سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی سێشه‌ممه، 8/10/88، عه‌لی شه‌مدین، نوێنه‌ری پارتی دێموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له سووریه، له لایه‌ن مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی حیزبه‌وه، له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی، پێشوازيی لێ كرا.
عه‌لی شه‌مدین مه‌به‌ستی خۆی له‌م سه‌ردانه ئاڵوگۆڕی بیروڕا له سه‌ر پرسی كورد به‌گشتیو ره‌وشی كورد له سووریه‌و ئه‌و زه‌ختو گوشارانه‌ی كه له لایه‌ن رێژیمی به‌عسی سووریه‌وه خراوه‌نه‌ته سه‌ر كورد، راگه‌یاند.
له دانیشتنی نێوان هه‌ر دوو لادا عه‌لی شه‌مدین، ئاماژه‌ی به نه‌بوونی یاسا‌و رێسایه‌كی مرۆڤدۆستانه له سووریه كرد‌و رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی سووریه بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد‌و گۆڕینی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد پرۆژه‌ی جۆراوجۆری له به‌رده‌ست دایه‌و ناوچه‌كانی كوردستانی كردووه‌ته ناوچه‌ی نیزامی‌و ده‌ره‌تانی ژیانێكی ئاسایی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه نه‌هێشتوَته‌وه.
نوێنه‌ری پارتی دێموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له سووریه هه‌روه‌ها له وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌خه‌باتو تێكۆشانی هێزه سیاسییه‌كانی كورد له سووریه له‌مه‌ڕ له‌قاودانی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی رێژیمی سووریه كرد.
دواتر مسته‌فا هیجری له‌سه‌ر ئه‌و زوڵم زۆرانه‌ی كه له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن نه‌یارانو دوژمنانیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن دواو وتی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد، چاره‌نووسی هاوبه‌شی هه‌یه‌و سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی هه‌ركام له به‌شه‌كانی كوردستان، له‌سه‌ر جووڵانه‌وه‌و خه‌باتی به‌شه‌كانیتر شوێندانه‌ره.
سكرتێری گشتیی حیزب له درێژه‌ی وته‌كانیدا ره‌وشی سیاسیی كورد له ئێرانداو ئامانجی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كانی ئێران دژی رێژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی‌و جینایه‌تو سیاسه‌تی سه‌ركوتو زه‌بروزه‌نگی رێژیمی له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵانی ئازادیخواز‌و مافویستی خه‌ڵكی ئێران‌و كوردستاندا، شی كرده‌وه.
پاش ئاڵوگۆڕی بیروڕا، هه‌ر دوو حیزب له‌سه‌ر زیاتر گرینگی‌دان به هاوكارییه سیاسییه‌كانیان له ئاستی نێوخۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییدا، به‌مه‌به‌ستی له‌قاودانی سیاسه‌ته ناڕه‌واكانی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و چالاككردنی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، پێیان داگرته‌وه.