شێوه‌ی مۆدێرنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، به‌هێزترین سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی خۆیان له دێموکراسی‌دا ده‌بینه‌وه. ئه‌مه ڕاستیه‌که که ته‌نانه‌ت نیزامگه‌لی دیکتاتۆریش ده‌یزانن. به‌ڵام ئه‌م جۆره رێژیمانه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ێکی سادقانه‌ی دێموکراتیک بگرنه پێش، به شێوه‌ێکی فریوکارانه سه‌روه‌ری گه‌ل، که خاڵی سه‌ره‌کی دێموکراسییه، له ده‌ستووری خۆیاندا ده‌نووسن و ته‌نانه‌ت هێندێکیشیان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئامانجی ئه‌م جۆره رێژیمانه له‌و کارانه ئه‌وه‌یه که له به‌رانبه‌ر رای گشتی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا سیماێکی دێموکراتیک له خۆیان بنوێنن.
هه‌ڵبه‌ت کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستوورێکی دێموکراتیکی نییه. له ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی شانازی به‌وه‌وه ده‌کا که نیزامێکی دینییه که له دژایه‌تیدایه له گه‌ڵ دێموکراسی. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ئه‌م حکومه‌ته دینییه که‌ڵک له هه‌ڵبژاردن وه‌رده‌گرێ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌تی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی.
ئێران له رێکه‌وتی 12ی جوندا خولی د‌ه‌یه‌می هه‌ڵبژرادنی سه‌رۆکوماری خۆی ئه‌نجام ده‌دا. ئه‌و چوار کاندیده‌ی که ره‌قابه‌ت بۆ پۆستی سه‌رۆکوماری ده‌که‌ن، به قوڵی بڕوایان به حکومه‌تی دینی هه‌یه‌و بارێزگاری لێ ده‌که‌ن. هه‌موویان له‌م حکومه‌ته دینییه‌دا پۆستی جۆاروجۆریان هه‌بووه و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له لایه‌ن شۆاری نیگه‌بان و عه‌لی خامنه‌ی، ره‌هبه‌ری نیزام، کاندیداتۆرییان په‌سه‌ند کرا. خامنه‌ی، که وه‌لی فه‌قیه، باڵاترین سه‌رچاوه‌ی ئوتۆریته و ده‌سه‌ڵاته له نیزامی دینی ئێران‌دا.
به‌و پێیه، "دیاریکردن" ده‌سته‌واژه‌ێکی درووستره بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ی که له ئێران‌دا پێ ده‌گوترێ "هه‌ڵبژاردن". سه‌رباری ئه‌م راستییه و سه‌رباری ئه‌و راستییه‌ی که حکومه‌تی دینی ئێران له ده‌ستوور و لێدوانی فه‌رمی کاربه‌ده‌ستانیدا دێموکراسی ره‌د ده‌کاته‌وه، کۆماری ئیسلامی توانیوێتی وێنه‌ێک له خۆی بدا که گوایا پابه‌نده به سه‌روه‌ری گه‌ل.
له‌و راستایه‌دا کۆماری ئیسلامی به فریودانی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی که خۆازیاری دێموکراسی و ئازادین و هیوادارن یه‌کێک له کاندیده‌کانی رێژیم "رێفۆرم" یان "گۆڕان" له نیزامدا پێک بێنێ، ده‌یانکێشی بۆ نێو پرۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن. ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ش که هه‌ر هیوایه‌یان نه‌ماوه - به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی که خاته‌می شکستی هێنا یان نه‌یویست "رێفرم" ئه‌نجام بدا – ئیستا ئالترناتیڤی خۆیان له نێوان خراپ و خراپتردا ده‌بینن.
به هه‌مان شێوه، وڵاتانی ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی ئامریکا و وڵاتانی ئه‌وروپا، هیوادارن که "رێفورمیستێک" له ئاکامی هه‌ڵبژاردندا بێته سه‌ر کار که ره‌فتاری ئێران له ئاست سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا بگۆڕێ.
هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندێکی واقعبینانه سه‌باره‌ت به حکومه‌تی دینی له ئێران که بنه‌ما ئیدئۆلۆژیه‌کان و ساختاری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و نیزامه له‌به‌رچاو بگرێ، ته‌نها به یه‌ك نه‌تیجه ده‌گات له‌مه‌ڕ ئه‌و شێوه ئاواتانه: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که تاکوو سیسته‌می سیاسی له ئێران‌دا له شکڵ و نێوه‌ڕۆکی ئه‌وڕۆیی خۆیدا بمێنێته‌وه، هیچکام له‌و ئاواتانه به‌دی نایه‌ن.
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه بوونی جه‌ناحی جیاواز له ده‌روونی رێژیم‌دا ره‌د ناکاته‌وه. به‌ڵام گرنگه که ئه‌و خاڵه له‌به‌رچاو بگیردرێ که هه‌موو ئه‌و جه‌ناحانه پابه‌ندن به بنه‌ماکانی حکومه‌تی دینی. بۆ ئه‌م جه‌ناحانه، هه‌ڵبژاردن شێوه‌یکه بۆ ته‌نزیمکردنی ره‌قابه‌تنی نێوانیان له‌سه‌ر پۆستی حکومه‌تی. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌ناحێک یان کاندیدێک هه‌بێ که به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه پابه‌ند بێ به "رێفۆرم"، ساختاری ده‌سه‌ڵاتی رێژیم و وه‌لایه‌تی فه‌قیهـ رێگایان پێ نادا.
که‌وابوو، ئه‌و ئێرانیانه‌ی که به‌شداری ده‌که‌ن له هه‌ڵبژاردندا، ده‌بنه پشتیوانی رێژیم له لافلێدانیدا سه‌باره‌ت به هه‌بوونی پشتیوانی خه‌ڵکی له رێژیم و هه‌روها به‌شداریکردنیان ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی رێژیم. له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، تاکوو ئه‌و کاته‌ی که رای گشتی، میدیاکان و حکومه‌ته‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه هه‌وڵی کۆماری ئیسلامی بۆ نواندنی پابه‌ندبوونی به سه‌ره‌وه‌ی گه‌ڵ قبوڵ بکه‌ن، ئه‌وانیش ده‌بنه یارمه‌تیده‌ری کۆماری ئیسلامی له لافلێدانى سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که حکموتێکی خاوه‌ن مه‌شروعییه‌ته. هه‌روها تاکوو ئه‌و کاته‌ی کۆماری ئیسلامی پێ وابێ خاوه‌نی مه‌شروعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه، سوور ده‌بێ له بردنه پێشی ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه له ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌ودا که هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ر بۆیه، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و زۆربه‌ى زۆرى رێکخراوه‌کانی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی دوایان له گه‌لانی ئێران کردووه که هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆماری بایکۆت بکه‌ن. ئێمه بایکۆتی شانۆگه‌ری 12ی جون به ده‌رفه‌تێک ده‌زانین که به شێوه‌ێکی ئاشتیانه ئوپۆزسێونی خۆمان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی دینی له ئێران ده‌ربڕین.
هه‌قه که کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا پشتیوانمان بێ، چوونکه هه‌م له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه درووسته و هه‌میش له ڕووی سیاسىیه‌وه شیاوه.