاوه‌كان له‌و مه‌ترسییه‌یانه‌ی كه له داهاتوودا چاوه‌ڕوانیان ده‌كات، ئاگادار بكه‌مه‌وه، به‌ڵام نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانه‌وێنن، نا‌ئومێد بن‌و دڵ‌سارد ببنه‌وه‌و پێیان وابێت رێگه‌یه‌ك نیه. نه‌خێر، رێگا هه‌یه، ئه‌و زه‌نگه مه‌ترسیدارانه به ئێمه‌ی ئێرانی به‌تایبه‌ت لاوه‌كان ده‌ڵێت كه له فكردا بن كه وه‌زعییه‌ته‌كه له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ناخۆشتر‌و خراپتر نه‌بێت.
چۆن ده‌كرێت كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زعییه‌ته‌كه باشتر بێت، كۆماری ئیسلامی نه‌مێنێ. یه‌كێك له هه‌ره موهیمترین رێگاكانی چاره‌سه‌ری ئه‌و موشكیلانه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ته‌شه‌كول‌و یه‌كگرتوویی خه‌ڵك‌و به‌تایبه‌ت لاوه‌كانه. یه‌كگرتوویی له ته‌شه‌كولاتی كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و سیاسی‌دا، یه‌كگرتن له NGOو ئه‌حزابه سیاسییه‌كاندا. لاوه‌كانی ئێمه ده‌بێت ئه‌وه‌ی باش بزانن كه پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ‌و حه‌ره‌كه‌ت بۆ پێشه‌وه، موقاومه‌ت به‌تایبه‌تی له مقابیلی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا به تاك تاك‌و به فه‌رد‌و به بێ به‌رنامه به‌ڕێوه ناچێت. ئێوه هه‌مووتان شاهیدن كه ماوه‌ی 30 ساڵه خه‌ڵكی ئێران مقاومه‌ت ده‌كا، له موقابیلی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌هایه‌كی یه‌كجار زۆر گرانی داوه، له‌و رێگایه به هه‌زاران شه‌هیدی داوه، ته‌وهین‌و بێحورمهتی به كه‌رامه‌تی میلیۆنها كه‌س كراوه‌و لاوه‌كان له هه‌موو فورسه‌تێكدا كه بۆیان لواوه، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕیوه، له شوێنی كاریان، له دانیشگاكان، له مه‌دره‌سه‌كان، دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌ڵام چوونكه یه‌كگرتوو نه‌بوون، چوونكه له ته‌شه‌كولێكی سیاسی‌دا نه‌بوونه، زۆر راحه‌ت كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ركوتی كردوون‌و بۆ ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی كردوون. به‌ربه‌ره‌كانێیه‌ك كه له‌دوای به‌ناو هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خولی سه‌ركۆماری كۆماری ئیسلامیی ئێران حدوودی 4 مانگ له‌وه‌پێش له ئێرانێ به‌ڕێوه چوو. به میلیۆن خه‌ڵكی ئێران كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌وان توێژی لاو بوون، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و ته‌زاهوراتیان به دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد. خه‌به‌ره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به ده‌یان كه‌س له خیابانه‌كان‌و له ته‌زاهوراته‌كاندا كوژراون. له زیندانه‌كان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه. ئێستاش به هه‌زارانیان له زیندانه‌كانن، به‌ڵام ده‌بینین چونكه حیزبێكی دێموكرات‌و ئازادیخواز ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانێیه هیدایه‌ت‌و رێبه‌ری ناكا، ورده ورده راده‌ی به‌شداران داده‌كشێت. له چه‌ند رۆژی رابردوودا كه دانیشگاكان كرانه‌وه، ئێمه شاهید بووین كه ته‌زاهوراته‌كان له دانیشگاكان به تێعدادێكی كه‌م بوون. له خۆڕا نیه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌ركاری، سه‌ختترین به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌گه‌ڵ ئه‌حزابه سیاسییه‌كان كرد. هه‌رچی ئه‌حزابی سیاسی بوو یه‌كێك له‌وان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی مونحه‌له راگه‌یاندو، له‌و ده‌مه‌وه تا ئێستا ئیجازه‌ی نه‌داوه هیچ حیزبێكی سه‌ربه‌خۆ، دێموكرات و ئازادیخواز له‌ئێراندا شكڵ بگرێت و، به‌ربه‌ره‌كانی سه‌ختی خۆی، به‌پێی به‌رنامه‌ڕیزییه‌كی كه له سه‌تحی سه‌ره‌وه‌ی شورای عالی ئه‌منیه‌تی میللی ئێران‌دا كراوه، له‌دژی ئه‌حزابی سیاسی به‌كاری دێنێت. هه‌زینه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر‌و ئینیرژیه‌كی زۆری ته‌رخان كردووه بۆ له‌به‌ین بردنی ئه‌حزابی سیاسی مه‌وجوود، له‌چه‌په‌وه بیگره تا ئه‌حزابی دێموكرات و ڕاست. هه‌ر له‌سه‌ر حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئێوه شاهیدن كه له تیرۆری ره‌هبه‌رانی پایه‌به‌رزی حیزبی دێموكرات، كادره‌كانی سه‌تحی سه‌ره‌وه‌و خه‌ڵكی ئاسایی و ئه‌ندامانی ساده‌ی حیزبی دێموكراته‌وه بیگره تا ئه‌فرادی عادی ئێعدامی كردوون، كوشتوونی‌و تیرۆری كردوون، بۆئه‌وه‌ی كه ته‌شه‌كولهایه‌كی كه هه‌یه له‌به‌ینی به‌رێ. كۆماری ئیسلامی ته‌نیا له‌ته‌شكولی سیاسی ده‌ترسێت، چوونكه باش ده‌زانێ كه‌ته‌نیا ته‌شه‌كوله ده‌توانێ دژی كۆماری ئیسلامی مقاومه‌تێكی پێشكه‌وتنخوازانه به‌رێته پێشێ. دژی پێكهێنانی حیزبه. دژی ئه‌ندامه‌تی خه‌ڵكه ـ جه‌وانه‌كانه ـ له‌حیزبه‌كاندا، لهngo كانی پێشكه‌وتوودا. به‌داخه‌وه ئێستا ده‌بێ بڵێم كه‌سانێك كه خۆشیان گۆیا به رووناكبیر ده‌زانن، باس له ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حیزبایه‌تی چیه‌و حیزبایه‌تی به‌كار نایه‌و خه‌ڵك ته‌شویق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یكه له حیزبایه‌تی دوور بكه‌ونه‌وه. زۆرجاری وایه باس ده‌كه‌ن ئێمه كوردایه‌تی ده‌كه‌ین، حیزبایه‌تیمان بۆچیه؟. له‌ژێر ئه‌و عینوانه‌دا، ئاگاهانه یان نائاگاهانه، دروست یارمه‌تیده‌ری سیاسه‌تی دواكه‌وتوانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانن ئه‌وانه. هه‌ر چۆن كۆماری ئیسلامی ئێران به‌دژی ته‌شه‌كول و یه‌كگرتوویی خه‌ڵك له‌نێو ته‌شه‌كوله‌كاندا كارده‌كاو فه‌عالیه‌تی هه‌یه به‌ته‌بلیغات، به‌سه‌ركوتكردن، به‌زیندانی كردن و به‌ئێعدام، به‌دانه پاڵی ئه‌نواعی ئیتهامات به‌حیزبه سیاسیه‌كان، ئه‌و گۆیا به‌ناو رووناكبیرانه‌ش عه‌ینی له‌و مه‌سیره‌دا حه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ن. له‌حاڵێكدا مه‌سه‌له‌ی حیزبایه‌تی ئوسووله‌ن پاڵ پێوه‌نه‌ری پێشكه‌وتنی سیاسی له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی پێشكه‌وتوو دایه. هه‌ر به یه‌ك موتالعه‌ی سه‌تحی، به‌گوێ گرتن له ئه‌خبار له‌وه‌زعیه‌تی ده‌ره‌وه، ده‌بینین كه ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتنی سیاسی هه‌یه، ئه‌و‌و حیزبه‌كان پێكیان هێناوه. هه‌موو حه‌ره‌كه‌تێك به‌وه‌سیله‌ی حیزب ده‌كرێ. له ئه‌مریكا را بیگره تا ده‌گاته وڵاتانی ئوروپایی و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه دێموكراسییه‌كی ته‌واو یا دێموكراسییه‌كی نیوبه‌ندیان تێدا هه‌یه. دێموكراسی به‌بێ حیزب پێك نایه. ره‌نگه ئێمه هه‌موومان، هه‌موو خه‌ڵكی ئێران، هه‌موو خه‌ڵكی دنیا ره‌خنه‌ی هه‌بێ له حیزبێك، ئیرادێكی هه‌بێ. ئێمه بۆخۆشمان وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ره‌نگه ئیرادمان هه‌بێ، ره‌خنه‌مان هه‌بێ له‌سه‌ر حیزبه‌كه‌مان. یا یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ره‌نگه ئه‌ندامه‌كانی ره‌خنه‌یان هه‌بێ له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه‌یان، دێن ره‌خنه‌كانیان باس ده‌كه‌ن و هه‌موو پێكه‌وه ده‌ست ده‌ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌خنانه له‌به‌ین به‌رن‌و ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بچن. به‌ڵام نه‌فی كردنه‌وه‌ی ته‌شه‌كول و یه‌كگرتوویی، به‌مه‌عنای ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه تاق تاق بخه‌یته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ببێته پارویه‌كی چه‌ور و راحه‌ت به‌گه‌رووی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بچێ، به‌بێ ئه‌وه‌یكه ده‌نگی ئیعترازی لێ هه‌ستێت. بۆیه پێویسته لاوه‌كانی ئێمه له‌و مه‌وریده‌شدا هوشیار بن. وریا بن كه به‌نێوی روناكبیر به‌نێوی دڵسۆز زۆركه‌س هه‌ن كه كه‌مینیان بۆ داناونه‌ته‌وه‌و، پێیان وایه كه‌ده‌توانن به‌و قسانه فریویان بده‌ن. هه‌رچه‌ند به‌خۆشیه‌وه كۆمه‌ڵگای لاوی ئێران به‌تایبه‌تی لاوه‌كانی كوردستان زۆر له‌وه وشیارترن كه فریوی ئه‌وجۆره قسانه بخۆن، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌وانه زه‌نگی مه‌ترسین. دوژمنانی ئێمه‌و عه‌وامیلی كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌نین كه له لیباسی پۆلیسیدا به‌باتۆم و ده‌مانچه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵك، سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن و له‌زیندانه‌كاندا ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو عه‌وامیلی كۆماری ئیسلامی ئێران له شكڵ‌و لیباسی جیاوازدا به‌نێوی جیاواز كه‌مینیان بۆلاوه‌كانی ئێمه داناوه‌ته‌وه. لاوه‌كانی ئێمه ده‌بێ له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا وریا بن. بۆیه بۆ گۆڕینی سیستمی كۆماری ئیسلامی ئێران و پێكهێنانی هه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێك له‌وه‌زعیه‌تی ئێستادا كه هه‌موومان به‌تایبه‌تی لاوه‌كان ره‌نجی لێده‌به‌ن، رێگا ئه‌وه‌یه كه‌په‌یوه‌ست بن به ته‌شه‌كولهای سیاسی. وه‌ختێك ئێمه به‌ته‌نێ بین، وه‌ك عه‌رزم كردن، پارویه‌كی زۆر راحه‌تین كۆماری ئیسلامی قوتمان ده‌دا. به‌ڵام كه بووین به 10 بووین به سه‌د بووین به سه‌دان هه‌زار‌و ملیۆن كۆماری ئیسلامی له موقابیلماندا به‌چۆكدا دێ. شاهیدی زیندووی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه. له‌ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا به هه‌زاران كه‌س له ئه‌ندامان‌و تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌هۆی پیلانه جۆراوجۆره‌كانی كۆماری ئیسلامی شه‌هید بوون، له زیندانی كراون‌و تێداچوون، به‌هه‌زاران كه‌س له لاوه‌كانی كوردستان به ده‌یان هه‌زار ده‌توانم بڵێم، هاتوونه‌ته ریزی حیزبی دێموكرات بونه‌ته پێشمه‌رگه، بوونه‌ته كادر، دوایه رۆیشتوونه‌ته‌وه ئێران، رۆیشتوونه‌ته ئورووپا، دانیشتون له شوێنه جۆراوجۆره‌كاندا كارده‌كه‌ن. هۆی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌و به‌قای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه ئێستا وه‌كو یه‌كێك له به‌هێزترین هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له مه‌یدان دایه‌و كۆماری ئیسلامی ئێران لێی ده‌ترسێ، ئه‌وه‌یه‌كه حیزبه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌فراده‌كه‌ی یه‌ك یه‌ك كارناكه‌ن، به‌ڵكوو كاره‌كه كاری جه‌معی هه‌زاران نه‌فه‌ره، هه‌زاران مێشكه، فه‌عالیه‌ت و تێكۆشانی جیسمی هه‌زاران كه‌سه، یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئێستا یه‌كێك له‌به‌هێزترین یه‌كیه‌تییه‌كانی لاوانی كورده له ئێران‌دا. ئه‌وانه نیشانه‌ی ته‌شه‌كوله، موقایسه زۆر ساده‌یه گومانی تێدا نیه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران له رۆژی ئه‌وه‌ڵه‌وه كه‌حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی مونحه‌له راگه‌یاند، حیزبی دێموكرات تێكچووبا‌و خڵاس بووبا، وه‌كوو هێندێك له حیزبه سیاسیی‌ه‌كانی ئه‌و ده‌می، ئه‌فراده‌كه‌ی په‌راكه‌نده بووبان، ئێستا ئاسارێك له‌حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران نه‌مابوو، هه‌روه‌كوو له‌و حیزبانه‌ی ئه‌وده‌می نه‌ماوه، یا ئه‌گه‌ر ماون ئه‌وه‌نده زه‌عیفن كه هیچ ته‌ئسیرێكیان نیه‌و له‌هیچ كوێ ده‌نگیان نیه. بۆیه جارێكی دیكه ته‌ئكید ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كه لاوه‌كانی كوردستان دیاره لاوه‌كانی ئێران به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی له ته‌شه‌كوله‌كاندا به‌شدار بن، كاری جه‌معی بكه‌ن. دیاره كاركردن له ته‌شه‌كولدا له حیزب‌دا ته‌بیعه‌ته‌ن كارێكی زه‌حمه‌تتره له‌وه‌یكه كه‌سێك به‌شێوه‌ی فه‌ردی بۆخۆی كار بكا. كه‌سێك كه به‌ته‌نێ كار ده‌كا ئازاده چ ده‌ڵێ، چ ده‌كا، چ ده‌نوسێ. به‌ڵام وه‌ختێك واریدی چوارچێوه‌یه‌كی ته‌شه‌كولی سیاسی ده‌بێ كاره‌كه‌ی له چوارچێوه دایه. به‌ڵام كاره‌كه كاری نه‌فه‌رێك نیه، كاری جه‌معه‌و ئه‌و جه‌معه هێزو توانا ده‌به‌خشێ. ئه‌و هێزه‌یه كه‌ده‌توانێ له موقابیلی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا موقاومه‌ت بكا و ڕاوه‌ستێ، تێك نه‌شكێ، ده‌توانێ له‌ئاڵوگۆڕه‌كانی داهاتووی ئێران‌دا ده‌سكه‌وتی زیاتر ده‌سته‌به‌ر بكا بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی، بۆ جه‌وانه‌كان. با له‌بیرمان نه‌چێ هاوڕێیان، دنیا دنیای ته‌عادولی قوایه. زۆرجار وڵاتانی بێگانه ئورووپاییه‌كان، ئه‌مریكاییه‌كان، سازمانی میله‌ل باس له مافی مرۆڤ و حقووقی به‌شه‌ر‌و ئه‌و جۆره شتانه ده‌كا. دیاره ئه‌وانه بایه‌خیان یه‌كجار زۆره به‌ڵام تا ئێستا نه‌ماندیوه كه هێرش بكرێته سه‌ر حكومه‌تێكی دیكتاتۆر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كاو بیڕووخێنن، مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه پێشێل كردنی مافی مرۆڤ ببێته به‌هانه‌یه‌ك بۆ زلهێزه‌كان تا بڕوخێنن. به‌ڵام زۆرمان دیوه كه ته‌شه‌كوله‌كان، حیزبه به‌هێزه‌كان به موقاومه‌ته‌وه توانیویانه حكوومه‌ته دیكتاتۆره‌كان به‌چۆكدا بێنن. ئه‌وه‌ی كه ئه‌وڕۆكانه له دنیای ده‌ره‌وه‌دا و له نێوخۆدا به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه‌ی كورد كه گه‌لێكی چه‌وساوه‌ین، ته‌نیا هێزه ده‌توانێ ده‌سته‌به‌ری ده‌سكه‌وته‌كان بێ. ئه‌گه‌ر به‌هێز بین كۆماری ئیسلامی ئێران حیسابمان لێ ده‌با، له ئاڵوگۆڕه‌كانی داهاتوودا ده‌توانین ده‌سكه‌وتی زیاتر بۆ خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌دی بێنین و له‌و رۆژه ره‌شیه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان ڕزگار بكه‌ین. ئه‌گه‌ر به‌هێز نه‌بین و یه‌ك یه‌ك خه‌ریكی كاربین هیچ كه‌س حیسابێكمان بۆناكا. كه‌س به‌دواماندا نایه‌ت بڵێ وه‌ره ئه‌وه حه‌ق و حقووقی تۆیه، وه‌ره بتده‌مێ. هێزیش له‌چی دایه؟ هێز له‌ته‌شه‌كول دایه، هێز له یه‌كگرتن دایه. جا بۆیه ته‌نیا ڕێگایه‌ك كه بۆ رزگاری له به‌رده‌ست دایه ئه‌وه‌یه كه لاوه‌كانی ئێمه، خه‌ڵكی ئێمه له ته‌شه‌كوله سیاسییه پێشكه‌وتخوازه‌كاندا ببنه ئه‌ندام و كاره‌كه‌یان له‌كاری فه‌ردی رابگوێزنه‌وه بۆكاری جه‌معی.
یه‌كیه‌تی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌نێو ئه‌و ته‌شه‌كولانه‌دا یه‌كێك له ته‌شه‌كوله هه‌ره ریشه‌دارو به‌هێزه‌كانه‌و من ته‌وسیه ده‌كه‌م به لاوه‌كانی كوردستان له‌هه‌ر جێگایه‌ك كه‌هه‌ن مولحه‌ق بن به‌و رێكخراوه‌یه‌و ریزی خۆیان به‌هێز بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و هه‌زینه‌ی قوربانیدانه كه قیمه‌ته‌كه‌ی زۆرگران بۆته‌وه بۆ رزگاری، ئه‌وه كه‌متر بكه‌نه‌وه. مه‌ودای ده‌سه‌ڵاتداری و رمبازێنی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رته‌سكتر‌و كورت تر بێته‌وه. ئه‌وه رێگاكه‌مانه. هه‌رله‌و پێوه‌ندیه‌دا ده‌مهه‌وێ ئیشاره به‌وه بكه‌م كه دایك و باوكه‌كان منداڵه‌كانیان ته‌شویق بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بێنه نێو ریزی ته‌شه‌كول گه‌لی سیاسی، به‌تایبه‌تی لاوه‌كانی كوردستان بێنه ریزی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه. زۆرجار وایه له بنه‌ماڵه‌دا نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانیان مولحه‌ق بن به رێكخراوێكی سیاسی تووشی گیروگرفت ده‌بن، تووشی، تووشی زیندان ده‌بن. به‌ڵام لێ وردبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ئه‌گه‌ر چاوله ده‌وروبه‌ری خۆی بكا حیسابێكی زۆر راحه‌تی دێته‌ده‌ستی كه سه‌رجه‌می ئه‌و منداڵانه‌ی، ئه‌و لاوانه‌ی دوچاری ئیعتیادبوون ، كه ئێستا له‌زیندانه‌كان به‌شێوه‌ی فه‌ردی ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار ده‌درێن‌و، ره‌نگه كه‌سیش پێیان نه‌زانێ، ئه‌و لاوانه‌ی كه‌له ئه‌سه‌ری بێكاری دا‌و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه‌له سه‌ره‌تای قسه‌كانمدا ئیشاره‌م پێكرد دوچاری نه‌خۆشی ده‌روونی بوون، راده‌ی گیروگرفتێك كه‌له حیزبه سیاسیه‌كاندا هه‌یه بۆ لاوه‌كان زۆرزۆر له‌وه كه‌متره. له‌حاڵێكدا كاروتێكۆشان له ته‌شه‌كوله‌كانی سیاسی‌دا ئومێدبه‌خشتره‌و، چونكه كاری جه‌معییه روحیه‌ی سالم و ئینێرژی ته‌واو ده‌دا به جه‌وانه‌كانمان. له كاری ته‌شه‌كولدا هێزه‌كان كۆده‌بنه‌وه سه‌ریه‌ك، ئه‌گه‌ر نه‌فه‌رێك زه‌عیفیش بێ به‌هێزی ئه‌وانی دیكه به‌هێزتر ده‌بێ. بێجگه‌له‌وه ئێمه وه‌زیفه‌مانه كاربكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكه‌كه‌مان له‌و رۆژ ره‌شیه نه‌جات بده‌ین و، سروشتییه له‌و مه‌یدانه‌دا ده‌بێ قه‌بوڵی گیروگرفت و موشكلاتیش بكه‌ین. ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران به‌پێی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه ئیشاره‌م پێكرد بۆ داهاتوو هه‌یه‌تی بۆ سه‌خت كردنی ژیان له‌وه‌ش سه‌ختر كه ئێستا هه‌یه هێندێك ته‌رفه‌ندی دیكه‌شی هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ لاوان، یه‌كێك له‌وته‌رفه‌ندانه مه‌سه‌له‌ی به‌سیجه، ئێمه باش ئاگادارین ئه‌وانه‌ی له ئێران به‌تایبه‌تی له كوردستانی ئێران‌دا ئه‌و جه‌وانانه‌ی كه ده‌كێشرێنه ریزی به‌سیج به‌شی زۆریان دژی كۆماری ئیسلامین، به‌ڵام گیروگرفتی ژیان، سه‌ختی مه‌عیشه‌ت، بێ ئومێدی له‌داهاتوو كارێكی كردووه كه ئه‌وان بێنه ریزی به‌سیج بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌و هۆیه‌وه ئومێدێك بۆ داهاتووی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. كه ئه‌و ئومێده ئومێدێكی كازبه. لاوه خۆشه‌ویسته‌كانمان ده‌بێ بزانن كه‌بوون به‌به‌سیج ره‌نگه ئیمتیازێكی مادی كه‌م بۆ ئه‌وان به‌دی بێنێ، به‌ڵام بێجگه له‌وه‌یكه سه‌ر شۆڕییه، یارمه‌تیدان به‌و كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌یه كه نانه‌كه له ده‌ستی وی دایه ئه‌گه‌ر له‌خزمه‌تی دا نه‌بی نانه‌كه‌ت لێ ده‌بڕێ. خودی ئه‌و جه‌وانه كوردانه‌ی كه بوونه‌ته ئه‌ندامی به‌سیج ده‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئه‌و نانه‌ی كه به‌ده‌ستی دێنن، ئه‌و داهاتووه‌ی كه ئومێدیان پێ به‌ستووه به‌هۆی چوونه ریزی به‌سیجه‌وه به‌دی بێنن، ئه‌وه هیوایه‌كی كازبه، له‌واقیعدا یارمه‌تی دانه به‌كۆماری ئیسلامی ئێران، یارمه‌تی دانه به‌مانه‌وه‌ی زۆرتری رێژیم و به‌هێزكردنی ئه‌و ریژیمه‌یه. ره‌نگه به‌شێك له‌وانه بۆخۆشیان نه‌زانن، كه‌به‌و كاره‌ی كه ده‌یكه‌ن نا ئاگاهانه خزمه‌ت ده‌كه‌ن به‌كۆماری ئیسلامی ئێران. بۆیه قسه‌ی من ئه‌وه‌یه كه‌حاشا بكه‌ن له‌و نانه‌ی كه‌له‌و رێگایه‌وه به‌ده‌ستی دێنن. نانی سه‌رشۆڕی نه‌ده‌وامی هه‌یه، نه‌جێگای ئیفتخارو شانازییه. بۆیه هه‌رچی زووتر ئه‌و پیلانه‌ی رێژیم بۆخۆیان له‌قاوبده‌ن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌بچنه ریزی به‌سیج بۆ یارمه‌تی دانی كۆماری ئیسلامی، بچنه ریزی موقاومه‌ت‌و، ئه‌و ته‌شه‌كول گه‌لانه‌ی كه‌له موقابیل كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نا ده‌ڵێن. گاڵته‌كردن به‌داب و نه‌ریت، فه‌رهه‌نگ و كولتووری كوردی حه‌تا له هێندێك جێگا به‌عه‌یب زانینی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك كورده، به‌عه‌یبی بزانێ كه‌كورده، دیاره ژماره‌ی ئه‌وانه زۆركه‌من، به‌ڵام من به‌وه‌زیفه‌ی خۆمی ده‌زانم له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا روو له لاوانی خۆشه‌ویستی وڵاته‌كه‌م له‌وخه‌ته‌رانه ئاگاداری‌یان بكه‌مه‌وه. پۆشینی لیباسی كوردی، به‌زمانی كوردی قسه‌كردن، فه‌رهه‌نگ و داب‌ونه‌ریتی پێشكه‌وتوخوازانه‌ی كورده‌واری، ئێمه له باقی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه جودا ده‌كاته‌وه‌و، پێناسه‌ی ئێمه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه لیباسی كوردیمان نه‌ما، زمانه‌كه‌مان فه‌رامۆش كرد، ئه‌گه‌ر داب‌ونه‌ریت و رێوره‌سمه پێشكه‌وتنخوازه‌كانمان فه‌رامۆش كرد‌و نه‌فیمان كرده‌وه، كوردایه‌تییه‌كه‌مان له چی دایه؟. چاو لێبكه‌ن خۆ به‌گاڵته نیه كه كۆماری ئیسلامی ئێران له مه‌دره‌سه‌كان، له دانیشگاكان موره‌ته‌ب ده‌ڵێ به‌فارسی قسه بكه‌ن. خۆ له خۆڕا نیه كه ئه‌گه‌ر له قانونی ئه‌ساسیدا بۆ خۆیان باس له خوێندن به زمانی زگماك له مه‌دره‌سه‌كان ده‌كه‌ن ئێستا دوای سی ساڵ ئه‌و مادده‌یه‌یان جێبه‌جێ نه‌كردووه. خۆ له خۆڕا نیه ناهێڵن له مه‌دره‌سه‌كاندا لیباسی كوردی له‌به‌ر بكه‌ن. كۆماری ئیسلامی ئێران پیلانی هه‌یه به‌و پیلانه‌ی ده‌یهه‌وێ كورد‌و باقی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان بشواته‌وه‌و نیشان بدا كه هه‌موو هه‌ر یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین، هه‌موو هه‌ریه‌ك شتین، هه‌موو یه‌ك زمانمان هه‌یه. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ، كه حه‌تمه‌ن ده‌مانهه‌وێ هه‌موومان، وه‌كوو كورد بمێنینه‌وه شانازی به‌كوردایه‌تی خۆمان بكه‌ین، ده‌بێ دیفاع له‌و داب‌ونه‌ریتانه بكه‌ین، دیفاع له‌و فه‌رهه‌نگ و كولتووره بكه‌ین كه پێناسه‌ی ئێمه‌ی پێكهێناوه. كامه لیباسی دنیا هه‌یه له لیباسی جوانی كوڕان و كچانی كوردستانی جوانتربێ؟ بۆ لیباسی خۆمان له‌به‌ر نه‌كه‌ین؟ با به‌لیباسی خۆمان بچینه‌وه مه‌دره‌سه، ئه‌گه‌ر چووینه‌وه چمان لێ ده‌كه‌ن؟. ئه‌گه‌ر له‌مه‌دره‌سه‌یه‌كدا، له‌ده‌بیرستانێكدا، فه‌رزكه‌ین 2000 قوتابی تێدایه به‌لیباسی كوردی چوونه‌وه، چ ده‌كه‌ن؟، 2000 نه‌فه‌ره‌كه ده‌زیندان ده‌كه‌ن، مه‌دره‌سه‌كان داده‌خه‌ن؟ شتی وانابێ. باجوابی كۆماری ئیسلامی نه‌ده‌ینه‌وه له مه‌دره‌سه‌كان به زمانی كوردی قسه بكه‌ین. ئه‌وه نیه له قانونی ئه‌ساسیدا بۆخۆی ئیجازه‌ی داوه خوێندن و نوسین به‌زمانی كوردی هه‌بێ! ئه‌گه‌ر ئێمه له‌مه‌دره‌سه‌كاندا به‌كوردی قسه بكه‌ین، به‌كوردی بنووسین، ئه‌و مادده قانونیه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانمان وه‌دی هێناوه. ئێمه بۆ به‌ده‌ستهێنانی داخوازیه‌كانمان ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین، ده‌بێ موقاومه‌ت بكه‌ین، نه‌ك ته‌سلیم بین. ئه‌وه رێگایه بۆ رزگاریمان. یا هێندێك شتی دیكه كه ئه‌وه‌ش به‌شێك له پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامییه، كه‌سانێك به‌ناوی رووناكبیره‌وه نه‌فی وجوودی قاره‌مانه‌كانی شه‌ڕی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه له مێژوودا بكه‌ن. گه‌لی كورد له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا گه‌وره‌ترین قاره‌مانه‌تی كردووه له‌موقابیل دوژمنانی خۆیدا. له موقابیل دوژمنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌یدا، به سه‌دان له سه‌ركرده‌كان له‌و مه‌یدانه‌دا شه‌هیدبوون. ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ئه‌و رابردوویه بشواته‌وه، ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌و موقاومه‌ت و خۆڕاگری‌یه بكا به سفر. كه‌سانێكیش نائاگاهانه له‌و راستایه‌دا قه‌ڵه‌م لێده‌ده‌ن‌و قسه‌ده‌كه‌ن‌و بۆ نیشاندانی گه‌وره‌یی خۆیان نه‌فی رابردوو ده‌كه‌نه‌وه. هاوڕێیان له دنیای پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆدا له ئه‌مریكادا، له ئورووپادا، له‌نێو زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی وشیارو ئاگا، كه‌سانێك كه له رابردوودا كاریان كردووه بۆ ئیستقلالی وڵاته‌كه‌یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بۆ ئازادكردن و ڕزگاركردنی نه‌ته‌وه‌كه‌یان وه‌كو سه‌مبول و هێمای موقاومه‌ت موجه‌سه‌مه‌یان لێ سازده‌كه‌ن، كتێبیان له‌سه‌ر ده‌نوسن، منداڵه‌كانیان فێرده‌كه‌ن كه‌له‌و رێبه‌رانه فێربن، به‌ڵام جارجار ئێمه هێندێك ده‌نگی نه‌شاز ده‌بیسین كه دروست له خلافی ئه‌و راستایه‌دا ده‌چێته پێشێ. ده‌نگێك كه ده‌یهه‌وێ سه‌ربه‌رزیه‌كانمان، شانازیه‌كانمان لێ بستێنێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا هیچمان ناداتێ، بۆ داهاتوو هیچمان بۆ پێشبینی ناكا، مافمان پێشێل ده‌كا ده‌یهه‌وێ له نه‌ته‌وه بمانشواته‌وه، ده‌یهه‌وێ رابردوه‌كه‌شمان لێ وه‌رگرێته‌وه، ده‌یهه‌وێ كۆماری كوردستان‌مان لێ نه‌فی بكاته‌وه، خه‌بات وتێكۆشانی شێخ سه‌عیدی پیران، سمكۆی شكاك وهه‌زاران قاره‌مانی گه‌وره كه له رێگای به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تی تێكۆشاون، ئه‌وانه‌مان لێبكاته‌وه به‌هیچ. وه‌كوو توێژی خوێنده‌وارو وشیاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌و دوژمنانه باش بناسن و ده‌ستیان روو بكه‌ن له كۆمه‌ڵگادا. ئێمه ناتوانین به‌سه‌ركه‌وتن بگه‌ین مه‌گه‌ر به‌ربه‌ره‌كانێكه‌مان ئه‌وه‌نده وه‌سیع بێ كه له موقابلی هه‌موو ئه‌و دوژمنانه‌دا، به‌ربه‌ره‌كانی بكه‌ین. من به‌گوێره‌ی ناسیاریه‌كی كه له‌سه‌ر لاوانی كورد له كوردستانی ئێران‌دا هه‌مه، ئه‌و زه‌رفییه‌ت و ئاگاهی‌و وشیاریه‌یان تێدا ده‌بینم. من باش ده‌زانم كه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌نواعی پیلانه‌كانی كه تاكوو ئێستا لانیكه‌م له‌ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوودا، له‌سه‌ر رێگای لاوه‌كانی كوردستانی ئێران له شكڵی جۆراوجۆردا دانراوه، لاوه‌كانی ئێمه فریویان نه‌خواردوه‌و، ئێستا وریاتر، وشیارترو تێكۆشه‌رتر له سی ساڵ له‌وه‌پێش له مه‌یداندا ده‌یان ده‌بینم. بۆیه من ئومێدم به سه‌ركه‌وتنی لاوه‌كانمان‌و، گه‌له‌كه‌مان زۆر له رابردوو زیاتره. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌بێ ئه‌و ورده دوژمنانه‌ش كه له كه‌مینمان دان‌و، زۆرجار وه‌كوو گورگ له لیباسی مه‌ڕدا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، بیان ناسین. مه‌بادا بكه‌وینه داویان و تووشی زه‌ره‌ر بین. ئه‌من قسه‌ی یه‌كجار زۆره بۆ لاوان به‌تایبه‌تی كه ئێوه لاوانی خۆشه‌ویست، هه‌میشه مه‌وردی عه‌لاقه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و شه‌خسی خۆم بوون. هه‌میشه ئاره‌زووم بووه له‌گه‌ڵتاندا دابنیشم، قسه‌بكه‌م، گوێم له قسه‌تان بێ، گوێم له نه‌زه‌رو ره‌خنه‌و پێشنیارتان هه‌بێ.