Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.compt type="text/javascript">
وتووێژی"تیشک‌تی‌ڤی" لەگەڵ بەڕێز مستەفا هیجری

دوای بەرجام کە گەمارۆکان لەسەر ئێران نەمان، هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت خەڵکی ئێران شاهیدی ئەو ڕاستییە بوونکە دوای لابردنی گەماڕۆکانیش ڕێژەی بێکاری، نەخۆشی و دۆخی خراپی ئابووری و ژیان لە نێو خەڵکی ئێراندا زیاتر و خرابتر بووە؛ ئەوە شتێکە کە خودی بەرپرسانی ڕێژیمیش دانی پێدەنێن، بۆیە پێم وایە ئەگەر کۆماری ئیسلامی بیەوێ جارێکی دی بگەڕێتەوە سەر ئەو شێوە تەبلیغاتانە، ئیدی کەس باوەڕی پێ ناکات.

بەرجام لە " کۆما" دایە، بەرەو مردن دەچێ؟

ئەزموونەکانی رابردوو و ئیدئولۆژی و بیروڕا دواکەوتووەکانی ئەو رێژیمە پێمان دەڵێن کە چەندی داهات و خێروبێرەکانی ئێران زیاتر بێ دەچێتە گیرفانی بەرپرسانی ئەو رێژیمە گەندەڵە و، باقییەکەی بۆ پەرەپێدانی پلانە زێدەخوازانە و ئاژاوەگێرییەکانی لە دەرەوەی وڵات خەرج دەکرێ. لەو نێوانەدا خەڵکی ئێران وەک رابردوو لە بێبەشی و برسیەتیدا رادەگیرێن و ئەوەی بۆ ئەوان زیاتر دەبێ سەرکوت و بێ عەداڵەتی و رۆژرەشی دەبێ.
سەردانی بەڕێز مستەفا ئۆزچەلیک لە بەڕێز مستەفا هیجری

مستەفا ئۆزچەلیک، پیرۆزبایی تەواوبوونی کۆنگرەی ۱٦هەمی حیزبی دێموکرات و هەڵبژاردنی بەڕێز لێپرسراوی گشتیی حیزبی کرد و وەک هەمیشە لەسەر پتەوکردنی پێوەندیی مێژوویی و دۆستانەیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات پێی داگرتەوە و دەور و ڕۆڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرز نرخاند.

لێپرسراوی گشتی حیزب پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد

ڕەزا کەعەبی ، پیرۆزبایی تەواو بوونی کۆنگرەی ۱٦هەمی حیزبی دێموکرات "کۆنگرەی ڕاسانی رۆژهەڵات" و هەڵبژادنی لێپرسراوی گشتیی حیزبی کرد و پێویستی هەرچی زیاتر لێک نزیکبوونەوەی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی بە گرینگ زانی.

پێشوازی بەڕێز مستەفا هیجری لە بەڕێز مەسعوود تەک

مەسعوود تەک، پیرۆزبایی لە لێپرسراوی گشتی و حیزب بە بۆنەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ١٦ کرد، پاشان مستەفا هیجری باسێکی لەسەر ڕەوتی کاری کۆنگرە و گۆڕانکارییەکان لە پێکهاتە و سیستمی حیزب پێشکەش بە هاوڕێیانی پارتی سووسیالیست کرد.
بەرجام لە " کۆما" دایە، بەرەو مردن دەچێ؟
بۆچی خەڵکی ئێران ناڕازین؟
دەنگی هەنگاوەکانی ڕۆژانی پاکانەحیساب دێ
شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
کۆماری ئیسلامی بەرەو داشکان*
کۆماری ئیسلامی، پشتیوانی سەلەفی جیهادییەکان
هەڵاواردنی نەتەوە بندەستەکانی ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار
راپۆرتی سیاسیی پلینۆمی شەشەمی کۆمیتەی ناوەندی
راگه‌یه‌ندراوی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ بۆنه‌ی‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ پلینۆمی‌ ده‌یه‌م
شانۆی هەڵبژاردنەكان لە دەلاقەی وتەكانی خامنەییەوە

کێ لە کۆچى ئاوارەکان سوودمەندە؟

كۆماری ئیسلامی چ خەونێک بۆ عێراق دەبینێ؟

رێفۆرمخوازه‌كان و هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوو

درگا له‌سه‌ر پاشنه‌ی‌ خۆی‌ ده‌چه‌رخێ‌

All Rights Reserved sikirter.org 2009 ©