Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.compt type="text/javascript">
 

وتاری بەڕێز مستەفا هیجری لە ڕێوڕەسمی شەهیدانی شنۆدا لە ناوەندی ٣ی کوردستان

وتاری بەڕێز مستەفا هیجری لە ڕێوڕەسمی شەهیدانی شنۆدا لە ناوەندی ٣ی کوردستان

 

بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدان!

 

میوانانی بەڕێز!

 

هەیئەتەکانی بەشدار لە هەر چوار پارچەی کوردستان!

 

خوشک و برا خۆشەویستەکانمان!

 

سڵاوێکی گەرمتان لێ‌بێت. ئەوەی کە ئەوڕو ئێمەی لێرە لە هەموو بەشەکانی کردستان لە دەوری یەک کۆ کردووەتەوە،تەنها ئەوەندە نیە کە بە جەستە و بە گیان لە گەڵ یەک دانیشتووین، بەڵکوو گرینگتر لەوە،ئەو بیرو باوەڕ و خەبات و تێکوشانەیە کە لە هەر گۆشەیەکی ئەو کوردستانەدا بەردەوام بێت،لە هەر جێگایەکی پەیکەری ئەو کوردستانە بریندار بێت، تێکۆشەران و خەباتکارانی کورد لە بستبە بستی ئەو خاکە دابەش کراوەدا بە گیان فیدا کاری بکەن، ئەوە لە دڵی هەمووماندا و لە ئیرادەی هەمووماندا هەیە، کوردستان،کوردستانی هەموومانە لە هەر جێگایەک سەرکەوتن هەبێ هی هەموومانە و لە هەر جێگایەک کۆسپ و دەرد و ئازار هەبێ، هەموومان دەیچێژین و پێکەوە خەمەکان دابەش دەکەین. ئەو کۆبوونەوەو سەرەخۆشییە نموونەی ئەو یەکگرتووییەیە.ئێمە ڕەنگە لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان لە مێژووماندا و لە ئێستادا، هەر کامێکمان و هەر گرووپێکی سیاسیمان هەڵگری بیر وبۆچوونی جیاواز بین، بەڵام ئەو دانیشتنانە و ئەو کۆبوونەوانە نیشانی دەدا کە لە سەرووی هەموو ئەو جیاوازییانەوە یەک بابەت بۆ هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر گرینگە، ئەویش پاراستنی نیشتمانە بە هەموو قیمەتێک و بە هەموو نرخێک، کە ئێمە ئێستا لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا خەریکین ئەو نرخە دەدەین و بە دوژمنانی کورد و داگیرکەران دەلێین کە سەرەڕای سەدان ساڵ پیلان و پیلانگێڕیی دوژمنان و داگیرکەران بۆ تواندنەوەی کورد، بۆ فەرامۆشکردنی کورد وفەرامۆش کردنی کولتوور و فەرهەنگ و مێژوو و بایخەکانی کورد، ئەوان ناکام بوونە و بەرەو ڕووخان چوونە، ئەوەی کەڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر نێوبانگ دەردەکا و حەقانییەتی خەباتەکەی بۆ دونیا ڕووندەبێتەوە، گەلی کوردە لە هەموو بەشەکاندا، بە تایبەتیلە خۆرهەڵاتی کوردستان کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکاتو ئاڵای ئەوەی هەڵگرتووە کە دوورگەی ئارامشەلە خۆرهەڵاتیشەڕاوی و پڕ لە خوێن‌دا، دەیهەوێ نیشان بدا، ئەوەکە ڕێگا چارەکانی لە لایە و لەوێدایە کە کورد وباقی نەتەوەکانو ئازادیخوازەکانبە نیشانەی ڕەزایەت دەنگیان لێ دەرنایە،لەحاڵێکدا ئەگەر ئارامییەک هەبێ، بە زۆری سەرنێزەیە، لە ژێر خەفەقان و دیکتاتۆری‌دایە، کە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو خەفەقان و دیکتاتۆرییە زیاتر دەبێ. کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی ئیدئۆلۆژیو سیاسەتەکانی لە ماوەی ٣٧ ساڵی ڕابردوودا تاکوو ئێستا، نیشانی داوە کە نەک هەر دژی مافی ئازادیخوازان لە ئێرانە،بەڵکوو دژی مافی کوردو باقی نەتەوەکانە، بەڵکوو دژی مافی کوردە لە هەموو بەشەکانی کوردستانی دابەشکراودا.

 

بۆیە لە هەموو بەشەکاندا شەڕ و ئاژاوە و دووبەرەکی،بەرهەمی سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. ئەگەرئەوڕۆکە ئێمە لە باشووری کوردستانکە حکوومەتێکی خۆجێییبۆ خۆی پێکهێناوە،دەبینین لە گەڵ قەیرانی جیاواز بەرەوڕووە، وەکوو قەیرانی ئابووری، شەڕی داعش،دەست‌تێوەردان لە کاروباری ئەو بەشە لە کوردستان و ئەو کێشە و ئاژاوە لە نێو هێزە سیاسییەکاندا هەیە،جێ‌پەنجەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو ئەوانەوە دیارە،بۆیە ئەگەر لەکوردستانی ڕۆژهەڵاتدا کە بەشی ژێر کۆنتڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، خەباتکارانی کورد شەهید دەبن،زیندانی دەکرێن، بێ‌ڕێزییان پێ‌دەکرێ، شتێکی نۆی و سیاسەتێکی تازەی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیەو لە خەباتی گەلی کوردی ئەوبەشەش‌دا شتێکی تازە نیە،ئێمە ٣٧ ساڵە ئەو تەجروبەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی تازە دەکەینەوە و دەچینە پێشێ، بێ‌گومان ئازادیخوازانی کورد،هێزە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران، بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران کە لە ٧٠ ساڵ تەمەنی خەباتیلەگەڵ دیکتاتۆری‌دا، ٣٧ ساڵی لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران تەجروبە کردووە، سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بیرو باوەڕەکانی،دژە گەلیبوونەکەی،زیاتر لە هەموو خەڵکی دیکە دەناسێ،دڕندە بوونی و بێ‌بەزەییبوونی بە نیسبەتخەڵکی کوردلەو بەشەی کوردستاندا، زیاتر لە هەمووان پێی ئاشنایەو حیزبی دێموکراتیکوردستانی ئێران،ئەگەر بڕیاری خەبات و درێژەدانیفیداکاری لە پێناوی ئامانجەکانیخەڵکەکەی خۆی‌دا داوە و جارێکی دیکە پێشمەرگەکانی کوردستان لە گۆشە و کەناری کوردستان وهەموو گوندەکان خەریکی فەعالییەت وتێکۆشانن بۆپێوەندی گرتن لەگەڵ خەڵک و تێکەڵاو بوونلەگەڵ خەڵک و گەڕانەوە بۆ نیشتمانی خۆیان، بە لەبەرچاوگرتنیئەو سیاسەتانەی کۆماریئیسلامیی ئێران بووە. ئێمە کاتێک لە ڕێبەریی حیزبدا ئەو بڕیارەمان داوە،هەموو ئەو حیسابانەمان کردووە وپێمان وابووەکە دەبێوەکوو ساڵانی ڕابردوو ئامادە بین نرخەکەیشی بدەین.

 

ئەو پۆلەپێشمەرگەیەی ئێمە کە ئەوڕۆئێمە بۆ یادکردنەوەیقارەمانەتی و بیر و باوەڕیقایمی ئەوان لێرە کۆ بووینەتەوە،نیشانەیەکە لە بەشێکلەو نرخو بەهایەیکە دەمانهەوێپەرداختی بکەین،ئەو کۆمەڵە پێشمەرگە نیشانیان دا کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە پێچەوانەیتەبلیغات وپڕوپاگەندەی پووچی کۆماری ئیسلامیی ئێران،نەک هەر نەتوواوەتەوە، نەک هەر لەبەین نەچووە،بەڵکوو هەروا ورە بەرز و بیرو باوەڕی قایمو باوەڕی بە ئامانجی گەل، هێناویەتەوە مەیدانی خەبات لە کوردستانی ئێراندا،ئەو پێشمەرگانەی کە سەرەڕای ڕووبەڕوو بوون لەگەڵ هێزی زەبەڵاح و پۆشتە و پەرداخی ڕێژیم، تا ئاخر هەناسە و تا ئاخر دڵۆپی خوێن بەرگرییان کرد لە خۆیان و لە خەڵکەکەیان،حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانیان سەربەرزتر کردلە ڕابردوو. ئێمە شانازی دەکەینبەو خەباتکارانەمان،بەو پێشمەرگانەمان،بەو خەڵکەکەوزە وهێز و تین دەبەخشنبە پێشمەرگەکانکە ڕۆڵەکانی ئەواننو بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانکەپێشڕەوی خەباتی نەتەوایەتییە لە کوردستانی ئێراندا.

 

لەگەڵ ئەوەی کە خەمی لەدەست دانیئەو قارەمانانەبۆ ئێمە و بۆهەموو خەڵکی کورد،کە ئێوە خۆشەویستانلێرە نموونەی ئەوانن،زۆر گرانە، بەڵام ئەو خەمەو خەمەکانیدیکەش،ئێمە بەچۆکدا ناهێنن.ئێمە لە بیرو باوەڕمان،لە ئیرادەمان سست ناکەنەوە،چوونکە پەیمانمان داوەلەگەڵ خەڵکەکەمانتا ئەوکاتەی کە ستەم،جیاوازی دانانو هەوڵەکانیکۆماری ئیسلامیی ئێرانبۆ تواندنەوەی خەڵکی کوردلە ئارادابێ،خەبات بەردەوامەو حیزبی دێموکرات پێشڕەوی ئەو خەباتەیە.ئەو ڕووداوە لەگەڵ هەموو قورساییەکەی خۆی، بەڵام هێندێک دیاردە و نیشانەی زۆر نۆێی بە ئێمە و بە کۆمەڵگای دونیا وناوچە نیشان دا، یەکەم ئەوە کە گەلی کورد لە کوردستانی ئێران لە حیزبی دێموکراتیان ویستووە کە خەباتەکەی خۆی درێژە پێ بداو ئەو خەڵکە یەکەم پشتیوانیئەو خەباتەیە.حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانبە پشتیوانیی ئەو خەڵکە جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە نێویان،لەگەڵیان تێکەڵاو دەبێبۆ ئەوەی کە خوێنی، ئارەقەیوزەحمەت و تێکۆشانی لەگەڵ ئەو خەڵکەتێکەڵ بێتەوەو گرێ بدرێتەوە.بە پێچەوانەی ئەوەی کە بەتایبەتیلەو ڕۆژانەدابەرپرسانی کۆماری ئیسلامییئێرانتەبلیغات دەکەن ودەیانهەوێنیشان بدەن کە تێکۆشان و حەرەکەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانبە پشتیوانیی بێگانەکان و عەرەبستان و ئامریکا و...هتد، کە هەمیشە دەیانهەوێ بایەخەکانی کورد کەمبەها بکەن، لێرە ئەمن بە مەسئولییەتەوەجارێکی دیکە ڕادەگەیەنمکە ئەو خەباتەهەڵقوڵاویئیرادە و ویستی گەلی کوردەلە کوردستانی ئێران.

 

هەڵقوڵاوی ئامادەیی کادر وپێشمەرگە و ئەندامانی حیزبە کە لە هەموو حاڵەتێکدایارمەتیدەری حیزبی دێموکرات بوون. ئێمە توانا و هێزی خۆمان لەو خەڵکەو لەو پێشمەرگەیە وەردەگرین،بۆیە ئەگەر ٣٧ ساڵە جەستەی ئەو خەباتە خوێنی لێ دەچۆڕێ،ئەو خەڵکە تەرمیمی کردووەتەوەوپڕی کردووەتەوە.ئێمە وەفادارین بە پەیمانێک کە لەگەڵ خەڵکەکەمان داوە.

 

ڕابردوومان هەر ئەوەی نیشان داوە،ئێستا و داهاتووشمان هەر ئەوە دەبێ.با کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش باش بزاننکە ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی ئێران، خەڵکی کورد، پێشمەرگەکانی ئێمە،شەڕخواز نین،ئیمە ئاشتیمان دەوێ، پێکەوە ژیانمان دەوێ،پێکەوە هەڵ کردنمان دەوێ،ئێمە دەمانهەوێ خەڵکەکەمان لە کوردستان، لە ئێران و لە هەمووبەشەکانی دیکەی کوردستانی دابەش کراودا، ژیانێکی سەردەمیانەیوەکوو ئەوڕۆیان هەبێلە دونیادا.خەباتی ئێمە بۆ بەدەست هێنانی ئەو شێوە ژیانەیە، ڕزگاری لە چنگی زەلیلی و داماوی و ئەسارەت.ئێمە لەگەڵ ئەوەی کەلە مەراسمی سەرەخۆشی‌دا کۆبووینەتەوە، بەڵامچەشنێک یەکگرتن و یەکدەنگی، لە نێو خەباتکارانی کوردلێرەدا دەبینین. ڕەنگە یەکێکیدیکە لە تایبەتمەندییە گەورەکانی ئەو ڕووداوەئەوە بێ کە خەڵکی کورد، ئێوە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی سیاسیلە هەموو بەشەکانی کوردستان،بە ئامادە بوونتان لەو ڕێوڕەسمەدا نیشانتان دا کە دڵتان لەگەڵ ئێمەیە، بیرو باوەڕتان لەگەڵ ئێمەیە.هەموومان پێکەوە باوەڕمان بە ڕزگاریی کوردستانە و هەر یەکەی لە بەشی خۆی‌دا،بە شێوەی گونجاوی خۆی خەبات و بەربەرەکانێیخۆی درێژە دەدا. ئەو یەکگرتنە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە پەرەی پێ بدرێ وقایم بکرێ، بۆیە هیوادارین کەشەهید بوونی ئەو پۆلەپێشمەرگەیەیئێمە و ئەو کۆبوونەوەیەو هەروەها ئەو پێشمەرگانەی دیکە کە لە بەشە جیاوازەکانی دیکەی کوردستاندا، ڕۆژانە تەرمەکانیاندەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەکانیان و نێو خەڵکەکەیان، بە دەستی دوژمنان و تێرۆریستان و ناحەزانی کورد شەهید دەبن،ئەوانە هەموویان ببنە هۆی ئەوە کە لە هەموو بەشەکاندا، بە تایبەتی لە باشووری کوردستان کە هەموو کورد هیوای پێیەتی، کێشەکان لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوەچارەسەر بکرێن و ئەو کێشانە نەبنە هۆی ئەوە کە ئامانجە بەرز ونەتەوەییەکانفەرامۆش بکرێنو کەم بایەخ بکرێنەوە، چوونکە هەموومان لەبەرچاومانەو ڕۆژانە دەبینین کە چۆن دوژمنانی ئێمە پەنجەیان ناوەتە نێو خوێنی ئێمە و بە هیچ جۆر لە خوێن ڕشتن و خوێن مژینی ئێمەتێر نابن. ئەوان ڕوحممان پێ ناکەنو پشتیوانی ئێمە و گەورەترین هێزی ئێمە یەکگرتویی ئێمەیە. هیوادارم ئەو شەهیدانە وهەموو شەهیدەکانی کوردستان ببنە دەرسێک بۆ هەموومان کەمێژوویەکی نوێ، ڵاپەڕەیەکی نوێ دەست پێ‌بکەینەوەو لە پێکەوە ژیان، لە پێکەوەهەڵکردن،لە حورمەت دانان بۆ یەکتر و بەهێز کردنی یەکتری. زۆر سپاستان دەکەم لە بەشداریتان. بێ‌گۆمان ئەو بەشدارییە خەم و خەفەتی ئێمە هاوسەنگەرانی ئەو پۆلە پێشمەرگەیەبەتایبەتی بنەماڵە خۆشەویستەکانیان، چ ئەوانەی لێرەن، چ ئەوانەی لە هەر شوێنێکی دیکەن،کەم دەکاتەوە، چوونکە ئێوە خەمەکانمان لەگەڵدابەش دەکەن. زۆر سپاستان دەکەم و ئاواتم سەربەرزیی ئێوە و سەرکەوتنی کوردستانە.

6/23/2016 12:00:00 AM
All Rights Reserved sikirter.org 2009 ©