هاوڕێیانی خۆشه‌ویست ئه‌وكاته‌تان باش!
له31ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1358، شه‌ڕێك له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد توركی شاری نه‌غه‌ده ده‌ستی پێكرد، كه ئاسه‌واری زۆر مه‌نفی‌و خه‌ساری زۆر گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه. ئه‌و شه‌ڕه‌دا كه له راستیدا به سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا ته‌حمیل كرا به شێوه‌ی جۆراوجۆر باسی له سه‌ر كراوه. له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تادا رۆژنامه‌كانی جمهوری ئیسلامی، خه‌ڵكی دیكه به كورد‌و توركه‌وه له گۆشه‌نیگای جۆراوجۆره‌وه ئه‌و شه‌ڕه‌یان خسته به‌ر تێبینی‌و لێكدانه‌وه، به‌داخه‌وه لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و شه‌ڕه‌و پێداچوونه‌وه به سه‌ر ئاكامه ناله‌باره‌كانی كه له‌و ناوچه‌یه‌دا پێك هێناوه ئه‌وه‌نده به‌ربڵاوه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌و رووداوه پێویستی به كات‌و زه‌مانێكی زۆره‌و، ئه‌گه‌ر به نووسین بێ ره‌نگه چه‌ندین كتێب پێویست بێ. بۆیه من لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستمه زۆرتر ئه‌وه نیه كه برینه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه كه ئێستا به خۆشییه‌وه قه‌تماغه‌ی به‌ستووه‌و به‌ره‌و ساڕ‌ێژ بوونه‌وه ده‌چێ، دوای سی ساڵ بیكولێنمه‌وه. به‌ڵكوو زۆرتر هه‌ده‌فی من روانینێكی ره‌خنه‌ئامێزه له‌و شه‌ڕه، له عه‌وامیلی، له هۆیه‌كانی‌و به‌رجه‌سته كردنی ئه‌و پرسیاره كه ئایا دوای سی ساڵ كه ئاوڕێك له‌و شه‌ڕه ده‌ده‌ینه‌وه هه‌موو پێكه‌وه به كورد‌و تورك له شاری نه‌غه‌ده‌و له باقیی شاره‌كانی تێكه‌ڵاو له كورد‌و تورك له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوادا گه‌یشتووین به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه له ئاڵوگۆڕه‌كانی داهاتوودا له حه‌وادس‌و ئه‌و رووداوانه‌دا كه ره‌نگه له كه‌مینی ئێمه، هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌دا بێ په‌نا به‌رینه به‌ر رێگاچاره‌ی ئاشتیخوازانه‌و دۆستانه‌و له رێگای عه‌قڵ‌و مه‌نتق به‌رخورد به مه‌سه‌له‌كان بكه‌ین‌و عیلاجیان بۆ ببینینه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی كه په‌نا به‌رینه به‌ر توندوتیژی‌و جارێكی دیكه تووشی خه‌ساره‌تی ئاوا گه‌وره ببینه‌وه. ئه‌گه‌ر گه‌یشتبینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی هه‌ركام‌و هه‌رلایه‌نێك به كورد‌و توركه‌وه، ئێستا چ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك بێنن؟ چوونكه گۆڕانی هه‌ر مه‌رحه‌له‌یه‌ك له كاروباری كۆمه‌ڵدا ئیحتیاجی به زه‌مینه‌سازی هه‌یه، ئێحتیاجی به ئاماده‌كاری هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر له ئێستاوه ئێمه خه‌ریك بین بۆ ئه‌وه‌ی تووشی كاره‌ساتی ئاوا دڵته‌زێن نه‌بینه‌وه. ئه‌و نه‌سڵه‌ی كه له جه‌ره‌یانی شه‌ڕی نه‌غه‌ده‌دا حوزووریان هه‌بووه، نه‌سڵی نوێ‌و گه‌نجه‌كان كه دوای ئه‌و شه‌ڕه پێی گه‌یشتوون‌و چۆنیه‌تی ئه‌و شه‌ڕه‌یان له زمانی گه‌وره‌كانی خۆیانه‌وه بیستووه. له لایه‌كی دیكه‌وه پێم وایه ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ رێگاچاره‌یه‌كی دروست‌و مه‌نتقی بۆ ئه‌و موعزه‌له كۆمه‌ڵایه‌تییانه كه له كه‌مینی هه‌موو ئێمه نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌تایبه‌تی دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و تورك كه پێكه‌وه له مه‌نته‌قه‌یه‌كدا ده‌ژین‌و ده‌بێ هه‌ر پێكه‌وه‌ش بژین بدۆزینه‌وه. ده‌بێ به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه یان هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌خنه‌گرانه بڕوانینه ئه‌و رووداوه. به‌و مه‌عنایه‌ی كه ئیشكال‌و ئیشتباهاتێك له هه‌ر لایه‌ك هه‌بووه ده‌بێ قامكی له سه‌ر دابنێین‌و هه‌وڵ بده‌ین كه ئه‌وه‌نده‌ی كه ده‌كرێ ئه‌و گیر‌و گرفتانه‌و ئه‌و هه‌ڵانه تێكرار نه‌بنه‌وه. چوونكه له هه‌موومان ئاشكرایه كه نه‌ك هه‌ر له شه‌ڕی نه‌غه‌ده‌دا به‌ڵكوو له زۆر شه‌ڕی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه كه هاتوونه‌ته پێشێ وه‌ك شه‌ڕی تایفه‌یی، شه‌ڕی مه‌زهه‌بی‌و شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی، سازكردنی شه‌ڕ‌و تێوه‌گلاندنی خه‌ڵكێك‌و له‌به‌ینچوونی سه‌ر‌و سامانیان ده‌توانێ له لایه‌ن چه‌ند كه‌سی ئاژاوه‌گێڕ هه‌لپه‌ره‌ست‌و دژی‌گه‌لی پێك بێ، به‌ڵام كۆتایهێنان‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و شه‌ڕانه جاری وا هه‌یه به ساڵان درێژه ده‌كێشێ‌و ده‌بێته دوژمنایه‌تیی نه‌ته‌وه به نه‌ته‌وه، نه‌سڵ به نه‌سڵ‌و له واقێعدا نه‌سڵه‌كان ده‌بڕێته‌وه، بۆیه ئێستا كه ئێمه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و یه‌ك له‌وان كورد‌و یه‌كێكی دێكه‌شیان تورك له ژێر سته‌می كۆمارێكی ئیسلامیی دژی گه‌لێدا ده‌چه‌وسێنه‌وه، مافمان پێشێل ده‌كرێ‌و له سه‌رتایی‌ترینی مافه‌كانی خۆمان بێ‌به‌شین، ئه‌و رێژیمه‌ی كه له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا نه‌ك هه‌ر هه‌وڵی نه‌داوه بۆ سڕینه‌وه‌و ساڕێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و برینانه‌ی كه له به‌ینی دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و تورك له نه‌غه‌ده‌دا هاتۆته پێشێ به‌ڵكوو له هه‌ر فورسه‌تێك كه بۆی هاتۆته پێشێ هه‌وڵی داوه خیلاف‌و دووبه‌ره‌كیی به‌ینی خه‌ڵكه‌كه زیاتر زه‌ق بكاته‌وه‌و، له یه‌كتر بیانكاته دوژمن بۆ ئه‌وه‌ی كه به قازانجی پیلان‌و بۆچوونه دواكه‌وتووه‌كانی خۆی كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرێ. ئێمه ئه‌ركێكمان له سه‌ر شانه. به جێگای ئه‌وه‌ی كه له فیكری رابردووه‌كان بین، رابردووه تاڵه‌كان‌و خاتره ناخۆشه‌كان، ده‌بێ ده‌رسیان لێ وه‌ربگرین‌و ئه‌و رابردووانه ته‌نیا بۆ ته‌جروبه وه‌رگرتن پێیدا بچینه‌وه‌و دوایی له مووزه‌ی تاریخ دا دایبنێین‌و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ، گه‌شتر‌و پڕ له سه‌فاو سه‌میمییه‌ت‌و ژیانی هاوبه‌ش له ته‌نیشتی یه‌كتردا فه‌راهه‌م بكه‌ین. بۆیه سه‌عی ده‌كه‌م كه له‌و ماوه كورته‌دا كه له به‌ر ده‌ستم دایه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌و پێوه‌ندییه‌دا گیر‌و گرفتیان هه‌بووه، ئیشكالاتیان هه‌بووه، ره‌خنه‌یان له سه‌ره بیخه‌مه به‌ر نه‌زه‌ری ئێوه هاوڕێیان‌و به‌تایبه‌تی رووی قسه‌كه‌مان له خه‌ڵكه‌ی نه‌غه‌ده به كورد‌و توركه‌وه به‌تایبه‌ت له گه‌نجان كه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌تایبه‌تی له پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی حاڵی بوون‌و پاشان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه بۆ رێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌ر ئه‌وه‌نده كه دژیه‌تی له‌گه‌ڵ كورد‌و له‌گه‌ڵ باقی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه وه‌كوو بلووچ‌و عه‌ره‌ب‌و توركمه‌ن گرینگه دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی توركیش له ئێران‌دا بۆ كۆماری ئیسلامی هه‌ر وا گرینگه. پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه پێم خۆشه سه‌رنجتان رابكێشم بۆ ساڵه‌كانی پێش شه‌ڕی نه‌غه‌ده. پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران ئه‌وه‌نده‌ی كه من له‌و شاره‌دا ژیاوم له ده‌یه‌كانی سی‌و چل‌و ته‌نانه‌ت ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی په‌نجاش خه‌ڵكی ئه‌و شاره پێكه‌وه ژیاون له بازاڕ له موعامه‌له‌كردن له هه‌ڵسوكه‌وت كردن‌دا جیاوازییه‌ك له به‌ینی كورد‌و تورك نه‌بینراوه. قوتابییه‌كان هه‌موویان كورد‌و تورك له سه‌ر نیمكه‌تێكی مه‌دره‌سه پێكه‌وه شان به شانی یه‌ك له ته‌نیشتی یه‌كتر دانیشتوون گوێیان گرتووه بۆ ده‌رسی مامۆستاكانیان كه كورد‌و تورك بوون. كارمه‌ندانی ئیداره‌كان‌و موراجعینی ئیداره‌كان تێكه‌ڵاوێك له كورد‌و تورك بوون‌و ته‌نانه‌ت له ساڵه‌كانی 49 به‌ملاوه تا ده‌گاته 56 دۆستایه‌تی‌و تێكه‌ڵاوی‌و نزیك بوونه‌وه ئه‌وه‌نده له نێوان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌دا زۆر بوو كه ژن‌و ژنخوازی‌و خزمایه‌تی كردن به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو هاتبووه ئاراوه، پێكه‌وه دۆستایه‌تی كردن، شه‌وانه له ده‌وری یه‌كتر كۆبوونه‌وه، زۆر راحه‌ت‌و به بێ بیر كردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه ئه‌وه كورده‌و ئه‌وه توركه ده‌چوونه پێشێ. له زۆربه‌ی رێپێوانه‌كان كه دژی رێژیمی پاشایه‌تی هاته پێشێ زۆرجار ئێمه‌ی كورد ده‌چووینه مزگه‌وتی توركه‌كان له‌وێ كۆ ده‌بووینه‌وه، ئه‌وان به پێچه‌وانه ده‌هاتنه مزگه‌وتی كورده‌كان كۆ ده‌بوونه‌وه زۆرجار له شه‌قامه‌كانی نه‌غه‌ده‌دا هه‌موومان شاهێدی ئه‌وه بووین كه كورد‌و تورك شان به شانی یه‌كتر به شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕۆیشتن‌و به دژی رێژیمی پاشایه‌تی دروشمیان ده‌دا ئه‌و خاترانه كه وه‌بیرمان دێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه ناخۆشانه كه له شاری نه‌غه‌ده هاته پێشێ دوو شتی ئه‌وه‌نده له یه‌ك جیاواز‌و دژ به یه‌ك بوون كه هه‌موو كه‌سێكی شاره‌زای ئه‌و وه‌زعییه‌ته ده‌ێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌و ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ زه‌ق ده‌كاته‌وه كه چی لێ هات ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه هه‌موو شایی‌و شین‌و هه‌موو شتێكیان پێكه‌وه بوو ژیانیایان پێكه‌وه بوو كه كتوپڕ بوون به دوژمنی یه‌كتر‌و كه‌وتنه گیانی یه‌كتر و له راستیدا قه‌تڵ‌وعامی یه‌كتر. به بۆچوونی من هۆیه‌كانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ره‌نگه زۆر بن به‌ڵام گرینگ‌ترین شته‌كان كه ده‌كرێ من ئیشاره‌ی پێ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه له به‌ره‌به‌ره‌ی رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی، عه‌وامل‌و نۆكه‌ره‌كانی رێژیمی پاشایه‌تی كه له یه‌كگرتوویی‌و ئیتحادی دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و تورك ناڕه‌حه‌ت بوون‌و ئه‌وان هه‌میشه پیلانیان ئه‌وه بوو كه ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه دژی یه‌ك بن، به‌شێك له‌و ده‌وره نگریسه‌یان به ئه‌ستۆوه بوو. چوونكه هه‌موو ده‌زانن هه‌م له نه‌غه‌ده وه‌ك زۆربه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ش كاتێك كه عه‌واملی رێژیمی پاشایه‌تی گه‌یشتن به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌و رێژیمه به‌ره‌و لاوازی‌و رووخان ده‌چێ‌و ناتوانێ ئێدامه به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بدات زۆر زیره‌كانه ریشیان دانا‌و ته‌سبیحیان هه‌ڵگرت‌و چوونه مزگه‌وته‌كان‌و بوون به خه‌ڵكی ئایینی‌و له رووداوه توند‌وتیژه‌كاندا چوونه مه‌یدان‌و له پێش هه‌موواندا بوون، بۆ ئه‌وه‌ی كه نیشان بده‌ن وه‌فاداری خه‌ڵكه‌كه‌یانن. شتی چووكه‌یان گه‌وره ده‌كرده‌وه‌و شایه‌عاتی جۆراوجۆریان بڵاو ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ته‌ئسیر دابنێن له سه‌ر دۆستایه‌تی‌و برایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌م تاقمه به باشی چوونه پێش‌و مه‌یدانی زۆریان بۆ ئاماده بوو. ته‌یفێكی دیكه ژماره‌یه‌ك له ئاخوونده كۆنه‌په‌ره‌سته‌كان بوون كه نه‌ك هه‌ر باوه‌ڕیان به برایه‌تیی كورد‌و تورك نه‌بوو، به‌ڵكوو ئه‌وان كورده‌كانیان ته‌نانه‌ت به غه‌یره موسڵمانیش ده‌زانی چوونكه سوننی بوون‌و به ته‌مای ئه‌وه بوون كه له ئاڵوگۆڕی حكوومه‌تدا‌و هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی، ئه‌وان ده‌سه‌ڵات قه‌بزه بكه‌ن كه به‌داخه‌وه دوایش هه‌ر وای لێهات. ئه‌و تیپه كه‌تنه خۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌یدانه‌كان‌و بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتنی له ئیحساساتی ئایینیی خه‌ڵك به شێوه‌ی خۆیان.
له‌و نێوه‌دا هێندێ شوعار‌و دروشمی توندوتیژ به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه رێپێوانه‌كان ئه‌وجیان گرتبوو رێژیمی شا ورده ورده لاواز ببوو، شاره‌كان‌و تزاهوراته‌كانی بۆ كۆنترۆڵ نه‌ده‌كرا له‌و كاتانه‌دا بوو كه گروهه‌كان شكڵێكیان گرتبوو شوعاره‌كانی خۆیان هێنابووه نێو رێپێوانه‌كان، ئه‌و گرووپانه‌ش ئه‌وده‌م یه‌كجار زۆر بوون. له چه‌په‌كان، دێموكراته‌كان‌و ئه‌نواعی مه‌زهه‌بیه‌كانه‌وه بگره هه‌ریه‌كه‌و پۆستر‌و پلاتفۆرمی خۆی ده‌هێنا نێو ته‌زاهۆرات‌و گرووهه‌كان هه‌ر یه‌كه‌و له گۆشه‌یه‌كه‌وه شوعاری خۆیان ده‌دا. شوعاری كورده‌كان بۆ بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووسی خۆیان، شوعاری چه‌په‌كان زۆرتر ئه‌وده‌می پێكهێنانی حكوومه‌تی كاریگه‌ری، ئه‌و نه‌وعه دروشمانه بوون كه ده‌هاته نێو ته‌زاهۆراته‌وه‌و ئه‌وه ئه‌و توێژه له ئاخوونده‌كانی كه عه‌رزم كردن به ته‌مای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات بوون، نیگه‌ران كردبوو. كه كورد شوعاری خودموختاری ده‌دات چه‌په‌كان شوعاری حكوومه‌تی كارگری ده‌ده‌ن، باشه ئه‌دی جمهوری ئیسلامی ده‌بێته چی؟ له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وانه‌ی كه نیگه‌رانی داهاتووی وه‌دیهاتنی شوعاری هاتنی "كۆماری ئیسلامی" و ئه‌وانه‌ش كه نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی خۆیان بوون كه مه‌بادا له‌ده‌ستیان ده‌ربێ. هه‌روه‌ك كه پێكه‌وه كه‌وتنه پیلانگێڕی‌و فیتنه‌گه‌ری له‌نێوان كورد و تورك دا. ئه‌وه‌ش بڵێم كه له به‌ینی ئه‌وانه‌ش ته‌بیعه‌ته‌ن مه‌جمووعه‌یه‌ك له ئاخونده‌كان هه‌بوون كه زۆر دڵسۆز بوون، زۆر هانی برایه‌تییان ده‌دا، نیگه‌رانی ئه‌و وه‌زعییه‌ته بوون كه پێك هاتبوو، پێم خۆشه لێره‌دا ئیشاره به ده‌وری خوالێخۆشبوو " حاجی مه‌لا ئیبراهیمی موحه‌ڕ"بكه‌م كه یه‌كێك له ئاخونده‌كانی جێگای ئیحترامی كورد و توركی نه‌غه‌ده‌و مه‌رجی هه‌موو لایه‌ك بوو بۆ نه‌سیحه‌ت كردن و مه‌شوه‌ره‌ت وه‌رگرتن، هه‌میشه نیگه‌ران بوو، هه‌میشه هاواری لێ هه‌ڵده‌ستا، من زۆرجار ده‌چووم بۆ لای، زۆرجار به‌دوایدا ده‌ناردم بۆ ئه‌وه‌ی چ بكه‌ین كه تووشی زه‌ره‌ر و خه‌ساره‌ت نه‌بین، چوونكه له رابردووش‌دا هێندێك رووداوی ناخۆش به‌ینی كورد و تورك له مه‌نته‌قه‌دا هاتبوونه پێش و ئه‌وانه‌ی كه خۆشنییه‌ت بوون، ئه‌وانه‌ی كه نه‌یانده‌ویست رووداوه‌كانی رابردوو دووباره ببنه‌وه، هه‌میشه له‌و وه‌زعییه‌ته نیگه‌ران بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌نگی ئه‌و توێژه له به‌رامبه‌ر ده‌نگی توێژه‌كانی دیكه كه ئیشاره‌م پێ‌كردن زۆر زه‌عیف بوو، ده‌نگیان ده‌ر نه‌ده‌هات، واته ورده‌ورده فه‌زای توندوتیژی زاڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا گه‌یشتبوویه جێگایه‌ك كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك باسی برایه‌تی، جیرانه‌تی‌و سه‌فاو سه‌میمییه‌ت و خزمایه‌تی كردبایه، به ئینسانی موحافیزه‌كار و خراپ و... داده‌نرا. ئه‌گه‌ر كوردێك قسه‌یه‌كی باشی بكردایه ده‌یانگوت ئه‌وه لایه‌گری له توركه‌كان ده‌كا، یان توركه‌كان قسه‌یه‌كی باشیان كردبا ده‌یانگوت ئه‌وه لایه‌نگری له كورده‌كان ده‌كات. بۆیه ئه‌و فیتنه‌گه‌رییه به ئاشكرا‌و به نهێنی، به‌داخه‌وه كاریگه‌ریی خۆی دانا‌و توانی له‌نێوان ئه‌و خه‌ڵكه یه‌كگرتووه‌دا دڕدۆنگی، بێ‌ئیعتمادی‌و نیگه‌رانی یه یه‌كتر پێك بینێ. له‌و پێوه‌ندییه‌دا بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆشم هه‌یه كه بۆتان ده‌گێڕمه‌وه. پێش رووخانی رێژیمی شا، له‌و مانگه‌دا كه رێژیم لاواز ببوو و كۆنترۆڵی شاره‌كان نه‌ده‌كران، ئه‌و ده‌مه وای لێهاتبوو كه ته‌نانه‌ت شوورای شار، به‌شی كورد و به‌شی تورك لێك جیا ببوونه‌وه، كورده‌كان شورای خۆیان هه‌بوو و توركه‌كان شورای خۆیان هه‌بوو، من كه له‌وێ به‌رپرسی شوورای به‌شی كورده‌كان بووم، زانیاریم پێ گه‌یشت كه توركه‌كان له ژێره‌وه موسه‌له‌ح ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌كی موره‌ته‌ب و زۆر به خێرایی دوای پرسین و وه‌دواكه‌وتن هه‌ر له كه‌ناڵی خودی توركه‌كانه‌وه، ئه‌و توركانه‌ی كه ئینسانی خۆش نییه‌ت بوون، ئاگادار كراینه‌وه كه به ده‌سیسه‌ی غولامڕه‌زا حه‌سه‌نی، ئیمام جومعه‌ی ورمێ، ئه‌م كاره كراوه. رۆژێك چووم بۆ لای مه‌لا حه‌سه‌نی له ورمێ، له ماڵه‌كه‌یدا دانیشتبوو و له‌گه‌ڵ خه‌زووری كه پیاوێكی 60 تا 65 ساڵی بوو، ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم ناوی "ئاغای موقه‌ده‌سی" بوو، من له‌وێ دوو مه‌سه‌له‌م له‌گه‌ڵ مه‌تره‌ح كرد. یه‌كه‌م، ئه‌و كه‌سانه كه له جه‌ره‌یانی خۆپێشاندانه‌كاندا گیرابوون و له زیندانی ورمێ بوون. وه‌زعی زیندانه‌كان زۆر خراپ بوو، ئه‌وده‌م نه‌وت نه‌بوو، سارد و سه‌رما بوو، ده‌ركه‌و په‌نجه‌ره‌ی زیندانه‌كان شكابوون. بابه‌تێكی دیكه كه له‌گه‌ڵ مه‌لاحه‌سه‌نی باسم كرد، ئه‌و ده‌می غولامڕه‌زا حه‌سه‌نی ده‌ستی زۆر چاك ده‌ڕۆیشت له ورمێ، خه‌ڵكێكی زۆری به‌دواوه بوو، چوونكه یه‌كێك له مۆره‌كانی زۆر ناسراوی رێژیمی پاشایه‌تی بوو. گوێی له قسه‌كانم گرت و وتی، من حه‌تمه‌ن ده‌ستوور ده‌ده‌م وه‌زعی زیندانه‌كان باش بێ. بابه‌تی دووهه‌م كه له‌گه‌ڵی باسم كرد، وه‌زعی رابردووی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌م بۆ توزیح دان، كه ئه‌و خه‌ڵكه چۆن پێكه‌وه ده‌ژین، چۆن برا بوونه‌و له شایی‌و شینی یه‌كتردا به‌شدار بوون، خزمن پێكه‌وه، به‌ڵام ئێوه به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه هه‌مانه خه‌ریكه توركه‌كان موسه‌له‌ح ده‌كه‌ن. ئه‌وه ناكۆكی ده‌خاته نێوان خه‌ڵكه‌كه‌مان. ئێوه ئه‌گه‌ر چه‌ك دابه‌ش ده‌كه‌ن، وه‌ك یه‌ك له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌دا دابه‌ش بكه‌ن كه بتوانن له به‌رامبه‌ر رێژیمی پاشایه‌تی‌دا موقاومه‌ت بكه‌ن، یان هیچ لایه‌كیان مه‌كه‌ن. باشم له‌بیره ئێستاش وشه‌كانی له گوێم‌دا ده‌زرینگێنه‌وه، حه‌سه‌نی هیچی نه‌گوت. به‌ڵام خه‌زووری، ئاغای موقه‌ده‌سی گوتی: ئێمه رابردوومان له‌به‌ر چاوه، جارێكی دیكه نایه‌ڵین توركه‌كان به‌ده‌ستی كورده‌كان بكوژرێن. بۆیه به‌هێزیان ده‌كه‌ین. هه‌رچی (استدلالی) من بوو، فایده‌ی نه‌بوو، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه متوجه ببن هاوڕێیان، ئه‌و جۆره ده‌ستانه ده‌یانتوانی ئه‌وده‌م مه‌یدانیان هه‌بێ‌و خه‌ڵك به‌ده‌وری خۆیاندا كۆ بكه‌نه‌وه. له هه‌لومه‌رجێكی ئاوا شێواو كه هه‌موو له یه‌كتری دڕدۆنگ و نیگه‌ران بوون و رووداوه‌كانیش كه ده‌هاتنه پێشێ ئه‌و دڕدۆنگییه‌ی زیاتر ده‌كرد. بۆ نموونه كورده‌كان له‌سه‌ر داوای حیزبی دێموكرات، له رێفراندۆمی كۆماری ئیسلامی‌دا كه رۆژی 10یه‌می فه‌روه‌ردین هاته پێشێ، به‌شدارییان نه‌كرد. ئه‌وه هینده‌ی دیكه ئاخونده‌كانی لایه‌نگری كۆماری ئیسلامی ناره‌حه‌ت كرد. له‌و فاسیله‌یه‌دا شه‌ڕی سنه هاته پێشێ. شه‌ڕی سنه كه هاته پێشێ، له‌وێ كورده‌كان به‌تایبه‌تی لاوه‌كان، حه‌ره‌كه‌تێكی گه‌وره‌یان ده‌ست پێكرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تیی ماڵی، نان، خۆراك و پێخۆر و په‌توو، ده‌یانهێنا بۆ سنه بۆ ئاواره‌كانی شه‌ڕ. له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا، له 31ی خاكه‌لێوه‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بڕیاریدا میتنگێك له شاری نه‌غه‌ده پێك بێنێ بۆ (اعلام موجودیت) فه‌عالییه‌تی ئاشكرای حدكا. ئه‌و میتینگه‌و پێكهێنانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌رچه‌ند ده‌توانم بڵێم به‌شێكی ئه‌ساسی ده‌گه‌ڕاوه سه‌ر مه‌سئولییه‌تی شانی كۆمیته‌ی حیزب له شاری نه‌غه‌ده، به‌ڵام ناكرێ ئێمه رێبه‌رایه‌تیی حیزبیش له‌و كاره‌دا بێ‌خه‌تا بزانین. ئه‌وه بوو كه روژی سی‌ویه‌كه‌م به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی كوردی نه‌غه‌ده‌و باقیی شاره‌كانی دیكه كه له بانه، سنه، سه‌قز، مه‌هاباد، بۆكان، سه‌رده‌شت و شنۆ...هتد، چه‌كدارو بێ‌چه‌ك روویان كرده شاری نه‌غه‌ده‌و له ستادیۆمی شاری نه‌غه‌ده كه درووست له ناوه‌ڕاستی مه‌نته‌قه‌ی توركنشین دا بوو، میتینگیان پێك هێنا. دیاره له‌و میتینگه‌دا مه‌جمووعه‌یه‌ك له مۆره ناسراوه‌كانی توركه‌كانیش ده‌عوه‌ت كرابوون و به‌شدار بوون. باش له‌بیرمه كه هێشتا یازده، بیست ده‌قیقه له كاری میتینگه‌كه تێ نه‌په‌ڕیبوو، كه یه‌كه‌م ته‌قه له ماڵێكی دیوار به دیواری ستادیۆم كه تورك بوون ده‌ستی پێكرد. چوونكه خه‌ڵكه‌كه‌ش چه‌كدار بوون و توركه‌كانیش نیگه‌ران بوون له ده‌وروبه‌ر ته‌قه‌ی هه‌وایی‌و بێ‌هه‌ده‌ف زۆر بوو، زۆر هه‌وڵ درا كه كۆنترۆڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ستادیۆمه‌كه‌دا بكرێ‌و ته‌قه نه‌كرێ‌و به‌رنامه‌كه ئیدامه بدرێ، به‌ڵام له واقیعدا ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێدا كۆببوونه‌وه كه‌سانێك نه‌بوون كه له‌ژێر نه‌زم و دیسپلینێكی دیاردا حوزوریان هه‌بێ. بۆیه ورده‌ورده میتینگه‌كه تێك چوو، ستادیۆم به‌تاڵ بوو، خه‌ڵكه‌ك گه‌ڕانه‌وه ماڵی خۆیان، واته ئه‌و رۆژه ئه‌و كوردانه‌ی كه هاتبوون میوانی ماڵی كورده‌كان بوون. تا ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ڵكه‌كه گه‌یشتنه‌وه ماڵه‌كان، شتێكی ئه‌وتۆ نه‌قه‌وما، هیچ خه‌به‌رێك نه‌بوو له‌وێ كه كه‌سێك بكوژرێ. به‌ڵام كه گه‌ڕانه‌وه، ئه‌و جه‌وه موته‌شه‌نجه، فه‌زایه‌كی دڵه‌راوكێی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی خوڵقاند. ئه‌و عه‌وامیله‌ی كه ئیشاره‌م پێ كردن كه‌وتبوونه خۆ بۆ ده‌نگو دروستكردن. ده‌هاتنه نێو كورده‌كان ده‌یانگوت توركه‌كان له گه‌ڕه‌كی فڵان، ژن و منداڵی چوار بنه‌ماڵه‌یان قه‌تڵوعام كرد، خه‌ڵك ئیحساساتی‌و ناڕاحه‌ت ده‌بوون، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌چوونه لای توركه‌كان ده‌یانگوت ئه‌وه كورده‌كان له فڵان جێگا، فڵان شه‌قام، فڵان كه‌سیان گرتووه‌و كوشتویانه. له‌و فه‌زای ترس و ته‌شه‌نوجه‌دا كه‌سیش ده‌رفه‌تی نه‌بوو بكۆڵیته‌وه كه ئه‌و خه‌به‌رانه راستن یان نا؟ له ئه‌نجامدا له دوو لاوه جه‌نگی ئه‌عساب، (احساسات) له‌نێو خه‌ڵكێكی چه‌كدار، بوو به كۆمه‌ڵكوژی. له‌و رووداوه ناخۆشه‌دا كه‌س بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه ـ دیاره مه‌به‌ستم له كه‌س، ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانویست ئه‌و كاره بكه‌ن، كێ تاوانباره، كێ چه‌كداره، كێ پیاوه، كێ ژنه، شه‌ڕه‌كه بوو به شه‌ڕێكی گشتی، به كوشتاری عمومی‌و ئه‌وه كه ده‌ستی پێكرد، شه‌ڕ ته‌نییه‌وه‌و بوو به فاجیعه‌یه‌ك كه له‌وێدا به سه‌دان كه‌س له هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و تورك كوژران، بریندار بوون، ماڵیان وێران بوو، ماڵیان تاڵان كرا. له ماوه‌ی 4 تا 5 رۆژی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌و رووداوانه‌ی كه هاته پێشێ، شتێك كه به بیری هیچ كه‌سدا نه‌ده‌هات. بۆ من به‌ڕاستی له‌و داستانه‌دا كه تاكوو ئێستا خوێندوومه‌ته‌وه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا بیستوومه، پێم وابێ شه‌ڕی نه‌غه‌ده یه‌كێك بووه له پیسترین و نه‌گریسترین شه‌ڕێك كه به‌رۆكی به دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و توركی گرتبوو. دیاره شتێكی زۆر سروشتییه كه ئه‌و ده‌ست و پێوه‌ندانه زه‌مینه‌كه‌یان فه‌راهه‌م كردبوو. دوای یه‌ك دوو رۆژ، هێزه‌كانی حه‌سه‌نی له ورمێوه هێزه چه‌قۆكێش و بێنه‌زم و قاچاخچی‌و هه‌روه‌ها ئه‌رته‌ش به فه‌رمانده‌یی سه‌رتیپ زهیرنژاد كه فه‌رمانده‌ی پادگانی ورمێ بوو، به تانكه‌كانیانه‌وه وارد بوون. له نه‌تیجه‌دا زۆربه‌ی كورده‌كانی شاری نه‌غه‌ده ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد، به ده‌ستی به‌تاڵ ئاواره بوون، هه‌ریه‌كه بۆ شارێك و دێیه‌ك، ئه‌و گرووپانه‌ی كه "معمولاً" له‌و ده‌رفه‌تانه ده‌گه‌ڕێن مه‌یدانیان بۆ ئاوه‌ڵا بوو، بۆ تاڵانكردن و بۆ گرتن و كوشتنی كه‌سانێك كه نه‌یانتوانیبوو یان نه‌یانویستبوو ماڵه‌كانیان به‌جێ بێڵن و مابوونه‌وه، یان پێیان وابوو هیچ گوناهێكیان نه‌بووه‌و له هیچ تاوانێكدا نین، بۆچی ماڵه‌كه‌ی خۆیان به‌جێ بێڵن. زۆریان گرتن و له حاڵێكدا ئه‌سیر بوون، له‌به‌ر ده‌ستیاندا كوشتیانن. به‌و شێوه‌یه شه‌ڕی نه‌غه‌ده كۆتایی هات. به‌ڵام ئه‌و برینه‌ی كه شه‌ڕه‌كه له جه‌سته‌ی دوو نه‌ته‌وه پێكی هێنا، ئه‌و دووژمنایه‌تی‌و به‌ربه‌ره‌كانێیه‌ی كه له‌نێوان دوو نه‌ته‌وه‌دا پێكی هێنا، ساڵه‌های ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو و ئێستاش ئه‌و برینه به ته‌واوی ساڕ‌ێژ نه‌بووه‌ته‌وه. چوونكه ئێستاش ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌یان ساز كرد، یا ئه‌و بۆچوون و تێگه‌یشتنانه‌ی كه بوون به هۆكاری ئه‌و شه‌ڕه هه‌ر وجوودیان هه‌یه. ئێستاش ئه‌وان له برایه‌تی‌و دۆستایه‌تیی نێوان دوو نه‌ته‌وه ترسیان هه‌یه. بۆیه له هه‌موو ده‌رفه‌تێكدا له هه‌موو هه‌لێكدا كه بۆیان هه‌ڵكه‌وێ ته‌حریكی دووبه‌ره‌كایه‌تی‌و دوژمنایه‌تی له‌نێوان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌دا ده‌كه‌ن. به‌دخه‌وه شه‌ڕی نه‌غه‌ده هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بوو كه له نه‌غه‌ده به‌و شێوه‌یه كۆتایی هات. خه‌ڵكه‌كه ئاواره بوو، دوای دووساڵ سێ‌ساڵ به‌ره‌به‌ره خه‌ڵكه‌كه گه‌ڕانه‌وه شاری خۆیان و به‌شێكیشیان تاكوو ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه. به‌ڵام هاوڕێیان، من شه‌ڕه‌كانی دوای شه‌ڕی نه‌غه‌ده له مه‌نته‌قه‌دا وه‌كوو ئه‌و هێرشانه‌ی كه به پیلان یان به فه‌رمانده‌یی غوڵامڕه‌زا حه‌سه‌نی بۆ گونده‌كانی قاڕنێ‌و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و ئه‌و دێهاتانه‌ی ناوچه‌ی مه‌هاباد كران، له واقعدا به ئاسه‌واری ناڕاسته‌وخۆی ئه و شه‌ڕه ده‌زانم.
لێره‌دا كه ئێمه ده‌بێ ئاوڕ له‌و شه‌ڕه بده‌ینه‌وه‌و تێبینی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئاوڕدانه‌وه له‌و هۆكارانه‌و "احساسات" و رواڵه‌ت بینی جارجار له هه‌ردوو لاكه ئه‌و رووداوه‌ی بۆ ئێمه خوڵقاند. بۆیه هه‌ق وایه هه‌موومان وه‌كوو كورد و تورك ئه‌و ره‌خنانه له خۆمان بگرین كه ئه‌وده‌می نه‌مانتوانی له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا به‌سه‌ر وه‌زعه‌كه‌دا زاڵ بین و ئاڵوگۆڕه‌كه به قازانجی هه‌ردوو نه‌ته‌وه بقۆزینه‌وه. له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌ردوولا زه‌ره‌ریان كرد و گۆمانی تێدا نیه كه شه‌ڕی نێوخۆیی، هیچوه‌خت قازانجی لێ ناكه‌وێته‌وه. قازانج ئه‌وانه ده‌یكه‌ن كه به مه‌به‌ستی خۆیان، تۆوی ئه‌و شه‌ڕه ده‌چێنن و به‌هره‌كه‌ی هه‌ڵ ده‌گرنه‌وه كه ئه‌وانه ژماره‌یه‌كی كه‌می دژی گه‌لین. من به‌ڕاستی نازانم له فه‌زایه‌كی ئاوادا كه پێك هاتبوو، ئه‌گه‌ر میتینگی حدكا له‌و رۆژه‌دا له شار پێك نه‌هاتبایه، ئایا بیانویه‌كی دیكه ساز ده‌بوو بۆ شه‌ڕی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه یان نا؟ به‌ڵام پێكهێنانی ئه‌و میتینگه له‌و كاته‌داو له‌و جێگایه‌دا من به ره‌خنه‌یه‌كی گه‌وره ده‌زانم له‌سه‌ر حدكا و ئێمه وه‌كوو حدكا ده‌بێ هیچوه‌خت ئه‌و ئه‌زموونه فه‌رامۆش نه‌كه‌ین. ئێمه كه په‌یامهه‌ڵگری دۆستایه‌تی‌و برایه‌تیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانین، ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌یكه فه‌زاو مه‌یدان بۆ كه‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست فه‌راهه‌م نه‌كه‌ین. ئه‌و فه‌زایه حه‌تمه‌ن مه‌رج نیه كه توركێك، عه‌ره‌بێك یان به‌لووچێك پێكی بێنێ، به‌ڵكوو ره‌نگه كوردێكی نائاگا بتوانێ كۆمه‌ك بكا به پێكهێنانی ئه‌و فه‌زایه. ئێستا دوای سی‌ساڵ، من روو ده‌كه‌مه خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌و باقیی خه‌ڵكی كورد و تورك كه له مه‌نته‌قه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوادا پێكه‌وه ده‌ژین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه له مێژوودا به رووداوی ناخۆش بۆیان هاتووته پێشێ، هیچكامیان نه‌یانتوانیوه ئه‌ویدی له ناوچه‌كه ده‌ر بكه‌ن. ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دان له‌جیاتی بیركردنه‌وه له دوژمنایه‌تی، بیركردنه‌وه له پاكتاوكردنی یه‌كدی، له‌جیاتی ئه‌وه‌یكه مه‌یدان و فه‌زای له‌بار بۆ مشه‌خۆره‌كان، بۆ دوژمنانی گه‌ل فه‌راهه‌م بكه‌ین، ده‌بێ بیر له رێگاچاره‌یه‌كی دیكه بكه‌ینه‌وه. ئه‌و رێگاچاره‌یه ئه‌وه‌یه كه چۆن زه‌مینه فه‌راهه‌م بكه‌ین كه برایانه‌تر، دۆستانه‌تر و سه‌میمانه‌تر پێكه‌وه بژین، چۆنكه ئێستا دوای سی‌ساڵ ئاڵوگۆڕێكی گه‌وره به‌سه‌ر دنیا‌و ناوچه‌دا هاتووه. زۆر له ئێمه به‌تایبه‌ت له برا توركه‌كانمان، كه كۆماری ئیسلامی‌یان نه‌ده‌ناسی، ئێستا ناسیویانه، چۆن ده‌توانین هه‌موو پێكه‌وه ئه‌و مێژووه تاڵ‌و ناخۆش و ماڵوێرانكه‌ره به‌جێ بێڵین و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له برایه‌تی‌و دۆستایه‌تی هه‌ڵ ده‌ینه‌وه. ئایا خه‌ساره‌كان و زه‌ربه‌كان و ئه‌و شۆكانه‌ی كه پێمان وارد بووه، ئێمه‌ی وشیار كردۆته‌وه‌و رێگای دیكه‌ی به ئێمه نیشان داوه كه بێجگه له رێگای رابردوو كه ئێمه‌ی به نوخته‌یه‌كی خراپ گه‌یاند.
من پێم وابێ له‌نێو هه‌مووماندا ئه‌و گه‌شه فیكرییه به‌و ئاسته گه‌یشتووه كه هه‌موومان قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له یه‌كگرتوویی‌و برایه‌تیدا ببینین. به‌تایبه‌ت كه ئێستا سه‌رده‌می ئه‌وه‌یه كه نه‌ك ئێمه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی كه له ئێران‌دا ده‌ژین، پیكه‌وه بتوانین ژیانێكی برایانه‌و دۆستانه فه‌راهه‌م بكه‌ین، به‌ڵكوو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌خوازن كه ئێمه له‌گه‌ڵ دراوسێكانی ئێرانیشدا ژیانێكی دۆستانه‌و "مسالمت ێ‌میز" پێك بێنین كه كۆماری ئیسلامی دژی ئه‌وه حه‌ره‌كه‌ت ده‌كا. ئێمه وه‌كوو حدكا له‌و پێوه‌ندییه‌دا په‌یاممان په‌یامی برایه‌تییه. په‌یامی پێكه‌وه ژیانه، په‌یامی پێكه‌وه درووستكردنه‌وه‌ی ئێرانێكه كه له‌ژێر زوڵم و سته‌می كۆماری ئیسلامی‌و له رێگای پێكهێنانی دوژمنایه‌تیی نێوان نه‌ته‌وه‌كان وێران بووه. ئێستا خه‌ڵكه‌كه‌مان به كورد و تورك و عه‌ره‌ب و به‌لووچ له‌برسان هاواریان لێ هه‌ستاوه. له بێكاری، له (اعتیاد)، كاتێك كه كۆماری ئیسلامی به فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتووی خۆی برسێتی ره‌واج ده‌دا، (اعتیاد) ره‌واج ده‌دا، بۆ ئه‌و كورد و تورك وعه‌ره‌ب و هی دیكه وه‌ك یه‌ك وان. با ئێمه‌ش به‌و ئاگاییه‌ی كه پێی گه‌یشتووین، ئاینده‌یه‌كی روون بۆخۆمان و منداڵه‌كانمان درووست بكه‌ین. ئاینده‌یه‌ك كه منداڵه‌كانی ئێمه له جیاتی ئه‌وه كه له شاری نه‌غه‌ده، له باقیی شاره‌كانی دیكه كه دوو نه‌ته‌وه پێكه‌وه ده‌ژین، له‌باتی ئه‌وه‌یكه لێك مۆڕ ببینه‌وه، یه‌كتری ببوغزێنن، پێكه‌وه ده‌ستی برایه‌تی بده‌نه ده‌ستی یه‌كتری، هاوكار و یاری یه‌كتری بن له لێقه‌ومانه‌كاندا. ئێمه وه‌كوو كورد، وه‌كوو حدكا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستی برایه‌تی درێژ ده‌كه‌ین وه‌كوو ده‌زانن له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ‌دا، كه له مه‌جمووعه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی ئێران یه‌ك له‌وان توركه‌كان پێك هاتووه، چه‌ند رێكخراوێكی توركیش هاوكار و هاوپه‌یمانن. ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین كه ئه‌و هاوپه‌یمانی‌و هاوكارییه خه‌ڵكی سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌مان بته‌نێته‌وه‌و مه‌یدان به‌رته‌سك بكا بۆ كه‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست، بۆ دوژمانی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و تورك كه نه‌توانن و له‌ڕوویان هه‌ڵ نه‌یێ جارێكی دیكه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن كه فه‌زای نێوان ئه‌و خه‌ڵكه بشێوێته‌وه. ئێمه په‌یاممان پێكهێنانی ئێرانێكی فیدراڵ‌و دێموكراتیك بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران و بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه. ئێمه وه‌كوو كورد هیچمان بۆ خۆمان ناوێ كه بۆ نه‌ته‌وه‌ی توركمان نه‌وێ، ئێمه پێمان وابێ شایسته‌ی ئه‌وه‌ین كه ده‌سه‌ڵاتی خۆمان، به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كه‌ی خۆمان به‌ده‌سته‌وه بگرین به‌پێی قانوون و یاسایه‌كی دێموكراتیك كه له‌رێگای نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه‌وه دیاری كرابێ. ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و ئه‌و ئامانجه هه‌وڵ ده‌ده‌ین و داوا ده‌كه‌ین كه هه‌موو خه‌ڵكی دیكه به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی تورك كه ئه‌وانیش وه‌كوو ئێمه زوڵملێكراون ده‌ست بده‌نێ. ئێمه ده‌مانه‌وێ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵ بده‌ینه‌وه، ژیانێكی نوێ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌مان فه‌راهه‌م بكه‌ین، به كورد و توركه‌وه. ژیانێك كه له‌جیاتی دوژمنایه‌تی‌و به‌ربه‌ره‌كانی، یه‌كتر بوغزاندن و تۆڵه‌كردنه‌وه، گیانی لێبورده‌یی، به‌خشین و سه‌فاو سه‌میمییه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ نێو خه‌ڵكه‌كه‌مان. ئه‌وه رێبازێكه كه باوه‌ڕمان پێیه‌تی‌و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، له‌و رێگایه‌دا شه‌هیدمان داوه‌و ئاماده‌ین له داهاتوودا زیاتر له‌وه‌ش كه كردوومانه سه‌رمایه‌ی بۆ دابنێین و كاری بۆ بكه‌ین. به هیوای ئه‌و رۆژه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی هه‌موو پێكه‌وه، به‌تایبه‌تی دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و تورك له نه‌غه‌ده‌و باقیی شوێنه‌كان كه پێكه‌وه ده‌ژین، هه‌موو ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ك بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌ڵه ره‌شانه‌ی كه له مێژووی ئێمه‌دا هه‌یه و له‌جیاتی ئه‌وه ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه بۆ یه‌كتر فه‌راهه‌م بكه‌ین، له ته‌نیشت یه‌كتریدا. له‌و رێگایه‌داو له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاواتم سه‌ركه‌وتنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه، به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد و تورك له مه‌نته‌قه‌ی نه‌غه‌ده‌دا.