Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.compt type="text/javascript">
وتووێژی ڕۆژنامه‌ی دی پرێسه‌ی ئۆتریش لەگه‌ڵ مستەفا هیجری

مستەفا هیجری: ڕێژیمی ئێران به بیانووی شه‌ڕی داعشه‌وه هه‌وڵ ئه‌دات باندۆری خوی له عێراق و هه‌رێمی کوردستاندا زیاتر بکات. له‌ لایێکی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر تاران مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له ئێراندا با، له بیست ساڵی ڕابردوودا کاتی زۆری هه‌بوو بو ئه‌م کاره. به‌ڵام ئه‌وەی له کاربەدەستانی تارانه‌وه بیستراوه ته‌نیا به‌ڵێنی پووچ بووه. له بیست ساڵی ڕابردوودا گۆشار و زوڵم و زۆر بو سه‌ر کوردستانی ڕۆژهەڵات زیاتر بووه و تا دێت ئه‌م سه‌رکوته زیاتر په‌ره‌ی پێده‌درێت.
ئەنیستیتۆی مێری سێمینارێکی بو مستەفا هیجری بەڕێوه برد

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی، ئەنیستیتۆی مێری، سێمینارێکی بۆ مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر، لەژێر ناوی "دەرفەت و ئاستەنگەگان" لە هۆڵی کۆبوونەوەی ئەو ئەنیستیتۆیه پێک هێنا.
https://www.youtube.com/watch?v=C4OOhuOEuzI
وتووێژی ماڵپەڕی "ئورشەلیم ئانلاین" لەگەڵ بەڕێز مستەفا هیجری

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت: "ئه‌و هێز و توانایه له گەلی کورد و شۆڕشگێڕانی‌دا ده‌بینێ، که به‌هاری کوردی مسۆگه‌ر بکه‌ن". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت؛ "ئێمه له‌و باوه‌ڕەداین که پرسی کورد به‌گشتی له ئێستادا، پرسێکی گرینگی سیاسییه له ناوچه‌که‌دا. ئه‌وان مافه‌کانی خۆیان ده‌ناسن و خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن، کورد هێزێکی شوێندانەرە ‌لە ‌خۆرهەڵاتی نێوەڕاست، کوردی ئێرانیش وەکوو بەشێک لەو نەتەوەیە، ‌داهاتووی باشتری لە‌پێشە، بە‌تایبەت کە ‌کۆماری ئیسلامی، وەکوو سیستمێکی نامۆ لە‌ دەسەڵاتداری لە ‌ئێران، بە‌هۆی ناتەباییە نێوخۆییەکانی، گەندەڵ بوونی سەرتاپای ڕێژیمەکە، پەرەگرتنی ڕۆژبەڕۆژی زیاتری بێزاریی خەڵک و، قەیران خولقاندن و ئاژاوەگێڕی لە‌ناوچە، ناتوانێ بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە ‌بە ‌دەسەڵاتی خۆی بدات.
ناوەندی سەرکۆماریی فەڕانسە وەڵامی پەیامی هاودەردیی مستەفا هیجری دایەوە

پەیامی هاودەردیی و پشتیوانیتان لە پێوەندی لەگەڵ هێرشی تراژیکی ئەنجام‌دراو لە شاری نیس، لە ڕۆژی جێژنی نەتەوەیی فەڕانسەدا، جێی سەرنجی سەرۆک کۆمار بوو و هەربۆیەش ڕایسپاردم کە لە لایەن بەڕێزیەوە سپاستان بکەم.
بەڕێز مستەفا هیجری پێشوازی لە بەڕێز ئیبراهیم برۆ کرد

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە (ENKS) بە سەرپەرەستیی "ئیبراهیم برۆ"، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد، و لەلایەن هەیئەتێکی دەفتەری سیاسیی حیزبەوە بە سەرپەرەستیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات پێشوازیی لێ کرا.

ئێران، دیكتاتۆری نێوخۆی و ناسەقامگیریی دەرەكی
وتاری بەڕێز مستەفا هیجری لە ڕێوڕەسمی شەهیدانی شنۆدا لە ناوەندی ٣ی کوردستان
هێندێک بەرچاوڕوونی دەربارەی دروشمی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی
کۆماری ئیسلامی لە ژێر هەڕەشەی داعشدا نیە!
ئێران، گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر
سه‌ركه‌وتن یان ژێركه‌وتنی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ ده‌وری‌ نوێی‌ وتووێژه‌كان
گه‌شبینیی پێنتاگۆن، متمانه‌ی باشوور
راپۆرتی سیاسیی پلینۆمی شەشەمی کۆمیتەی ناوەندی
راگه‌یه‌ندراوی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ بۆنه‌ی‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ پلینۆمی‌ ده‌یه‌م
شانۆی هەڵبژاردنەكان لە دەلاقەی وتەكانی خامنەییەوە

کێ لە کۆچى ئاوارەکان سوودمەندە؟

كۆماری ئیسلامی چ خەونێک بۆ عێراق دەبینێ؟

رێفۆرمخوازه‌كان و هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوو

درگا له‌سه‌ر پاشنه‌ی‌ خۆی‌ ده‌چه‌رخێ‌

All Rights Reserved sikirter.org 2009 ©