یه‌كێك له مه‌سه‌له گرنگه‌كانی نێوان پلینۆمی پێشو‌و‌و ئه‌م جاره‌مان، مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران بوو. سه‌ره‌تاكانی پێش هه‌ڵبژاردن، خودی هه‌ڵبژاردن‌و رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن سێ مه‌سه‌له‌ی گرنگ بوون. ئێمه له پلینۆم‌دا بڕیارمان دا كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ته‌حریم بكه‌ین به هۆگه‌لێك كه ئه‌وكات باسمان كرد كه گرنگترینیان ئه‌وه بوو كه هیچ ئاڵوگۆڕێك به سه‌ر رێژیم‌دا نه‌هاتووه تا به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ین. هێندێك رێكخراو‌و لایه‌نی دیكه‌یش ته‌حریمیان كرد، هێندێكی دیكه‌ش ته‌حریمیان نه‌كرد. هه‌ڵبژاردن كه به‌ڕێوه چو‌وه‌و ئیستدلال‌و بۆچوونه‌كانی كومیته‌ی ناوه‌ندی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌حریمی هه‌ڵبژاردن هه‌مووی راست ده‌رچوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌داخه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران توانیی به كۆمه‌ڵێك پیلان كه هه‌میشه له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردندا به‌ه‌ڕێوه‌یان ده‌با، سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ لای سندوقه‌كانی ده‌نگدان راكێشێ. گرنگترین كارێك كه له‌و پێوه‌ندییه‌دا كرا، ئه‌و مونازره ته‌له‌ویزیونیانه بوون كه له TVده‌وڵه‌تی‌یه‌كاندا به‌ڕێوه چوون. مونازره‌كان له به‌ینی چوار كاندیدای سه‌رۆك كۆماری بوو وه‌ك كارێكی نوێ له ئێران‌دا، به تایبه‌ت له‌و جه‌هه‌ته‌وه كه مۆره‌كانی رێژیم بۆخۆیان باسی گه‌نده‌ڵی، بێ‌كیفایه‌تی‌و به‌گشتی ئه‌و خاڵه لاوازانه‌یان ده‌كرد كه هه‌یانه‌و به ده‌یان ساڵه له لایه‌ن ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی‌و له لایه‌ن به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی ئێرانه‌وه باسی ده‌كرێ‌و به تاوانی ئه‌و قسانه خه‌ڵك ده‌گیران‌و زیندانی‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌كران‌و ئه‌نواعی ئیتیهامیان پێ وارید ده‌كرا، به‌ڵام له‌و مونازرانه‌دا خودی مۆره‌كانی رێژیم كه چوار كاندیداكه بوون، له سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌ویزیۆن ئه‌و باسانه‌یان ده‌كرد. له رابڕدووشدا هه‌روا بووه، له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، جا چ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌و چ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان، هێندێك مه‌یدانیان ئاوه‌ڵا كردوه كه كاندیداتۆره‌كان هێندێك وه‌عده‌و وه‌عید بده‌ن. به جۆرێك كه بتوانن سه‌رنجی خه‌ڵك رابكێشن به لای هه‌ڵبژاردندا. به‌داخه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی رێژیم سه‌ركه‌وتو بووه، ئه‌وه یه‌كێك له مه‌سه‌له‌كان بوو یان بڵیین یه‌كێك له‌و هۆیانه بوو كه سیاسه‌تی رێژیمی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن سه‌ر خست. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه هێندێك وه‌عده‌و وه‌عید بوون كه كاندیداكانی ئه‌مجار به تایبه‌تی كه‌ڕووبی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێندێك ئازادی‌و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی باسی كردن. ئه‌وانه‌ش هه‌ر بۆخۆی مه‌یدانی هه‌ڵبژاردنی گه‌رم كرد‌و هێندێك كه‌سی دڵخۆش كرد كه وادیاره ئاڵوگۆڕێك هه‌یه، كه‌وابوو هه‌تا به‌جێ نه‌ماوین با تێیدا به‌شدار بین. بۆیه دیتمان كه ژماره‌ی به‌شداران له هه‌ڵبژاردندا به‌رچاو بوو. وه‌ختێك ده‌ڵێم به‌رچاو بوو، مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه ئه‌و ئاماره‌ی كه رێژیم ئیعلامی كردوه بۆ خه‌ڵك قابیلی قه‌بووڵ بێ. به‌ڵام ئه‌و زانیارییانه‌ی له نێوخۆی وڵاته‌وه هاتوون، نیشان ده‌ده‌ن كه خه‌ڵك به نیسبه‌ت هه‌ڵبژاردنی رابردوو به‌شدارییان زیاتر بوو. ئه‌وه بوو به‌هۆی ئه‌وه كه رێژیم كه‌ڵكی باشی لێوه بكا‌و به‌م هۆیه‌وه به خه‌ڵكی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه به تایبه‌ت ئورووپا‌و ئا‌مریكا بسه‌لمێنی كه رێژیمه‌كه‌ی به‌هۆی پشتیوانیی خه‌ڵك، ئێستاش مه‌شروعیه‌تی هه‌یه. هاوڕێیان! ئاگادارن كه خامنه‌یی ته‌نانه‌ت له نوێژی هه‌ینیی رابڕدوودا (هه‌ینیی پێش ئاخر هه‌ینیی ره‌مه‌زان) له یه‌كێك له خوتبه‌كانی‌دا ئیشاره‌ی به قسه‌ی ئۆپۆزیسیۆن كرد، ئه‌وان ده‌ڵێن ئیعتیمادی نێوان خه‌ڵك‌و حكوومه‌ت له‌به‌ین چووه، ئه‌دی ئیعتماد له‌وه زیاتر؟ كه خه‌ڵك به‌و راده‌یه به‌شداریی كرد. پێویسته به‌وه‌ش ئیشاره بكه‌ین كه له ره‌وتی هه‌ڵبژاردندا ئورووپا‌و ئا‌مریكا به ته‌واوی ئومیدوار بوون كه ئه‌و خه‌ڵكه كه به‌شداریی كردوه، ئه‌و جاره هه‌ركه‌س بێته سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێ ساحێبی ئیختیاراتێك بێ كه هێندێك هه‌نگاوی نوێ بنێ. ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ته‌نیا وه‌ك هه‌ڵبژاردن چاوی لـێ بكه‌ین، به بێ عه‌واریزی دوای هه‌ڵبژاردن، ده‌توانین بڵێین كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌وجاره‌ی سه‌رۆك كۆماری بۆ كۆماری ئیسلامی سه‌ركه‌وتوو بوو. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر كاره‌كه له‌و خاڵه‌دا كوتایی هاتبا، گرفتی یه‌كجار زۆر زیاتر بۆ خه‌ڵك فه‌راهم ده‌بوو. چوونكه خه‌ڵك به‌شداریی كردوه، سه‌ركۆمارێكی كه به ده‌نگێكی زۆره‌وه هه‌ڵ‌ده‌بژێردێ، مه‌شروعیه‌تی هه‌یه له نه‌زه‌ری ئه‌فكاری نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه. كۆماری ئیسلامی ژێستی مه‌شروعییه‌تی خۆی ده‌گرێ‌و ئه‌مجاره كاری به‌ربه‌ره‌كانێ بۆ ئوپۆزیسیون، له‌گه‌ڵ ئه‌و رێژیمه زۆر سه‌ختر ده‌بوو له نه‌زه‌ری ئه‌فكاری عمومیی دونیاوه، به‌ڵام دیتمان كاره‌كه لێره‌دا كوتایی نه‌هات‌و خه‌باتی خه‌ڵك دژی رێژیم به دوای راگه‌یاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێ كرد. كاندیداكانی دیكه نه‌زه‌ریان وابوو كه له هه‌ڵبژاردندا فێڵ كراوه‌و ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه خه‌ڵك داویه‌تی بۆ ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد نه‌بووه، به‌ڵكوو بۆ مووسه‌وی بووه. ئاكامی ئه‌و ئیعترازه بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به سه‌دان هه‌زار له خه‌ڵكی ناڕازی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و دژی راگه‌یاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردن دروشمیان دا‌و ئه‌و ئاكامه‌یان ره‌د كرده‌وه‌و داوایان كرد كه هه‌ڵبژاردن هه‌ڵ‌بوه‌شێته‌وه. كرده‌وه‌ی رێژیم له ره‌وتی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌دا له راستی‌دا نه‌ك ئه‌و ئیعتباره‌ی كه له ره‌وتی هه‌ڵبژاردندا كه‌سبی كردبوو له به‌رچاوی ئه‌فكاری عمومیی دونیا‌و خه‌ڵكی ئێران له ده‌ستی دا، به‌ڵكوو هێنده‌ی دیكه بوو به‌هۆی ئه‌وه كه رواڵه‌تی راسته‌قینه‌ی رێژیم له به‌رچاوی ئه‌فكاری عمومیی دونیاوه به تایبه‌تی به‌رچاوی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دڵیان به‌وه خۆش كردبوو كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ئاڵوگۆڕێك دێته پێشی‌و سه‌رۆك كۆمارێكی كه ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ هه‌ڵ‌ده‌بژێردرێ له به‌ینی چوار كه‌سه‌كه‌دا، شك‌و گومانێكی یه‌كجار زۆر هاته پێشێ.
ئه‌گه‌ر خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌و رێپێوانانه ده‌ستنیشان بكه‌ین، یه‌كیان ئه‌وه بوو كه رێبه‌رییه‌كی دێموكرات بوونی نه‌بوو كه بتوانێ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكه‌كه هیدایه‌ت بكا، چوونكه گومانی تێدا نیه كه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هاته سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بوو، هه‌موویان ئه‌وه نه‌بوون ته‌ره‌فداری له موسه‌وی یان له كه‌ڕووبی‌و كاندیداكانی دیكه بكه‌ن، به‌ڵكوو ئه‌وه بۆخۆی بوو به به‌هانه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له رێژیم ناڕازی بوون، تێكه‌ڵی ئه‌و خۆپیشاندانانه بن‌و ئیعترازی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی دژی رێژیم ده‌رببڕن. ئه‌و خۆپیشاندانانه كه ده‌ستی پێ كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆی كارێكی به ئه‌رزش بوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی رێبه‌رییه‌كی دێموكرات دروشمی دێموكراتیك له لایه‌ن رێبه‌ره‌كانیه‌وه مه‌تره‌ح نه‌بوو. ئه‌وه كه رێبه‌ره‌كانی ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه یان خۆپیشاندانانه ده‌ریان ده‌بڕی مه‌سه‌له‌ی ته‌حكیمی كۆماری ئیسلامی‌و پشتیوانی له وه‌لی فه‌قیه‌و به‌رگری له قانونی ئه‌ساسی بوون، كه سێ عامیلی بنه‌ڕه‌تین كه خه‌ڵكی ئێرانیان به‌و رۆژه كێشاوه. خودی خۆپیشاندانه‌كه بێجگه له‌وه‌ی رێبه‌رییه‌كی دێموكراتی نه‌بوو، یه‌كگرتووش نه‌بوو. بۆ یه‌كگرتوو نه‌بوو؟ چوونكه له ژێر سازمانده‌هیی رێكخراوێكی دیاریكراودا كۆ نه‌ببوونه‌وه، له راستی‌دا هه‌ڵقوڵاوێكی به رێكه‌وت بوو بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی. بۆیه ده‌بینین كه ئه‌گه‌ر له چه‌ند رۆژی سه‌ره‌تادا زۆر به‌هێز بوو، به‌ڵام ورده ورده سه‌ركوت كرا‌و گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه بێنه سه‌ر بانه‌كان‌و الله اكبر بڵێن، یان له هێندێك شوێنی تاران كۆبوونه‌وه‌ی مه‌قته‌عی پێك بێنن، دوایی بڵاوه‌یان پێ ده‌كردن. یه‌كێكی دیكه له خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانانه لانیكه‌م له سه‌رتاكاندا، ئه‌وه بوو كه ئه‌گه‌ر ده‌یتوانی ئامانجی زۆر به‌رزی هه‌بێ له مه‌سه‌له‌ی ئاڵوگۆڕی به‌ینی مووسه‌وی‌و ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاددا قه‌تیس مایه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه ئه‌وه‌یان نه‌ده‌شارده‌وه كاتێك لێیان ده‌پرسین، ده‌یانگۆت ئێمه به دژی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد خۆپیشاندان ده‌كه‌ین. مووسه‌ویش په‌یتا په‌یتا باسی وه‌لی فه‌قیه‌و گرینگیی وه‌لی فه‌قیه‌و قانوونی ئه‌ساسیی ده‌كرد. ته‌نانه‌ت له به‌خشنامه‌یه‌كدا كه له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیشی بڵاو بۆوه، ته‌وسیه‌ی ده‌كرد به‌وانه كه به‌شداریی رێپێوان ده‌كه‌ن نه‌كا دروشمه‌كانتان له چوارچێوه‌ی قانوونی ئه‌ساسی، دژی كۆماری ئیسلامی‌و وه‌لی فه‌قیه بێ. ئه‌وانه كه به نێوی جووڵانه‌وه‌ی "سبز" له ژێر رێبه‌ریی مووسه‌وه‌یدا خۆپیشاندانه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات رێك ده‌خست، ئیجازه‌یان نه‌ده‌دا بێجگه له دروشمه‌كانی خۆیان هیچ ئاڵایه‌ك‌و هیچ دروشمێكی دیكه به‌رز بكه‌نه‌وه. جارێ هێشتا هیچ نه‌بوو پێش به دروشمی خه‌ڵكیان ده‌گرت یان هاواری هه‌مووی ئه‌وانه له حاڵێكدا روویان ده‌دا لانیكه‌م ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رێیه‌و ده‌ورانی سه‌رتای شۆڕ‌شیان دیوه ده‌زانن كه ئه‌و ده‌میش خه‌ڵك ئه‌و دروشمه‌ی هه‌ڵ‌گرتبوو‌و ئاكامه‌كه‌یشمان دیت. زۆربه‌ی ئه‌و دروشمانه‌ی كه له خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌وترانه‌وه كاتێك به وردی سه‌ره‌نجت ده‌دایه ته‌نانه‌ت له هێندێك باس‌و نووسراوه‌كان كه له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كان هه‌بوو له لایه‌ن هێندێك رێكخراوی سیاسی كه خۆیان به رووناكبیر‌و پێشڕه‌و ده‌زانی، دروست سه‌رده‌می ئینقلابم ده‌هاته‌وه به‌رچاو كه ئێمه‌ی تێدا به‌شدار بووین. ئه‌و ده‌می نه‌سڵی ئێمه كه له ئیینقلابدا به‌شدار بوون كه‌م وابوو بیر له‌وه بكه‌نه‌وه دوای ئه‌و حكوومه‌ته، ده‌بێته چی. ته‌نها باس له‌وه ده‌كرا ده‌بێ شا بڕوا، ئاكامه‌كه‌مان دیت، به‌ڵێ شا رۆیشت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به سه‌رماندا هات‌و جێی شای گرته‌وه، ئێستا هه‌موو له‌به‌رچاومانه. ئێستاش ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه، زیندانی‌كێشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی بپارێزین‌و ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد لاچێ‌و مووسه‌وی بێ. مووسه‌وه‌ی له یه‌كێك له سوخه‌نرانییه‌كانی‌دا ته‌نانه‌ت باس له ستایشی وه‌لی فه‌قیه دا ده‌ڵێ: "وه‌لی فه‌قیه له سه‌رتای ئینقلابه‌وه تاكوو ئێستا ئێمه‌ی له كودتاكان‌و خۆدموختاری ته‌له‌به‌كان پاراستووه." وه‌كوو مووسه‌وی‌و كه‌ڕووبی‌و خاته‌می ئه‌وانه بڵێن له سه‌ریان قه‌رار دابنێن تاكوو ئێستاش شتێكی موشه‌خه‌سی سیاسی كه مه‌سه‌له‌یه‌كی تازه مه‌تره‌ح بكه‌ن نیه. ئێستا ئاخرین داواكانی ئه‌وانه ئه‌وه‌یه كه ده‌یانهه‌وێ ئه‌و ئینقلابی ئیسلامییه بگه‌ڕێننه‌وه ]بۆ[ زه‌مانی خومینی، كه ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سی ساڵ له‌مه‌وپێش، تازه مه‌گه‌ر له زه‌مانی خومه‌ینی‌دا ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی كه ئێستا هه‌ن نه‌بوون؟ خۆ خومینی مابوو كه كوشتاری زیندانییانی سیاسی ده‌ستی پێ كرد‌و له‌وێدا ته‌جاوز ده‌كرا به‌و كچانه‌ی كه له‌وێدا بوون، مه‌بادا باكیره بكوژرێن‌و بچنه به‌هه‌شت. ئه‌و فه‌جایعه له زه‌مانی خومینی‌دا ده‌ستی پێ كردوه‌و ئێستاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌و خه‌ڵكه ده‌یكێشێ میراتی ئه‌و شۆڕشه‌یه، كه‌چی تازه دوای سی ساڵ ده‌بێ ئه‌و خه‌ڵكه بكوژرێن له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی شۆڕش بۆ ده‌ورانی خومینی. خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌و رێپێوانه ئه‌وه بوو كه توێژێكی به‌رین له خه‌ڵك تێیدا به‌شداریی نه‌كرد، وه‌ك خه‌ڵكی هه‌ژاری خوارووی تاران (جنوب شهری‌ها)و كرێكاران، زۆرتر ته‌یفی رووناكبیر یان بڵێین توێژی مته‌وه‌ستی كۆمه‌ڵگایه كه به‌شداریی تێدا كرد‌و بازاڕی تاران زۆر كه‌م به‌شداریی كرد.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خاڵه لاوازانه‌دا ناكرێ حاشا له‌وه بكه‌ین كه ئه‌و رێپێوان‌و رووداوانه به‌گشتی ده‌سكه‌وتی باشیشی هه‌بوو. یه‌كێك له‌و خاڵه به‌هێزانه‌ی كه لێره‌دا ده‌توانین ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین، ئه‌وه بوو كه ئه‌گه‌ر پێشتر له به‌ینی باڵه‌كانی رێژیم‌دا جیاوازیی بۆچوون‌و به پچه‌پچ باسیان لێوه ده‌كرد، له ره‌وتی هه‌ڵبژاردن‌و دواتردا ئاشكرا بوو. پێم وایه ئه‌و درزه‌ی كه به‌م ئاشكرا وتنه كه‌وته نێوان باڵه‌كانی رێژیم، زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه بتوانن به هاسانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن. با لێره له په‌رانتیزدا ئیشاره به‌وه بكه‌م كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیختلافی به‌ینی باڵه‌كانی رێژیم زۆره، به‌ڵام له بیرمان نه‌چێ ئه‌و ئیختلافانه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی قودره‌تی شه‌خسی‌یه نه‌ك له سه‌ر ئازادی‌و دێموكراسی بۆ خه‌ڵك. هه‌مووی ئه‌و باڵانه‌ش كه هه‌ن مان‌و نه‌مانیان به‌ستراوه‌ته‌وه به بوونی كۆماری ئیسلامییه‌وه. كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌موویان ئامانجی نه‌هایی‌یه، بۆیه پاراستن، ئیستحكامی كۆماری ئیسلامی‌و دیفاع له كۆماری ئیسلامی ئامانجی هه‌موویانه، به‌ڵام ره‌نگه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجه‌دا كه بۆ هه‌موویان گرنگه ئیختلافی نه‌زه‌ریان هه‌بێ یانی بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه كه پاراستنی نیزامه‌كه‌یانه، هه‌ركام بۆچوونی خۆی هه‌یه كه له‌وی دیكه جیاوازه، جا له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێژیمه‌دا هه‌ر كه‌سه هه‌وڵ ده‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی زۆرتر بێ له‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی‌و ئیمكانی زیاتری هه‌بێ. ئیختلافه‌كه له‌و چوارچێوه‌دا چوونكه هه‌موویان بێگومان ئه‌وه‌ی ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر رۆژێك كۆماری ئیسلامی نه‌مێنێ، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ژیانیشیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسی، لانیكه‌م ئیدی له ده‌سه‌ڵات‌و په‌ڕ‌وپۆ ده‌كه‌ون. بۆیه هه‌موویان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كگرتوو ده‌بنه‌وه، په‌شیمان بوونه‌وه‌ی ره‌فسه‌نجانی له‌گه‌ڵ ئه‌و توندوتیژییه‌ی كه له سه‌رتادا بووی، بادانه‌وه‌ی بۆ لای خامنه‌یی دروست له‌و خاڵه‌دایه. ره‌فسه‌نجانی به دوو هۆ زووتر بای دایه‌وه بۆ لای ئه‌سڵه‌كه‌ی خۆی: یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ره‌فسه‌نجانی له‌وانی دیكه سیاسی‌تره، ئه‌وه باش ده‌زانێ كه ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی بكه‌وێته مه‌ترسی‌یه‌وه، ئیدی بۆ ئه‌و‌و مووسه‌وی‌و كه‌ڕووبی‌و خامنه‌یی وه‌ك یه‌ك وایه. دووهه‌م: ئه‌وه كه ره‌فسه‌نجانی سه‌روه‌ت‌و سامانێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌و ده‌بێ بیپارێزێ، بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزێ ناتوانێ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خامنه‌یی بكات، به تایبه‌ت كه هه‌ست بكه‌ن مه‌سه‌له‌كه جیدییه، به دژی رێژیمه‌و مه‌ترسیی بۆ پێك دێنێ. ئه‌وه‌ش كه سه‌رانی ئیسلاح ته‌له‌بانیان گرتووه‌و ئیعترافیان پێ ده‌كه‌ن له زیندان كارێكیان پێ ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر هاتنه ده‌رێ ئیدی نه‌وێرن بجووڵینه‌وه. كارێكیان به‌سه‌ر دێنن كه ده‌بێ وڵات به‌جێ بێڵن، وه‌كوو كه‌دیوه‌ر‌و هێندێكی دیكه، یان له ئێران‌دا بێده‌نگ دانیشن.
به‌شداریی خه‌ڵك له رێپێوانێكی ئاوا به‌ریندا له دوای خۆپیشاندانه‌كانی دژی رێژیمی پاشایه‌تی یه‌كه‌م جار بوو دژی حكوومه‌ت به‌و به‌رینییه ده‌هاته كایه‌وه. خه‌ڵك هه‌ستی ده‌كرد كه بوونی هه‌یه، ده‌توانێ نه‌زه‌ری خۆی بڵێ، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگ بوو. خاڵێكی دیكه‌ش ئه‌وه بوو كه ئه‌گه‌ر رێژیم به‌شداریی خه‌ڵكی له هه‌ڵبژاردندا به نیشانه‌ی مه‌شرووعیه‌تی خۆی داده‌نا‌و له نه‌زه‌ری ئه‌فكاری نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی سیاسی ده‌ژمێردرا. یه‌كیه‌تیی ئورووپا، ئامریكا‌و وڵاتانی ئورووپا ته‌قریبه‌ن زۆربه‌ی زۆریان یه‌ك یه‌ك به دژی ئه‌و سه‌ركوت‌و كرده‌وانه‌ی كه كۆماری ئیسلامیی ئێران دژی خه‌ڵكه‌كه كردیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی‌و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كه‌مین جار دوای هاتنه سه‌ركاری رێژیمی كۆماری ئیسلامی كه‌مترین ده‌وڵه‌تی دونیا پیرۆزبایی‌یان له سه‌ركه‌وتنی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد كردوه. بۆ یه‌كه‌م جاره له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا سه‌رۆك كۆمارێك بێته سه‌ر كار كه مۆره گرنگه‌كانی رێژیم بۆ خۆیان نه‌ك پیرۆزبایی لـێ نه‌كه‌ن، به‌ڵكوو بڵێن ئه‌و سه‌رۆك كۆماره به سه‌رۆك كۆمارێكی مه‌شرووع نازانین. ئه‌وانه له باری سیاسییه‌وه ده‌سكه‌وتێكی گرینگ بوون بۆ خه‌ڵك كه له‌و ماوه‌یه‌دا هاتنه ئاراوه.
هیوادارم ده‌سكه‌وتێكی گرنگی دیكه‌ش وه‌ده‌ست هاتبێ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئێران به تایبه‌ت رێفۆرمیسته‌كان‌و ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كه بوونه ئاڵاهه‌ڵگری هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژارندا، حافیزه‌ی تاریخییان به‌هێز بێ‌و له هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌دا رێژیم دووباره به پیلانێكی نوێ نه‌توانێ له هه‌ستی خه‌ڵك كه‌ڵك وه‌رگرێ‌و بۆ ئامانجه‌كانی خۆی به‌كاریان بێنێ‌و بیانكێشیته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، چوونكه له راستی‌دا كۆماری ئیسلامی له نێوان هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی نۆهه‌م تا ده‌هه‌م، هیچ ئاڵوگۆڕێكی به سه‌ر نه‌هاتبوو كه هه‌ڵبژاردن ئازاد بێ‌و خه‌ڵك بتوانن كاندیدای خۆیان هه‌ڵ‌بژێرن. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وره‌ی نۆهه‌مدا قسه‌كانی ره‌فسه‌نجانیمان له بیر ماوه كه ئه‌و ده‌میش سه‌باره‌ت به فێڵ‌كردن له راگه‌یاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردندا گۆتی شكایه‌تی خۆم ده‌به‌مه به‌ر باره‌گای خوا، به‌ڵام به‌شێك له‌و خه‌ڵكه دووباره فریویان خوارد‌و له هه‌ڵبژاردندا به‌شدارییان كرد. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و رووداوه‌كانی دوای ئه‌و، گه‌وره‌ترین په‌ند بوون بۆ ئه‌وانه‌ی گومانیان له فێڵبازی‌و درۆزنیی ئه‌و رێژیمه هه‌بوو‌و فریوی دروشمه‌كانیان خوارد، به‌و هیوایه‌ی به یه‌كجاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كوتایی پێ بێ‌و چیدیكه به ئاماده‌بوونیان له سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان مه‌شرووعییه‌ت به رێژیم نه‌ده‌ن. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رێژیم‌دا، به تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارلمان‌و سه‌رۆك كۆماری‌دا به‌شداری نه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بێته دی ده‌سكه‌وتێكی یه‌كجار زۆر گه‌وره ده‌بێ بۆ خه‌ڵك‌و گه‌وره‌ترین زه‌ربه له رێژیم‌و ده‌توانێ سه‌ره‌تای ئاڵوگۆڕێكی گه‌وره بێ له ره‌وتی رووداوه‌كانی ئێران به‌ره‌و ئازادی‌و دێموكراسی‌و هێنانه كایه‌ی دروشمی ئازادیخوازی كه به قازانجی خه‌ڵك بێ نه‌ك به قازانجی گرووپێك یان باڵێك له باڵه‌كانی رێژیم.
ئێستا ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌و هه‌ڵبژاردنه بده‌ێنه‌وه، سیناریۆ كه ئاوا فه‌رز كه‌ین (هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن له تاریخ‌دا ئه‌گه‌ر نیه‌و تاریخ ئه‌وه‌یه كه رووی داوه) كه به دوای رێپێوانه‌كاندا مووسه‌وی ببوایه به سه‌رۆك كۆمار، یانی لێیان قه‌بووڵ بكردایه كه ببێته سه‌رۆك كۆمار، ساتێك خۆمان له‌وی دابنێین كه دوای ئه‌و پشتیوانییه‌ی كه خه‌ڵك كردی له نێوخۆی وڵات، دوای ئه‌و پشتیوانه‌ی كه له ئورووپا‌و ئا‌مریكا له هه‌ڵبژاردن كرا، ئاكامی رێپێوانه‌كه ببا به‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد وه‌لا نێن‌و مووسه‌وی بكه‌ن به سه‌رۆك كۆمار، ده‌زانن بۆ ئێران چ فاجعه‌یه‌كی گه‌وره بوو. ئه‌وده‌می سیستمه‌كه هه‌ر كۆماری ئیسلامی بوو له ژێر سایه‌ی وه‌لی فه‌قیهدا‌و ئه‌و قانوونی ئه‌ساسییه‌دا كه ئێستا هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێك هاتۆته سه‌ر كار كه له نه‌زه‌ر ئه‌فكاری عمومی‌یه‌وه قه‌بووڵیانه، خه‌ڵكی ئێران دڵی پێ خۆش كردوه كه ئاڵوگۆڕێك پێك بێنێ. جا ئه‌وجار بڕۆ بۆ سی ساڵی دیكه ئه‌و خه‌ڵكه قۆر به‌سه‌ری بكێشێ تا جارێكی دیكه بۆیان سابیت بێ‌و به دونیا بسه‌لمێنن مووسه‌وی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد هیچ فه‌رقی نیه. جارێكی دیكه بۆی سابیت بكا كه ئه‌وه‌ی ته‌ئسیری هه‌یه‌و خه‌ڵكی به‌و رۆژ ره‌شی‌یه كێشاوه، سیستمه نه‌ك ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد، نه‌ك مووسه‌وی‌و نه‌ك ئه‌وی دیكه. بۆیه وێڕای ئه‌وه‌ی كه زۆر به‌داخین كه كۆمه‌ڵێك له لاوانی پاك‌و ئیحساساتی، ئازادیخواز، خه‌ڵكێكی نیشتمانپه‌روه‌ر له زینداندان له ژێر شكه‌نجه‌دا، گه‌وره‌ترین بێ ئیحرتامییان پێ كراوه. خه‌ڵكێكی زۆر كوژران، ته‌نانه‌ت ئێستاش ژماره‌یه‌ك بێ سه‌رو شوێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جێگای خۆشحاڵییه كه ئه‌وه نه‌هاته پێشێ.
باسكردن‌و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی كه روویان داوه بۆ ئێمه زیاتر له‌و باره‌وه گرنگن كه بزانین داهاتوو به‌ره‌و كوێ ده‌چێ، چوونكه ئێمه ده‌بێ له سه‌ر ئه‌و پێشینه‌یه به‌رنامه‌ی كاری خۆمان دابنێین. یه‌ك له‌و حاڵه‌تانه‌ی پێشبینی ده‌كرێ، ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له نێو خۆیاندا ئه‌وانه‌ی كه موخالیفن له مۆره گرنگه‌كان، بۆ لای خۆیان رایان بكێشنه‌وه‌و هاوكات كه‌سانی ناسرا‌و‌و به‌ناوبانگی ده‌ورووبه‌ری مووسه‌وی‌و كه‌ڕووبی‌و ئه‌وانی دیكه ده‌یانگرن. رێفۆرمخوازانی به نێوبانگ كه كاریگه‌رییان هه‌بوو له‌و رووداوانه‌دا ده‌گرن، له زینداندا وایان لێ ده‌كه‌ن كه ئیدی ده‌نگیان لێوه نه‌یه، دوایی ورده ورده ئازادیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كار به‌وه‌ش كوتایی نه‌هات، به‌دوور نیه كه سه‌رانی ئه‌و جه‌ره‌یانه گرنگتر له هه‌موویان كه‌ڕووبی‌و مووسه‌وی بگرن‌و له زینداندا بێ‌ده‌نگیان بكه‌ن. یان هه‌ر كام به شێوه‌یه‌ك له ناو به‌رن وه‌ك ئه‌وانه‌ی له رابڕدووشدا رووی داوه. به كورتی له مه‌یدان دركردنیان‌و وه‌لانانیان له ئارادایه. قسه‌كانی خامنه‌یی له نوێژی هه‌ینیی رابڕدوودا هیچ گومانێكی له‌و پێوه‌ندییه‌دا نه‌هێشتۆته‌وه، هه‌ر دوای ئه‌ویش قسه‌كانی خه‌ریكه پیاده ده‌بێ. دوێنێ، پێرێ گوێم لـێ بوو ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له دادگا شكایه‌تی له ئایه‌توڵڵا سانعی كردوه كه گۆیا له ره‌شت‌و له سوخنرانی‌دا دژی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد قسه‌ی كردوه. سانعی یه‌كێكه له مۆره ناوداره‌كان‌و له باری ئایینی‌یه‌وه ناسراوه، بۆ چاوترسێن كردنی خوێندكاران كه جه‌وهه‌ری ئه‌سڵیی خۆپیشاندانه‌كان بوون، خامنه‌یی له قسه‌كانی‌دا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌وانه‌ی له به‌شی زانسته مرۆیی‌یه‌كان ده‌رس ده‌خوێنن كه نێزیك به دوو ملیون كه‌سن، ئه‌وانه له ژێر كاریگه‌ریی فه‌رهه‌نگی غه‌ربدا شك‌و گومانیان بۆ پێك هاتووه‌و دژی رێژیمی كۆماری ئیسلامین. ئێستا وا وێده‌چێ كه: یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر زۆر به گران بۆیان ته‌واو نه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك زانكۆكانیان دابخه‌ن، لانیكه‌م دانشكه‌ده‌كانی زانسته مرۆیی‌یه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا جارێكی دیكه پاكسازیی مامۆستاكان‌و خوێندكاران بكه‌نه‌وه، له جیاتی ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه لایان ده‌به‌ن كه‌سانێك دابنێن كه سه‌ر به خۆیان بن‌و ئیدئۆلۆژیی ئه‌وان په‌ره پێ بده‌ن مه‌به‌ست ئه‌وه نیه كه ئه‌وان سه‌ر ده‌كه‌ون، چوونكه مه‌سه‌له‌ی زانست‌و زانكۆ شتێك نین كه ته‌واو به دڵی رێژیم بچێته پێش، به‌ڵام ره‌وتی رووداوه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره ده‌ڕوا.
له داهاتوودا رێژیم وه‌حشیانه‌تر له ئێستا به‌رخورد ده‌كا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن، چوونكه ئه‌وجاره ترسی لـێ نیشتووه. با له بیرمان نه‌چێ هه‌مووی ئه‌و توندوتیژییه‌ی رێژیم ده‌یكا له ترسانه، ئه‌وان باش ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر كه‌مترین مه‌جال بۆ خه‌ڵك پێك بێ، ئیدی كۆماری ئیسلامیی ئێران وجوودی نامێنێ‌و به تایبه‌تی رێپێوانه‌كانی به‌رینی ئه‌و جاره ئه‌و زه‌نگی خه‌ته‌ره‌ی بۆ ئه‌وان لـێ داوه. بۆیه ئه‌وپه‌ڕی دڵه‌خۆرپه‌و ترس‌و له‌رزیان له نه‌مانی حكوومه‌ته‌كه‌یاندایه، مادام مه‌سه‌له‌ی نه‌مانی رێژیم له گۆڕێ دایه، ئه‌وان بۆ مانه‌وه‌یان به‌زه‌یی‌یان به هیچ كه‌سێكدا نایه‌و ئاماده‌ن له كه‌سانی سه‌ره‌وه‌ڕا سه‌ركوت بكه‌ن. خامنه‌یی له نوێژی هه‌ینی‌دا باسی ئه‌و راستییانه‌ی كرد‌و نێوه‌رۆكی قسه‌كانی له‌و پێوه‌ه‌ندییه‌دا ئه‌وه بوو كه كه‌ڕووبی‌و مووسه‌وی‌و ئه‌وانی دیكه دڵیان به‌وه خۆش نه‌بێ بڵێن كۆماری ئیسلامی‌یان پێك هێناوه‌و خزمه‌تمان كردوه، به‌م شێوه‌یه ره‌نگه بتوانن بۆ ماوه‌یه‌ك ئارامی‌یه‌ك پێك بێنن‌و خه‌ڵك چاوترسین بكه‌ن كه ده‌نگیان ده‌رنه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ئارامشی پێش له گه‌رده‌لوول ده‌بێ، ده‌نگ ده‌رنه‌هاتن به مانای ره‌زایه‌تی خه‌ڵك نیه، به‌ڵكوو هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا تووڕه‌یی‌و بێزاریی خه‌ڵك زیاتر ده‌بێ. گیروگرفته‌كانی رێژیم رۆژبه‌رۆژ زیاتر ده‌بن، ناڕه‌زایه‌تیی مه‌راجعی شیعه له‌و شێوه ئیداره كردنه‌ی حكوومه‌ت زیاتر ده‌بێ‌و ئیسلاح ته‌له‌بان گه‌وروترین گوشاریان ده‌خرێته سه‌ر.
ئاكامی ئه‌م سیاسه‌ته ده‌بێته ئه‌وه كه رێژیم به‌هۆی گیروگرفته‌كانی كه له‌و ماوه‌یه‌دا بۆی دێته پێشێ‌و بۆی چاره‌سه‌ر ناكرێن، به‌ره‌و لاوازی ده‌چێ، گیروگرفته‌كان هه‌ر ئه‌وه‌ی نێوخۆ نین، به‌ڵكوو له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی‌شدا دووچاری گرفتی زیاتر ده‌بێ، به‌ڵام دیسان دوای ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ش هه‌موو شتێك به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له داهاتوودا چۆن رێك ده‌خرێ‌و دروشمێك كه له داهاتوودا مه‌تره‌ح ده‌كرێ، له چ قاڵبێكدا ده‌بێ؟ ئایا ئه‌و خه‌ڵكه وه‌زاله هاتووه، ئه‌و خه‌ڵكه كه هه‌موو ئه‌و زه‌بر‌و زه‌نگه‌ی له‌سه‌ره‌و له داهاتوودا زه‌بر‌و زه‌نگه‌كه زیاتریش ده‌بێ، ئاماده‌یه هه‌روا له ژێر رێبه‌رایه‌تی‌و رێنوینیی رێبه‌رانێكدا هه‌زینه بدا كه خولیای به‌هێزتركردنی رێژیمن‌و وه‌ك ئێستا خه‌ڵك له ده‌وری بازنه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ڵ‌سووڕێنن‌و به ئاڵوگۆڕی مۆره‌كانی رێژیم له نێوخۆی‌دا‌و دابینبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان رازی بن؟ یان خه‌ڵك یه‌كگرتوو كه‌ن‌و هانده‌ریان بن تا هه‌زینه بده‌ن بۆ گۆڕینی رێژیم‌و هێنانه سه‌ركاری رێژیمێكی دێموكراتیك له سه‌ر ویست‌و ئیراده‌ی خه‌ڵك؟ له هه‌موو قۆناخێكدا بۆ رێپێوان‌و ئاڵوگۆڕێك كه دێته پێش، مه‌سه‌له‌ی ئێمه هه‌م وه‌كوو ئێرانییه‌ك‌و هه‌م وه‌كوو كوردێك له‌و قۆناخه‌دا یانی له قۆناخی پێش له گه‌رده‌لوول ئه‌ركی ئێمه، ئه‌ركێكی تایبه‌ته له‌و باره‌وه كه ده‌بێ ئێمه ره‌وشه‌نگه‌ری بكه‌ین له سه‌ر ئه‌و وه‌زعییه‌ته‌ی كه بووه له رابڕدوودا. ئه‌و راستییانه وه‌بیر خه‌ڵك بێنینه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و دروشم‌و به‌رنامانه‌ی كه خه‌ڵك هه‌یبوو له چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا‌و هه‌زینه‌ی بۆ داوه، پێویسته خه‌ڵك وریا بكه‌ینه‌وه له‌و راستییه كه كاتێك ئه‌وان ده‌توانن له ده‌ست كۆماری ئیسلامی رزگاریان بێ، كاتێك ده‌توانن ئازادی‌و دێموكراسی وه‌ده‌ست بێنن كه ئه‌و رێژیمه نه‌مابێ. سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ ئه‌و راستییه رابكێشین كه به نێوی دێموكراسی‌و به نێوی ئازادی، ئاڵوگۆڕكانی مۆره‌كانی رێژیم كه له جینایه‌ته‌كانی ئه‌و حكوومه‌ته به‌شدار بوون، چه‌نده پڕ مه‌ترسییه‌و چه‌نده ده‌توانێ جارێكی دیكه ئه‌و خه‌ڵكه‌و نه‌سلی داهاتوو بخاته‌وه ژێر چنگی كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی دیكه له ژێر هه‌مان عه‌با‌و مه‌ندیلدا. به تایبه‌تی له‌و پێوه‌ندییه‌دا خه‌ڵكی زۆرتر متوه‌جهی ئه‌و مه‌سه‌لانه بكه‌ین كه ئه‌و رووداوانه به تایبه‌ت رێپێوانه‌كان نیشانیان دا كه خه‌ڵكی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئیحساساتی تێدایه، خه‌ڵك هه‌ن كه له هه‌ڵبژاندا به‌شدار بوون، به‌ڵام له رێپێوانه‌كه‌دا ته‌قریبه‌ن بێجگه له ناوچه‌ی كرماشان، ئه‌ویش زۆر به‌كه‌می، شتێكی ئاوا به‌رچاو نه‌بوو، نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له رێپێوانه‌كاندا به‌شدارییان نه‌كردوه، خه‌ڵكه‌كه له‌و باره‌وه زیاتر رێنوینی بكه‌ین كه ئاڵوگۆڕی مۆره‌كانی رێژیم ناتوانێ بۆ ئه‌وان ئازادیی به دیاری بێنێ‌و له چنگی رێژیم رزگاریان بكات. بۆیه نابێ له چوارچێوه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا تێكۆشانی خۆیان قه‌تیس بكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین بۆ رزگاربوون له رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران. رێپێوانه‌كان، دژ كرده‌وه‌كان، تێكۆشانیان‌و هه‌موو شتێكیان ده‌بێ له‌و چوارچێوه‌دا بێ‌و به دوور له رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران. سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز (جنبش سبز) وریایی‌و دیقه‌تی زیاتر بۆ ئێمه پێویسته. ده‌بێ یه‌كه‌م تێ‌بكۆشین له‌و قۆناخه‌دا به تایبه‌تی له‌مه‌وبه‌دوا له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌ی كه له نێوخۆی وڵاتدان، زۆرتر له ته‌ماسدا بین‌و بۆچوونی خۆمانیان له سه‌ر رووداوه‌كان پێ بڵێین‌و لێیان نزیك بین‌و له به‌رنامه‌كانیان ئاگادار بین. ئه‌من پێم وا نیه كه بتوانین هه‌موو سیاسه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بگۆڕین، به‌ڵام نیزیكیمان له ئه‌وان‌و گوێ گرتنمان‌و گوێ گرتنیان له قسه‌كانی ئێمه، ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ. زۆر گرنگه كه هێندێك له هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیی نێوخۆی وڵات شك‌و گومانیان هه‌یه، ترس‌و له‌رزێكیان هه‌یه، خۆیان بێ پشتیوان ده‌بینن هه‌ست بكه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له چوارچێوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌وان له كۆماری ئیسلامیی ئێراندا‌و گه‌یشتن به دێموكراسی پشتیوانی‌یان لـێ ده‌كا، بزانن خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران بۆ ئه‌وه هه‌زینه ناكه‌ن مۆره‌كانی رێژیم ئاڵوگۆڕ بكه‌ن. ئه‌وه‌یان وه‌بیر بێنینه‌وه كه ئێمه له چوارچێوه‌ی ئازادی‌و دێموكراسی‌دا ئاماده‌ین وه‌كوو رابڕدوو ئاڵاهه‌ڵگرێ دێموكراسی‌و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ رێژیم بین، ئه‌گه‌ر له‌و رێگایه‌دا قوربانییش بده‌ین ئاماده‌ین هه‌ر وه‌كوو داومانه. ته‌نانه‌ت هێندێك له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی ئێرانی هه‌ن‌و ره‌نگه له نێو مه‌لاكانیشدا هه‌بێ كه پشتیوانی ئێمه بۆ ته‌قویه‌تی ئه‌وان شوێندانه‌ر ده‌بێ، له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تییه خوێندكارییه‌كان پێوه‌ندی بگرین‌و نه‌زه‌راتی خۆمانیان پێ بڵێن‌و پشتیوانی‌یان لێ بكه‌ین. ئه‌وانه ده‌توانێ یارمه‌تی بێ له‌و پێوه‌ندییه‌دا. ئێمه هه‌م به كاری ته‌شكیلاتی‌و به دیاریكردنی ئه‌فراد‌و به پێوه‌ندی "حچور"ی‌و هه‌م به ته‌بلیغاتی راگه‌یاندن به رۆژنامه، به تایبه‌تی TVو رادیۆ، موبه‌لیغی ئه‌و سیاسه‌ته بین. بۆ ئه‌وه‌ی كه له داهاتوودا دوای ( ئارامیی پێش گه‌رده‌لوول) كه سه‌رهه‌ڵدانه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه، لانیكه‌م به‌شێك له گومانی خه‌ڵك بڕه‌وێنینه‌وه‌و دووریان بخه‌ینه‌وه له بیری ئاڵ‌وگۆڕكردن به مۆره‌كانی رێژیم.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئێراندا‌و‌و مه‌سه‌له‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا، كۆماری ئیسلامیی ئێران فه‌رقێكی كردوه به نیسبه‌تی دوای پلینۆمی شه‌شه‌م. له پلینۆمی پێشووماندا باسمان كرد كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا به‌هێزه‌و به وردی ئیشاره‌مان كرد كه عه‌وامیلی خۆی له فه‌لستین وه‌كوو حه‌ماس‌و حیزبواڵڵا‌و له باقیی وڵاتانی خه‌لیج مۆره‌كانی خۆی هه‌یه‌و له‌و شوێنانه‌دا قسه‌ی خۆی ده‌كا‌و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووسیه هه‌ر گه‌رمه، له‌گه‌ڵ چین‌و ئامریكای لاتین زۆر نیزیكه، ئێستاش ئه‌و پێوه‌ندییانه هه‌ر له جێی خۆیاندا ماون، به یه‌ك جیاوازیی كه‌م كه ئه‌و رێپێوانانه‌و ئه‌و وه‌زعیه‌ته كه له دوای هه‌ڵبژاردن له ئێران هاته پێش، ره‌نگه باندۆری كه‌می له سه‌ر بیر‌وبۆچوونی ئه‌و لایه‌نانه له سه‌ر رێژیم به شێوه‌ی كرده‌یی دانابێ، بۆیه ده‌ڵێم كاریگه‌ریی كه‌م، چوونكه تا ئێستا كۆماری ئیسلامی ئه‌و توانا مادییه‌ی هه‌یه كه ئه‌وانه‌ی به پوڵ رایگرتوون، پووڵیان بداتێ، ئه‌وانه‌ی كه نفووزی تێ كردوون، له باره‌ی ئایینی‌یه‌وه نفووزه‌كه‌ی هه‌ر ماوه به جیاوازییه‌كی كه‌مه‌وه، به‌ڵام له هێندێك جێگا پێشڕه‌ویشی كردوه. هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك دوو مانگه‌ی رابڕدوودا ئاگادار بووین كه به كه‌شتی ئه‌سله‌حه هاتووه بۆ ئێران له رووسیه‌و كۆره‌ی باكووره‌وه، بۆیه ئه‌و معامه‌لاته له جێی خۆیاندا ماوه‌نه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامه. له راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یشدا ئورووپا گه‌وره‌ترین ته‌ره‌فی معامه‌له‌ی ئێرانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه گه‌مارۆی له‌سه‌ره‌و بۆ خۆیشیان قه‌راره‌كه‌یان داوه. ئێستا به سه‌دان شیركه‌تی ئوتریشی له ئێران‌دا خه‌ریك كارن، ئاڵمان تا ئێستاش له سه‌ره‌وه‌ی ریزی بازرگانی كردن له له‌گه‌ڵ ئێراندایه‌و ته‌نانه‌ت كه‌ره‌سه‌ی ئامریكاییش به نرخێكی گرانتر ده‌گاته ئێران، چونكه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌ونده‌ی پووڵ‌و ئیمكاناتی مادی هه‌یه كه بتوانێ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانه دابین بكات. راسته ئه‌و شتانه به قیمه‌تی گرانتر بۆی ته‌واو ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویستیه‌تی بۆ ماشینی شه‌ڕ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كار‌و به‌رنامه‌كانی له‌و رێگایه‌دا سه‌رفی بكا كه‌وابوو له‌و باره‌یه‌وه جیاوازییه‌كی به‌رچاو نه‌هاتووه‌ته پێش.
مه‌سه‌له‌یه‌كی كه ئێستا روون نیه، به‌ڵام ده‌كرێ هێندێك پێشبینیی له سه‌ر بكه‌ین، مه‌سه‌له‌ی پیتاندنی یورانیۆمه كه یه‌كێكه له هه‌واڵه گرینگ‌و خه‌به‌رسازه‌كانی دونیا به تایبه‌تی له‌و رۆژانه‌دا كه سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی گۆڕاوه. كۆماری ئیسلامی له وه‌ڵامی داخوازی وڵاتانی 1+5 به‌سته‌یه‌كی پێشنیاریی پێشكه‌ش كردوه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی دونیا، سیاسه‌تی ئا‌مریكا تاكوو ئێستاش وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێرانه‌و رایانگه‌یاند كه پێشوازی له‌و به‌سته‌یه ده‌كه‌ن. دیاره كاتێك ده‌ڵێن ئاماده‌ن وتووێژی له سه‌ر بكه‌ن به مانای ئه‌وه نیه كه قه‌بووڵی بكه‌ین. ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد رایگه‌یاند كه ئێمه په‌روه‌نده‌ی ئه‌تۆمی‌مان به‌ستووه‌و هیچ قسه‌یه‌كمان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆمیی ئێران نیه‌و ئاماده نابین له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ كه‌س وتوویژ بكه‌ین. به‌سته‌كه‌یش كه داویه‌تی، به ئیعترافی خودی ئورووپایی‌یه‌كان، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئه‌تۆمی‌دا هیچی تێدا نیه، به‌ڵام حازرن دووباره له‌گه‌ڵی‌دا ده‌نیشن. ئێستا مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئورووپا به تایبه‌تی ئا‌مریكا سه‌رئه‌نجام رازی ده‌بن كۆماری ئیسلامیی ئێران پیتاندنی یۆرانیوم درێژه بدات؟ ئه‌گه‌ر له نه‌هایه‌تدا بگه‌ن به‌و ئه‌نجامه، كۆماری ئیسلامی ده‌ستی زیاتر ئاوه‌ڵا ده‌بێ، ده‌توانێ گیروگرفتی زیاتر له ناوچه‌دا فه‌راهه‌م بكا‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ئورووپا‌و ئا‌مریكا زیاتر بخاته مه‌ترسی‌یه‌وه، به‌ڵام وا وێده‌چێ له نیهایه‌تدا ئیزن ناده‌ن كه كۆماری ئیسلامی چه‌كی ناوكی به ده‌ست بێنێ، به‌ڵام ئه‌و نه‌هایه‌ته كه‌نگێ‌یه قابیلی پێشبینی نیه، چوونكه ئه‌و ته‌حه‌ممول‌و حه‌وسه‌له‌یه‌ی ئورووپاو‌و ئا‌مریكا هه‌یانه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران‌و دڵیان به‌وه خۆشه كه له‌و رێگایه‌وه ئێران دێته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه ده‌ست له پیتاندنی یۆرانیوم به مه‌به‌ستی دروستكردنی چه‌كی ناوكی هه‌ڵ‌گرێ، ئێستا نیزیك 10 ساڵه به‌رده‌وامه‌و ناشزانین تا كه‌نگێ درێژه‌ی ده‌بێ، به‌ڵام له نه‌هایه‌تدا كه ئه‌وانیش بێ هیوا ده‌بن له وتووێژ، گرتنه پێشێ رێگه‌چاره‌یه‌كی دیكه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه گه‌مارۆیه‌كی توند‌وتیژ ده‌توانێ یه‌كێك له‌و رێگاچارانه بێ. گه‌مارۆیه‌كی ئه‌وتۆ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك‌و گیروگرفته‌كان بۆ رێژیم زیاتر ده‌كا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووسیه تا ئێستا موافقی گه‌مارۆی ته‌ندوتیژی ئێران نیه. من ناڵێم به‌م گه‌مارۆیه رێژیم ده‌رووخێ، چوونكه ئه‌وه‌نده‌ی كه له بیرمانه هیچ رێژیمێك به گه‌مارۆی ئابووری نه‌رووخاوه، به‌ڵام گرفتی زۆری بۆ پێش دێ. پێویستییه‌كانی به قیمه‌تێكی گرانتر بۆی ته‌واو ده‌بێ‌و ئه‌بێ هه‌وڵی زۆرتری بۆ بدا، هه‌روه‌ها موخالفه‌تی زۆرتری له‌گه‌ڵ ده‌كرێ. ئه‌وانه ئه‌و گرفتانه‌ن كه دێنه سه‌ر رێگای رێژیم. گرفته‌كانی ده‌ره‌وه‌و نێوخۆ كه باس كران ده‌ست ده‌ده‌نه ده‌ستی یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ی رێژیم زه‌عیفتر بێ كه رێژیم زه‌عیفتر ده‌بێ یانی ئیمكانی چالاكی‌و تێكۆشانی خه‌ڵك به شێوه‌ی جۆراوجۆر له ئێران‌دا زیاتر ده‌بێ‌و ده‌توانین بڵێین كه له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی وادا ئێمه پێ به پێ ده‌توانین تێكۆشانی خۆمان له نێوخۆی وڵات‌و ده‌ره‌وه‌دا زیاتر بكه‌ین. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئیجاب ده‌كا ئێمه پێوه‌ندییه‌كانی خۆمان له سه‌تحی ناوچه‌داو به تایبه‌تی ئورووپا‌و ئا‌مریكا چالاكتر بكه‌ین، ره‌نگه ئه‌و ده‌می مه‌یدانی چالاكیی پێوه‌ندی‌و دیپلۆماسیی ئێمه له ئورووپا زیاتر ئاوه‌ڵا بێت، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی له ده‌ره‌وه، له هه‌ر حاڵ‌دا ده‌بێ پێوه‌ندیمان هه‌بێ‌و لێیان نیزیك بین، به تایبه‌تی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ، كارێك بكه‌ین كه چالاكتر بن له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كان، له سه‌تحی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا‌و له نێوخۆی وڵات‌دا بتوانین كار‌و فه‌عالیه‌تێكی گشتگیرتر ده‌ست پێ بكه‌ین‌و زۆرتر خه‌ڵكه‌كه‌مان كۆ بكه‌ینه‌وه‌و رێكیان بخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕكاندا ده‌سكه‌تێكی زیاترمان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌مان هه‌بێ.