هاونیشتمانانی تێكۆشه‌ر!
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز!
ئه‌مڕۆ 25ی گه‌لاوێژی ساڵی 1388ی هه‌تاوی حیزبی دێموكراتی كوردستان، حیزبی كۆمار، پێشه‌وا قاضی محمد، دوكتور قاسملوو، دوكتور سه‌عید‌و هه‌زاران شه‌هیدی رێگای رزگاریی گه‌له‌كه‌مان، حیزبی ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام‌و لایه‌نگر‌و به‌گشتی حیزبی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران‌دا 64مین مۆمی ته‌مه‌نی خۆی داده‌گیرسێنێ.
به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه له لایه‌ن خۆم‌و رێبه‌رایه‌تی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌مان گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م گه‌لی كورد، له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ئه‌م رێبازه، له كادره‌كان، پێشمه‌رگه‌كان، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكرات ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی له درێژایی ئه‌و ده‌یان ساڵه‌دا یار‌و یاوه‌ری حیزبه‌كه‌یان بوون، له رۆژه سه‌خته‌كاندا پشتیان گرت، له ره‌شه‌بای دوژمنه ره‌نگا‌وڕه‌نگه‌كان پاراستیان، له نسكۆكاندا هیوایان پێ به‌خشی‌و له سه‌ركه‌وتنه‌كاندا شه‌ریكی شادی‌و خۆشی‌یه‌كانیان بوون.
خۆشه‌ویستان!
دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات ده‌سپێكی خه‌باتێكی نوێ له ره‌وتی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد بوو. ساڵی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان هاوكاته له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له به‌شێك له خاكی كوردستانی ئێران‌دا به هۆی حیزب‌و به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وای نه‌مر قاضی محمد سكرتێری گشتیی ئه‌وكاتی حیزبی دێموكرات. كۆماری كوردستان یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتداریی كورد بوو كه به ئوسلوبێكی سه‌رده‌میانه بنیاد نرا‌و خاوه‌نی قانوونمه‌ندی‌و داموده‌زگای ده‌وڵه‌تێكی نوێی كوردی بوو. ئه‌م كۆماره ته‌مه‌نی كه‌م بوو، به‌ڵام زۆر ئه‌زموونی به‌نرخی بۆ گه‌له‌كه‌مان خوڵقاند. به دوای رووخانی ئه‌و كۆماره‌دا، ته‌واوی ته‌مه‌نی حیزبی دێموكرات له سه‌ره‌تاوه تا ئیمڕۆ مێژووی‌یه‌كی دژوار‌و خوێناوی‌و سه‌رتاپا به‌رخۆدان بووه له دژی رێژیمه دیكتاتوره‌كانی پاشایه‌تی‌و كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ گه‌لی كورد. حیزبێك كه له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا له ژێر هێرش‌و پیلانی دوو ده‌وڵه‌تی به‌هێز‌و نه‌یاران‌و ناحه‌زانی ره‌نگاوڕه‌نگی ناوخۆیی‌و لاوه‌كی‌دا بووه.
ره‌نگه گرنگترین‌و تاڵترینی ئه‌و پیلانانه ئیعدامی یه‌كه‌مین سكرتێری گشتی پێشه‌وا قاضی محمد‌و كۆمه‌ڵێكی دیكه له ئه‌ندامانی رێبه‌ری حیزب‌و كۆمار له‌و كاته‌دا، نه‌كسه‌یه‌كی نێریك به ده ساڵ به سه‌ر تێكۆشانی حیزب دوای ئه‌و رووداوه، به دوای ئه‌ودا تیرۆری دوو سكرتێری لێ‌وه‌شاوه‌و به توانا دوكتور قاسملوو و دوكتور سه‌عید‌و ئه‌و ئینشعابانه بوون كه له‌و ماوه‌دا‌و له كاته هه‌ستیاره‌كاندا رووبه‌ڕووی حیزب بوونه‌وه.
له مێژووی جولاَنه‌وه‌ی دووسه‌د ساڵه‌ی كورددا كه‌م نین ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه به شه‌هید بوونی رێبه‌رێك یان شكان له به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دۆژمندا به گشتی تووشی شكان هاتوون. مێژووی هاوچه‌رخیش پڕه له‌و حیزبانه‌ی كه له ئێران‌و كوردستانی ئێران‌دا پێكهاتوون‌و دوای ماوه‌یه‌ك تێداچوون یان به ته‌واوی له بیر خه‌ڵك چوونه‌ته‌وه‌و كاریگه‌ری‌یه‌كی ئه‌وتۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مانه‌وه نه‌ماوه.
به‌ڵام حیزبی دێموكرات دوای ئه‌و مێژووه سه‌خته ئێستاش خۆشه‌ویستترین‌و جێ‌متمانه‌ترین حیزب له كوردستانی ئێراندایه، له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناوچه‌یی‌دا چێهره‌یه‌كی دیاره‌و له ئێرانیشدا دۆست‌و دۆژمنانی حیسابی بۆ ده‌كه‌ن.
هۆكاری ئه‌م مه‌وقعیه‌ته سیاسی‌یه‌ی كه حیزب تێیدایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر تایبه‌تمه‌ندی به‌رز كه من لێره‌دا ته‌نیا ئیشاره به هۆكارێكی گرنگ ده‌كه‌م، ئه‌ویش سه‌رده‌میانه بوونی ئه‌و حیزبه‌یه.
سه‌رده‌می بوون به‌و واتایه كه ئه‌گه‌ر حیزبی دێموكرات 64 ساڵ له‌وه پێش له واقیعێكی سیاسی‌و جوغرافیایی تایبه‌ت پێكهات به مه‌به‌ستی دابینكردنی مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران وه‌ك ستراتیژی‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌و، دێموكراسی وه‌ك به‌هێزترین ده‌سته‌به‌ری ئه‌و مافه، له تاكتیكه‌كانی خۆی له راستای گه‌یشتن به‌و ستراتیژی‌یه‌دا به پێی ئاڵوگۆڕه‌كانی سه‌رده‌م‌و كۆمه‌ڵگا نه‌رمی نواندوه‌و له چوارچێوه‌ی هیچ ئیدئولوژی‌یه‌كدا قه‌تیس‌و چه‌ق به‌ستوو نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی (ژ ـ ك) وه‌ك حیزبێكی نه‌ته‌وه‌یی ته‌سكبین به‌ردی بناغه‌ی حیزبی دێموكرات پێكدێنێ، به دوای ئه‌و ئاڵوگۆڕه سیاسی‌یانه‌ی كه 3 ساڵ دواتر له ناوچه‌دا دێته كایه‌وه حیزبی دێموكراتی كوردستانی له‌سه‌ر بینا ده‌كرێ كه حیزبێكی دێموكرات به سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی كراوه‌و، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سیاسه‌تێك كه له‌و ساڵانه‌دا سیاسه‌تی جیهانی‌و ناوچه‌یی بووه. به تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان‌و لێكدانه‌وه‌ی ورد له سه‌ر بارودۆخه‌كه ناوی حیزب ده‌بێ به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، دروشمه ستراتیژی‌یه‌كانی ده‌گۆڕێن به "دێموكراسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ كوردستان" دواتر " بنیادنانی سیستمێكی دێموكراتێكی فیدراڵی له ئێران‌و دابینكردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران‌دا".
له راستای ئه‌و ئاڵوگۆڕانه له دروشمه ستراتیژی‌یه‌كاندا‌و هه‌ل‌ومه‌جی داسه‌پاو به سه‌ر تێكۆشانی حیزب‌دا رێكخسته‌نه‌كان‌و ئه‌و قانوونمه‌ندی‌یانه كه رێكخستنه‌كانی له‌سه‌ر بنیاد نراون له ئاڵوگۆڕی خێرادا بوون. به‌م چه‌شنه سه‌ره‌ڕای به‌رته‌سكبوونی مه‌یدانی خه‌باتی حیزب به هۆی نایاسایی بوونی له سه‌رده‌می رێژیمه‌كانی پاشایه‌تی‌و كۆماری ئیسلامی‌دا، حیزب توانی له‌و مه‌یدانه به‌رته‌سكانه به شێوه‌یه‌كی شیاو كه‌ڵك وه‌رگرێ‌و له خه‌بات‌و به‌رخۆداندا به‌رده‌وام بێ. ئاكامی ئه‌م كاره ئه‌وه بوو كه خه‌باتی نهێنی له سه‌رده‌می پاشایه‌تی‌و دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك خه‌باتی ئاشكرا دوای رووخانی ئه‌و رێژیمه له شێوه‌ی رێكخستن، چه‌كداری‌و ته‌نانه‌ت ئیداره‌ی به‌شێكی به‌رین له كوردستان‌و، دوای ئه‌وه درێژه‌ی دووباره‌ی خه‌باتی نهێنی، دیپلۆماسی‌و راگه‌یاندن له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا به سه‌ربڵیندی‌و شانازی‌یه‌وه كراوه‌و ده‌كرێ.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌دا، ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك‌و قانوونمه‌ند یه‌كێك له بنه‌ماكانی هه‌ڵبژاردنی رێبه‌رایه‌تی حیزب له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بووه. له ماوه‌ی 64 ساڵی رابڕدوودا حیزبه‌كه‌مان 14 كۆنگره‌ی پێكهێناوه، گرنگترین ئه‌ركی كۆنگره‌كان به پێی پێڕه‌وی نێوخۆ بریتی‌یه له:
ـ راپۆڕتی كومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ كۆنگره تاوتۆی ده‌كا‌و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا.
ـ رێبازی گشتی‌و سیاسه‌ته ستراتیژی‌یه‌كانی حیزب پاش تاوتۆی كردن دیاری ده‌كا.
ـ به‌رنامه‌و پێڕوی نێوخۆی حیزب تاوتۆی ده‌كا‌و ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌سكاری ده‌كا‌و پاشان په‌سندی ده‌كا.
ـ ئه‌ندامانی ئه‌سڵی‌و جێگره‌كانی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێرێ.
هه‌روه‌ك له‌و خاڵه له پێڕه‌وی نێوخۆدا دیاره پێكهێنانی ئاڵوگۆڕه‌كان له رێبازی گشتی‌و سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كانی حیزب، به‌رنامه‌و پێڕه‌و‌و ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی حیزب‌دا كه به‌رزترین ده‌سه‌لاَته‌كان له حیزب دان، به ده‌ستی نوێنه‌رانی به‌ده‌نه‌ی حیزب كه به ده‌نگی نهێنی‌و راسته‌وخۆی ئه‌وان هه‌ڵده‌بژێردرێن پێك دێن. ئه‌م كۆنگرانه كه بنه‌مای پێكهێنانی ئاڵوگۆڕه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كانی نێو حیزبن زۆربه‌یان له هه‌لومه‌رجه سه‌خت‌و دژواره‌كان، له ژێر بۆمباران‌و توپبارانی دۆژمن‌و بنه‌به‌رد‌و ئه‌شكه‌وته‌كانی شاخه‌كانی كوردستاندا به‌ڕێوه‌چوون.
به‌ڕێزان!
ئه‌م یاسایانه كه ئاڵوگۆڕه‌كان له حیزب‌دا ده‌سته به‌ر ده‌كه‌ن، بوون به داموده‌زگای دێموكراتێك‌و نهادینه كراون، هه‌ر بۆیه‌ش له حیزبی دێموكرات‌دا مه‌ودای خۆسه‌پاندن‌و خۆ باڵاتر له قانوون دانان به‌ته‌واوی به‌ربه‌ست كراوه‌و، ئه‌گه‌ر كه‌س یان كه‌سانێك به هه‌ر هۆیه‌ك ئێراده‌یان كردبێ كه به‌ده‌ر له‌م بنه‌ما دێموكراتێك‌و باوانه‌ی نێو حیزب هێژموونی پاوانخوازانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر حیزب‌دا بسه‌پێنن‌و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی یان گرووپی‌دا به‌ر به‌و ئاڵوگۆڕانه بگرن، له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كدا بووبن به گوێره‌ی ئه‌م قانوونمه‌ندی‌یانه وه‌لا كه‌وتوون.
خوشك‌و برایانی به‌ڕێز!
له ژێر رووناكایی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی‌یه پێشكه‌وتووانه‌و زۆرێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندی‌یه به‌رزه‌كانی جێگرتوو له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا، له هه‌لومه‌رجه ئاسته‌مه‌كان، له‌و كاتانه‌دا كه شه‌پۆلی ئیحساسات كۆمه‌ڵگای ئێران‌و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگای كوردستانیشی گرتوه‌ته‌وه، له سه‌ركه‌وتنه‌كان‌و پاشه‌كشه‌كاندا، له‌و كاتانه‌دا كه به هۆی هه‌ڵوێسته جیاواز‌و دروسته‌كانی‌دا په‌راوێز كه‌وتووه، بڕیار‌و هه‌ڵوێسته سیاسی‌یه‌كانی له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل‌و دواڕۆژی چاره‌نووسی ئه‌وان ده‌رنه‌چووه. هه‌ر بۆیه ئێستاش دوای 64 ساڵ خه‌بات له پێناو ئازادی له دژوارترین هه‌لومه‌رجه‌كاندا خۆمان به سه‌رفراز ده‌زانین كه حیزبه‌كه‌مان له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووه كه له به‌رانبه‌ر مێژووی نه‌ته‌وه‌ی خۆی‌دا سه‌رنه‌وی بێ.
هه‌ر له‌و راستایه‌دا پێویسته ئیشاره به ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئێران بكه‌ین كه ماوه‌ی زیاتر له دوومانگه له ریزی گرنگترین‌و پڕباسترین خه‌به‌ره‌كانی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دایه‌و هه‌ڵویسته‌كانی حیزب له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا:
ـ رۆژی 22ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ده‌یه‌مین شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئێران‌دا به‌ڕێوه چوو. ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌ش وه‌ك 9 شانۆی رابردوو، ئه‌كته‌ره‌كانی‌و ئه‌و كه‌سه‌ی به ناوی سه‌رۆك كۆمار ده‌بوایه ناوی له سندووقه‌كانی ده‌نگدان هاتبایه ده‌ره‌وه به وردی پلانڕێژی كرا بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێژیم توانی به پیلانه‌كانی خۆی وا بنوێنێ كه شانۆی ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ ئه‌وانی پێشووتر جیاوازیی هه‌یه‌و به‌م چه‌شنه به‌داخه‌وه جارێكی دیكه توانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی خاوه‌ن ده‌نگی ئێران‌و ته‌نانه‌ت هێندێك له رێكخراوه سیاسی‌یه‌كان فریو بدا‌و بیانكێشێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان‌و له‌و رێگایه‌وه ده‌سه‌ڵاته دژی گه‌لی‌یه‌كه‌ی ره‌وا‌و گه‌لی نیشان بدا، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به دوور له هه‌راو جه‌نجاڵی بانگه‌شه‌ی رێژیم‌و لایه‌نگرانی به‌شداری له ده‌نگدان له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوای لێكدانه‌وه‌یه‌كی واقعی‌و وردی دوباره‌ی رێژیم، هاوڕا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ده‌نگدانی ته‌حریم كرد. دوای روونبوونه‌وه‌ی ئاكامی هه‌ڵبژاردن‌و ئاشكرابوونی دوباره‌ی ئه‌و راستی‌یه كه ده‌نگی خه‌ڵك هیچ شوێنێكی له سه‌ر ئه‌نجامی شانۆی هه‌ڵبژاردن دانه‌ناوه، خه‌ڵك رژانه شه‌قامه‌كان‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی.
هه‌رچه‌ند له رۆژانی دوایی ئه‌م خۆپیشاندانه میلیۆنی‌یانه‌دا دروشمی ئازادی‌و دژی دیكتاتۆری درا به‌لاَم به‌داخه‌وه رێبه‌رایه‌تی ئه‌م خۆپیشاندانه خوێناوی‌یه له ده‌ست موسه‌وی‌و كه‌ڕووبی، دوو كاندیدای سه‌رۆك كۆماری‌دا مایه‌وه كه هه‌ردووكیان له مۆره ناسراوه‌كانی ده‌سه‌لاَتی كۆماری ئیسلامی بوون‌و له هه‌موو تاوان‌و جینایه‌ته‌كانی ئه‌م رێژیمه‌دا به شێوه‌ی راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ به‌شدار بوون. ویستی ئه‌وانیش وه‌ك باقی په‌یڕه‌وانی رێژیم بریتی بوو له به‌هێزكردنی ئه‌م حكوومه‌ته‌و ته‌نانه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ده‌ورانی خومه‌ینی، كێشه‌كه‌شیان ته‌نیا به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌لاَتی زۆرتر بوو له چوارچێوه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا.
به‌شێك له به‌ناو ریفۆرمیسته‌كان‌و ته‌نانه‌ت هێندێك له رێكخراوه سیاسی‌یه‌كان هه‌وڵی زۆریان دا كه خه‌ڵكی كوردستانیش بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و په‌یوه‌ست بن به‌و شه‌پۆلانه‌ی كه له ئێران پێكهاتبوو، به‌لاَم گه‌لی كورد كه ویست‌و داخوازی‌یه‌كانی خۆی له دروشمی رێپێوانه‌كان به رێبه‌رایه‌تی موسه‌وی‌و كه‌ڕووبی نه‌ده‌دیته‌وه، به‌شداریی تێدا نه‌كرد‌و ئاماده نه‌بوو له پێناو گۆڕانی ئه‌حمه‌دی‌نژاد به موسه‌وی، كاندیداكانی دیاریكراوی ئیداره‌ی وه‌لی فه‌قیه‌و مۆره ناسراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا قوربانی بدا. ئه‌م به‌شداری نه‌كردنه كه‌م‌و زۆر له باقی ئه‌و ناوچانه‌ی كه نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌كانی ئێرانی تێدا نیشته‌جێ‌یه به‌ڕێوه‌چوو. بێ‌گومان ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی وشیاری به‌رزی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و باقی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی بوو. له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ولاَته‌كه‌مانی له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد‌و پشتیوانیی له داخوازه دێموكراتیكه‌كانی ئه‌وان كرد.
به‌ڕێزان!
دوای 64 ساڵ خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی‌و وه‌رگرتنی ئه‌زموون له پاشه‌كشه‌و پێشكه‌وتنه‌كان ئێستا ده‌توانین رابگه‌یه‌نین كه:
ـ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پابه‌ند به هه‌موو ئه‌و پرنسیپه دێموكراتی‌یانه‌یه كه له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا له حیزب‌دا نه‌هادینه بوون‌و ئه‌مڕۆكه‌ش دوای 64 ساڵ له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی پرنسیپه په‌سندكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتووی جیهانین.
ـ پشتیوانی بێ‌دریغ له مافی یه‌كسانی ژنان له كۆمه‌ڵگا‌و بنه‌ماڵه‌دا ده‌كه‌ین‌و راده‌گه‌یه‌نین تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌م مافه بۆ ئه‌و توێژه به‌رینه‌ی كۆمه‌ڵ دابین نه‌بووه، ناتوانین ئیدیعا بكه‌ین كه كۆمه‌ڵگای كوردی به دێموكراسی گه‌یشتووه.
ـ لاوه‌كان سه‌رمایه‌ی ئه‌مڕۆو دواڕۆژی حیزب‌و ولاَته‌كه‌مانن، هه‌روه‌ك تا ئێستاش زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ژماره‌ی شه‌هیده‌كانمان، ئه‌ندامانمان، كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانمان له لاوه‌كان پێكهاتوون، له‌و پێناوه‌دا خۆمان به به‌رپرس ده‌زانین له ئاواڵه كردنی مه‌یدانی كار له‌نێو حیزبه‌كه‌ماندا بۆ په‌روه‌رده بوون‌و سپاردنی به‌رپرسایه‌تی پێ‌یان.
ـ حیزبی دێموكرات خۆی به حیزبی هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ده‌زانێ.
ـ دێموكراسی یه‌كێك له گرنگترین بنه‌ماكانی حیزبی دێموكراته. خوێندنه‌وه‌مان له دێموكراسی به‌كورتی بریتی‌یه له گرنگی دان به بیروباوه‌ڕی جیاواز له نێو حیزب‌و ده‌ره‌وه‌ی حیزب، دیالۆگ وه‌ك باشترین رێگای پێكگه‌یشتن له پێناو ئامانجه هاوبه‌شه‌كانداو، هه‌وڵدان بۆ رێكخستن‌و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ویسته نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراتیكه‌كانیان.
له كۆتایی‌دا جارێكی دیكه 64ـه مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات له هه‌موو گه‌لی كورد پیرۆز بێ.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی گه‌لی كورد له پێناو ئازادی‌و به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی‌دا.